Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

بیلال زەنگڵ


ئەگەر سەیری میدیاکانی زۆنی زەرد بکەین لەو ڕاستیە تێدەگەین کە کۆمەڵ چی دەوێت

ئەو کاتەی کۆمەڵی ئیسلامی لەبەرامبەر شکانی سەروەری و یاسای ئەم وڵاتە وەستایەوە مەردانە خۆی خستە بەرەی گەل بۆ گەڕانەوەی شکۆی گەلەکەی ده‌یان جار باجیدا، کەچی دەسەڵاتداران پارەو ترسو تۆقاندنیان خستە بەردەمی کۆمەڵی ئیسلامی، بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی ڕازی نەبوو بەمە وتیان نازانین کۆمەڵی ئیسلامی چی دەوێت، بێخەبەر لەوەی کۆمەڵی ئیسلامی خاوەن مەبدئە دینیەکەی ڕێگای نادات لەبەرامبەر زووڵم و لەدەست دانی خاکدا بێدەنگ بێت. 

بۆیە ئەمیرەکەی لە تاو ئازاری گەلەکەی ناو به‌ ناو لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەر دەکەوت و ئاگاداری ئەم دەسەڵاتەی دەکردەوە ئێوە ناتوانن لەسەر زووڵم بەردەوام بن، با کەس کەڵکەڵەی ئەوەی لەسەر دانەبێت خۆی بە خاوەن ماڵ بزانێت و خەڵکیش بەمیوان، بەڵی ئەمانەو زۆری تری وت بەڵام کەس گوێی بۆ نەگرت.

تا دواجار گەیاندنیانین بەم ماڵ وێرانیەی کە بەسەر گەلەکەمانیادا هێنا بێ باک لەوەی گەل وریایە و لە حەقی خۆی خۆش نابێت هەر چەند ئارام بگرێت بەڵام بەدوای فرسەت و دەرفەتدا دەگەرێت بۆ تۆڵەسەندنەوە لەگەندەڵکار و ستەمکاران، کەچی تازە لەوە دەگەن کە کۆمەڵ چی دەوێت.

بۆیە کەوتونەتە بەلە قاژەی ڕاگەیاندنەوە بە بەخشینەوەی تۆمەت و درۆ لە کەناڵە زەبەلاحە بەناو سەربەخۆکانیانەوە دەیانەوێت دەستی چەوری خۆیان بەسەری کەسانی تر بسرن، بەڵام ئەم جار گەل هۆشیارە دەزانی کێ خاوەن داهێنەری نەهامەتیەکانی کوردستانه‌، دەزانێت کێ لەبەرەی گەڵ و لەپێشییەوە دەروات، دەزانێت کی پاڵپشتی گەلە. دەزانێت کێ دژی یاسایە، کێ خاوەند بەرژەوەندی خۆیەتی، دەزانێت کێش سێبەری دەسەڵاتە.

509 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە