Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

محه‌مه‌د حه‌كیم


ھاوڵاتیانی خۆشەویست، ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک دەبینەوە لە ڕۆژێک، کە جیاواز لە ڕۆژانی تر و ئەم ھەڵبژاردنە، جیاواز لەوانی تر، بۆ کوردستان، پاش نزیکەی پێنج ساڵ لە ململانێی سەخت، کە بەرژوەندی ئێوە نەک بەرژوەندی حزبیمان! کرۆکی سیاسەت و ھەڵوێست و کاری پەرلەمانیمان بووە، بۆ عێراقیش ئەوا پاش شکستی سیاسەتی کوردی دێت لە بەغدا و سیاسییەکانی عێراق وڵاتانی زلھێزو ناوچەکەش، بە گرنگیەوە دەڕواننە ئەم ھەلبژاردنەو باس لە قۆناغێکی ١٢ ساڵی ئایندە ئەکەن بۆ عێراق و تاکە رێگای ئێستای!! 

ئێمەی کورد پاش راپرسی ٢٥-٩ کارکردنە بۆ دابینکردنی مافەکانتان، بە پێی دەستور و رێگرتنە لە سەر لاواز بوونی پێگەی کورد وەکو گەل  نەک ئەم و ئەو !!
بۆیە کارنەکردن و خۆئامادە نەکردن و بڕیارنەدانت بۆ گۆڕانکاریی، ستەمێکە بەرانبەر  ئایندەی خۆت و گەلەکەت ئەینوێنیت.. راستە ئەم ھەڵبژاردنە بۆ عێراقە، بەڵام نەخشەی سیاسی کوردستان و پێگەی ھێزەکان ئەم ھەڵبژاردنە دیاریدەکات.

ئەگەر دەتەوێت گۆرانکاریی ببینیت و گلەیت نەمێنێ و پێگەی ئەو ھێزانە بەھێزکەی کە چەند ساڵە لەگەڵ تۆدا بوون دژی ستەم و نادادی، ئەوا نەک تەنھا دەنگ بدە، بگرە ئەم١٠ ڕۆژە بجوڵێ و کاربکە و بگەڕێ و خەڵک گەرم بکە.. با ھەموان دەنگ بدەین و گلەیەکان نەھێڵین، چونکە دواجار ئەنجامەکان وەکو خۆی بوون گلەیی دەبێ لە خۆمان بکەین.

ئەم  دە ڕۆژەو بە تایبەت ١٢-٥ ڕۆژان و ساڵانی ئایندەی پێوە بەندە، لیستی ١٠٤ی کۆمەڵ، ھەڵبژێرە، کە چوار ساڵی پێشوو بۆ تۆ بووە لە بەغدا و کوردستان.

274 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە