Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

هاوژین عومەر کەریم




لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، یەک لە دیارترین کێشە و قەیرانەکانی حیزب و لایەنەکانی نێو ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، بە تایبەتیش پارتی و یەکێتی، ئەو دژیەکی و دووفاقییەیە کە دووچاری بوونەتەوە لە گوتار و پەیامی هەڵمەتەکەیاندا.

بە جۆرێک هەموو ئەو هێزانە بەر لە (٧) مانگی ڕێک، شارە و شار دەگەڕان و بەوپەڕی توانایانەوە هاواریان دەکرد کە ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیی ڕادەگەیەنن و چیی دیکە ناتوانن لەگەڵ بەغدا بژین و ئامانجیان ئەوەیە، لە داهاتوودا ببنە دراوسێیەکی باش بۆ یەکتر..

نەک هەر ئەوە، بەڵکو لە زۆر کۆڕ و مەجلیسیاندا، نوێنەرانی ئەو حیزبانە، بە حزووری بەڕێز (مونا قەهوەچی) و ئەمسالی ئەو، دەیان وت یەکەمین هەنگاومان لە دوای دروستبوونی دەوڵەتەکە، دادگاییکردنی هێزەکانی وەکو کۆمەڵی ئیسلامیی و بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت، چونکە ئامادەی دیوەخانەکەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم نەبوون و ناپاکییان لە گەلی کورد کردووە و لە ئاهەنگەکەی هونەرمەند (هێڵی لەڤ) لە مەلعەبەکەی هەولێر، لە تەنیشت کاک مەسعود بارزانییەوە دانەنیشتوون و تەشریفیان نەبووە، یان دوای نەکەوتوون بۆ بەغدا!!

کەچی لە دوای تێپەڕبوونی (٧) مانگی ڕێک بەسەر پڕۆسەی ڕیفراندۆم و ئەو بانگەشە و قسە زلانەدا، هەر ئەو حیزبانە، خۆیان و پاڵێوراوەکانیان، لە ئێستادا ماڵە و ماڵ دەگەڕێن و سواڵی دەنگ دەکەن، دیبەیتەکان چۆڵ ناکەن و شاشەکان بەر نادەن، بۆ ئەوەی بە نوێنەرایەتیی خەڵکی هەرێم بچنەوە بەغدا و بەو "بوێریی و حیکمەت و سەلیقەیە"ی هەیانە، لە پایتەختی عێراقە حەیاتەکەوە بەرگریی لە مافەکانیان بکەن!

باشە ئەمە گەر دژواریی و دووڕوویی نەبێت لە گوتاری سیاسی و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، چی دیکەی پێ دەوترێت؟! هێزگەلێک بە ناوی ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردەوە، نیوەی خاکی کوردستانیان لەدەست دابێت و نیوەکەی دیکەشیان بێدەسەڵات کردبێت، ئەمە سەرباری ئەو برسێتییەی بە ناوی ئابووریی سەربەخۆوە بەسەر ئەم میللــەتەیاندا هێناوە، ئێستا چۆن دەبێت جورئەت و شەرمی سیاسییان ڕێگە بەوە بدات داوای دەنگ و متمانە لە خەڵک بکەنەوە بۆ ئەوەی لە بەغدا نوێنەرایەتییان بکەن و لە پەرلەمانی عێراق سوێند بە یەکپارچەیی خاکی عێراق بخۆن؟! ئەمە گەورەترین کەلێن و دیارترین خاڵی لاوازی نێو گوتار و هەڵمەتی بانگەشەی حیزبەکانی ناو ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو گەورەترین درۆ و دووڕووییشە.

ئەو هێزانە لەبری ئەوەی داوای دەنگ و متمانە لە خەڵک بکەنەوە، دەبوو جورئەتەکەیان بۆ ئەوە بوایە داوای لێبوردنیان لە گەل و میللــەتی خۆیان بکردایە، بە هۆی ئەو ناپاکییە گەورەیەی لێیان کردن و بوونە ئەندازیاری ماڵوێرانی و لەدەستدانی خاکی کوردستان و داڕێژەری سیستمی پاشەکەوتی مووچە و لێدان و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و مووچەخۆرانی ناڕازیی. 

ئەو هێزانەی ئاوا لەگەڵ خەڵکی خۆیان مامەڵە دەکەن، شایانی ئەوەن سزای مێژوویی بدرێن و جارێکی دیکە، هیچ متمانەیەکیان پێ نەدرێتەوە، چونکە لە گوتار و هەڵمەتی بانگەشەیاندا ئەوە دەردەکەوێت، کە تەنها ئامانجیان پێگە و بەرژەوەندیی کەسی و حیزبیی خۆیانە، جا لە بەغدا بێت یان لە هەرێم، نەک ماف و بەرژەوەندییەکانی کوردی خێرلەخۆنەدیو!


360 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە