Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

فازڵ قه‌ره‌داغی


بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ببێته‌ مرۆڤێكی به‌رپرسیار‌و خاوه‌ن كه‌رامه‌ت نه‌ك تاكێك له‌ناو گاگه‌ل پێویسته‌ مه‌رجی هه‌بێت بۆ به‌خشینی ده‌نگه‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی ویستبوومان‌و عه‌وداڵی بووین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆسه‌پاندن بوو، كۆمه‌ڵیش ئه‌وه‌ی كردووه‌، ده‌شیتوانی نه‌یكات‌و ده‌ستكه‌وتی ماددیی هه‌بێت. به‌م جۆره‌ تا ئێستا تاقی كراوه‌ته‌وه‌‌و شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌ی پێ بدرێت. ئه‌ی كه‌واته‌ بۆچی به‌ مه‌رج ده‌نگی پێبده‌ین؟ چونكه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ داهاتووش هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ بنوێنێت كه‌ شایه‌نی ئه‌م ده‌نگبه‌خشینه‌ بوون.

ئێستا كۆمه‌ڵ به‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست ناسراوه‌ بۆیه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگی پێ بدرێت ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ په‌یامێك بۆ هه‌موو حزبێك كه‌ چیتر به‌هه‌ڵوێست نه‌بن و ئه‌وان ئازادن هه‌رچییه‌ك بكه‌ن چونكه‌ ده‌نگه‌كانیان مسۆگه‌رن. به‌ڵام كاتێك ده‌نگیش به‌ كۆمه‌ڵ یان هه‌ر حزبێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بده‌ین پێشیان بڵێین ده‌نگتان بۆ ده‌ده‌ین تا به‌م شێوه‌یه‌ بمێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ریش چوونه‌ پاڵ خۆسه‌پێن‌و سته‌مكار سزاتان ده‌ده‌ین‌و چیتر متمانه‌تان پێ نابه‌خشینه‌وه‌.

حزبی خۆسه‌پێن یان حزبی بێ هه‌ڵوێست سوود له‌ ده‌نگدانی ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ گیانی ره‌خنه‌‌و موحسابه‌یان نییه‌. مرۆڤی به‌رپرسیار ده‌بێت سزای حزبی وا بدات نه‌ك متمانه‌ی پێ ببه‌خشێت.

له‌ سته‌مكاری‌و بێهه‌ڵوێستیش خراپتر ئیعتراف نه‌كردنه‌ به‌ هه‌ڵه‌كان. وه‌كو خۆم ده‌نگی خۆم ده‌سووتێنم به‌ڵام نایده‌م به‌ حزبێكی له‌و جۆره‌ ئینجا هه‌ڵه‌ بكات‌و ئیعتراف به‌ هه‌ڵه‌كه‌ی نه‌كات، به‌ڵكو له‌وه‌ش خراپتر هه‌ڵه‌كانی بكاته‌ سه‌روه‌ری. حزبی وا منی مرۆڤ وه‌كو ئه‌ندامێكی گاگه‌ل ته‌ماشا ده‌كات نه‌ك تاكێكی خاوه‌ن عه‌قڵ‌و ئیراده‌. كاتی ده‌نگدانیش بۆ راستكردنه‌وه‌ی حسابه‌ لاره‌كه‌ی یان جاده‌یه‌ك قیرتاو ده‌كات‌و یان قسه‌ی گه‌وره‌ ده‌كات‌و دروشمی زل به‌رزده‌كاته‌وه‌.

حزبی سته‌مكار‌و حزبی بێهه‌ڵوێست تاوانبارن به‌رامبه‌ر هاووڵاتی به‌ڵام هاووڵاتی به‌شێكی ئه‌و تاوانه‌ هه‌ڵده‌گرێت كاتێك ده‌ست له‌ عه‌قڵ‌و ئیراده‌ی خۆی هه‌ڵده‌گرێت‌و بێ قه‌ید‌و شه‌رت ده‌نگ به‌ حزبه‌كه‌ی ده‌دات‌و هیچ مه‌رجێك له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی دانانێت، نه‌ ره‌خنه‌شی لێده‌گرێت‌و نه‌ موحاسه‌به‌ی ده‌كات، بگره‌ پاساو بۆ هه‌ڵكانیشی ده‌هێنێته‌وه‌، له‌وه‌ش خراپتر هه‌ڵه‌كانی حزبه‌كه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ نازانێت، له‌هه‌مووشی خراپتر ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌كاته‌ سه‌روه‌ری.

با فێری كه‌لتوورێكی نوێ بین: پاداشتكردنی حزبی به‌هه‌ڵوێست‌و پاشان چاودێریی كاره‌كانی‌و موحاسه‌به‌كردنی له‌لایه‌ك ‌و سزادانی حزبی سته‌مكار‌و خۆسه‌پێن تا ورده‌ورده‌ ده‌سه‌ڵاتی كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ هه‌روه‌ها سزادانی حزبی بێهه‌ڵویست بۆ ئه‌وه‌ی خۆی چاكبكاته‌وه‌. ئه‌و كاته‌ حزبه‌كان هه‌زار‌و یه‌ك حساب بۆ تۆی مرۆڤ ده‌كه‌ن.

وا مه‌زانه‌ كاری تۆ ته‌نها رۆژی ده‌نگدانه‌. كاره‌ گرنگه‌كه‌ت دوای ئه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات: چاودێری‌و موحاسبه‌كردنی ئه‌وه‌ی ده‌نگت پێ دا.

518 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە