Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

دیاری محه‌مه‌د


ئاشكرایە هەڵبژاردنی (12/5/2018) بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمجارە هەڵبژاردنێكی یەكجار گرنگ‌و چارەنوسسازە هەم بۆ كورد لەدوای ئەو شكستەی لەلایەن یەكێتی و پارتیەوە بەسەرماندا هات، هەم بۆ كۆمەڵی ئیسلامی كەساڵانێكە بەچەندین شێوە كەوتۆتە ژێر فشاری دەروونی و دارایی و سیاسیەوە، بەهۆی ئەو هەڵوێستە بەرزانەی لەچوار ساڵی رابردوودا نواندوویەتی لەهەمبەر زنجیرەیەك لەقەیرانی سیاسی و ئیداری و دارایی...هتد، بۆیە كۆمەڵی ئیسلامی چاوی لەداهاتوویەكی روونەو ئومێد دەكات دەنگەكانی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزببنەوەو پێویستە ئەو ئومێدەی خەڵك لەسەر كۆمەڵی ئیسلامی هەڵیچنیوە، لەلایەن ئەندامان‌و سەركردایەتیەكەیەوە بقۆزرێتەوەو بەهەدەر نەچن و گەورەترین وەبەرهێنانیان پێبكرێت.

بۆ ئەم هەڵبژاردنە دوو خاڵی زۆر ئومێدبەخش هەیە: 

یەكەم/ هەڵوێستە جوامێرانەكانی كۆمەڵی ئیسلامی لەرابردوودا لەبارەی (یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، داكۆكیكردن لەمافی موچەخۆران، ملكەچنەبوون بۆ فشارە مادی و سیاسیەكان، خۆڕاگری لەسەر ئابڵوقەی ئابوری، هەوڵدان بۆ وەرگرتنەوەی بەشێك لەپارەی گەنمی جوتیاران، كشانەوە لەحكومەتی شكستخواردوو...).

دووەم/ بەكارهێنانی سیستمێكی ئەلیكترۆنی لەهەڵبژاردن جیاواز لەرابردوو كەبەڕێژەیەكی بەرچاو ساختەكاری كەمدەكاتەوە، ئەمەش جگە لەوەی زۆرینەی لایەنەكانی دیكەی سەر گۆڕەپانەكە لەچەند روویەكەوە توشی شكستی جەماوەری بوونەتەوەو متمانەیان لەدەستداوە، هەربۆیە ئەمە وایكرد كۆمەڵی ئیسلامی بەلیستێكی سەربەخۆ بەشداریی ئەم هەڵبژاردنە بكات تاقەبارەی راستەقینەی بۆخۆی و نەیارەكانیشی بخاتەڕوو و بەرهەمی هەڵوێستە مەردانەكانی بچنێتەوە.

ئەوەی لەهەمووی گرنگترە قۆستنەوەی ئەم خاڵە ئەرێنیانەیە لەبەرژەوەندی كۆمەڵی ئیسلامی و ئەركی قورس دەكەوێتە سەرشانی هەرئەندامێكی حزب لەهەر ئاستێكدا بێت.

هەمووان دەزانن هەڵبژاردن ئەركێكە بۆئەوەی هاوڵاتی هەستێت بەدیاریكردنی دەسەڵاتدارانی داهاتوو، هەروەها مافێكیشە كەهەموو هاوڵاتییەك دەتوانێت بەئازادانە پیادەی بكات، هەربۆیە كۆمەڵی ئیسلامی پێویستە هەموو رێگا یاسایی‌و شیاوەكان‌و شێوازە پێشكەوتووەكان بگرێتە بەرو بەرنامەو پلانی وردی هەبێت بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەرلە (بەشداریكردن لەكۆبوونەوەكان، بانگەشەكردن لەشەقام و كۆڵانەكان و سەردانكردنی ماڵان و گەیاندنی پەیامی كۆمەڵ بەخەڵك و دروستكردنی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ خەڵك...).

پێویستە لەكاتی دروستكردنی پەیوەندیتاندا لەگەڵ خەڵك (3) بنەمای پەیوەندی لەبەرچاو بگرن:

1. نێرەر: واتا ئێوە كەپەیامەكە دەگەیەنن، پێویستە پێویستە بەشێوەیەكی باش و روون و لەكات و شوێنی گونجاودا پەیامەكە بگەیەنن، پێویستە ئامادەكاری تەواو بكەن بۆهەر كاردانەوەیەكی وەرگرو وەڵامی پرسیارە پێشبینیكراوەكانتان پێبێت.

2. وەرگر: ئەو كەسەیە كەپەیامەكەی پێدەگەیەنرێت.

3. كەناڵ: واتا ئەو شێوازەی پەیامەكەی پێ‌ دەگەیەنن، جا ئەو كەناڵە راگەیاندن بێت یان تۆڕی كۆمەڵایەتی بێت یان بەشێوەی تەلەفۆن یان بەشێوەیەكی راستەوخۆو یەكتربینین، یان بەنامەو چات، یان بە شێوەی بڵاوكراوەو فلێكس و ...هتد، دەبێت ئەوەمان لەبەرچاوبێت كەباشترین شێوازی گەیاندنی پەیام بریتییە لەبینینی راستەوخۆو روبەڕوو، كەدەتوانیت بێ‌ شێوان و ژاوەژاو و دەستكاریكردن پەیامی خۆت بگەیەنیت و وەڵامی راستەوخۆی پرسیارەكان بدەیتەوەو گفتوگۆی تێروتەسەل بكەیت.

ئەوەی لەمڕۆدا بتوانێت شانازی بەخۆیەوە بكات ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامین، ئەوەی زۆرترین ئەو شانازیانەشی بەردەكەوێت ئێوەی ئەندامانن، هەربۆیە دەتوانن جیاواز لەهەموو حزبەكانی تر بەشانازییەوە بانگەشەی خۆتان بكەن وەك پابەندبوون بەئەركی ئاینی و نیشتیمانیتان.

لەئێستادا جگە لەئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی، كەسانێكی زۆر هەن كەپشتیوانی لەهەڵوێستەكانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەن و بەرز دەینرخێنن، كەپێویستە ئێمە پارێزگاری لەم دەنگانە بكەین و نەهێڵین بچن بۆلایەنێكی تر، هاوكاتیش پێویستە چاومان لەسەر ئەو چینە بێت كەبەچینی (دەنگدەری خۆڵەمێشی) ناسراون و خۆیان بۆ دەنگدان بەلایەنێكی دیاریكراو یەكلا نەكردۆتەوە، ئەمەش دەكەوێتەسەر ئەو چالاكیانەی ئێمە دەینوێنین بەبینین و سەردانكردنیان و یەكلاییكردنەوەی دەنگەكانیان بۆ كۆمەڵی ئیسلامی.

583 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە