Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

رێبوار حسێن



لەناو پێکهاتە خزمەتگوزاریەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەندێ دەزگاى فریاکەوتن و خزمەتگوزارى هەن بۆ هاوڵاتیان کە جگە لە خزمەتکردن هیچ کارێکى دیکە ناکەن، نمونەى ئەوە ژمارە 104 ى پۆلیسى فریاکەوتنە بۆ بەهاناوەچونى کەسانى لێقەوماوو خاوەن کێشەو گرفت.

لەو نێوەندەشدا وەکو قەدەرێکى ئیلاهیى لە کاتى تیرو پشکى هەڵبژاردنى ڕیزبەندى ژمارەى لیست و قەوارەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، ژمارە 104 بەر لیستى کۆمەڵى ئیسلامیى کوردستان کەوت، وەکو ئەوەى ئەو ژمارەیە ( 104 ) وەکو چۆن لە دەزگا خزمەتگوزاریەکانى حکومەت فریاکەوتن و بەهاناوەچوونە. 
بەو ژمارەیە بە کۆمەڵى ئیسلامیى بڵێ وەکو ( 104 ) هێڵێکى گەرمى پەیوەندى بە بۆ بەهاناوەچوون و ڕاگەیشتن بە کیشەو گیروگرفتەکانى ئەمڕۆى کوردستان، پێمان بڵێ لیستى 104 فریاکەوە و ئەو گەلەى لەناو دەیان قەیرانى دروستکراوى جۆراو جۆردایە ببە بەدەستى ڕەحمەت و بە دەستێکى میهرەبانانە فریاى ئەو گەلە بکەوە. 
فریاکەوە 104 خۆت و دلسۆزى و بوێریت باڵ بکێشە بەسەر قەیران و مەهێڵە لەوە زیاتر گەورە ببن، فریاکەوەو مەهێڵە زۆرینە هەژارترو کەمینەیەک دەوڵەمەندتر بن، فریاکەوە دۆخى ژیانى مامۆستاو فەرمانبەرو کەم ئەندام و تەواوى خەڵک چاک بکەوە، بەو لیست و ژمارەیەت فریاکەوە چیتر مەهێڵە خاکى کوردستانت نیوەى لەژێر دەستى غەیرى کوردبێت. 

هەموو ئەوانەو چەندان کێشەو گرفتى ئەمڕۆى گۆڕەپانى کوردستان و عێڕاق وەکو ژمارە 104ى فریاکەوتن، تکایە فریاکەوە!


476 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە