Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

دیاری محه‌مه‌د



ئەوان قارەمانی شەڕی ناوخۆو چاوساغی سوپای داگیركەرو دوژمنان بوون بۆسەر خاكی كوردستان‌و رێگایان بۆ كردنەوەو خاكی پیرۆزی كوردستانیان بێ بەرامبەر پێشكەش كردن. 
ئەوان بەموچەی زەبەلاحی خۆیان‌و دارودەستەكانیان تێرنەبوون، دەستیان برد بۆ موچەی كەمی فەرمانبەرو مامۆستایان‌و بەشیان كردو لەتیان كردو قوتی منداڵەكانیان لەگەڵ بەش كردن بەزۆرەملێ پاشەكەوتیان كرد.
ئەوان مانگیان لە موچەخۆران كردە 90 رۆژ، بەوەش چاویان پڕنەبووەوە هەموو پێداویستیەكانی ژیانێكی سادەیان لەسەر گرانكردن، لەئاوو كارەباو سوتەمەنی‌و باج‌و رسوماتی فەرمانگەكان و هاتوچۆ، تازیاترین داهاتی ئەم وڵاتە بچێتەوە بۆ گیرفانە فراوانەكانی خۆیان.
ئەوان عاشقی نەوت‌و دۆلارو كورسی بوون، ماچكردنی دەستی دوژمنیان لەنەوازشكردنی دایكێكی جەرگسووتاوو منداڵێكی باوك كوژراو پێ باشتر بوو.
ئەوان بانگەشەی ئازادی‌و دیموكراسی‌و رەخنەگرتن دەكەن، بەڵام راگەیاندن بێدەنگ دەكەن، رۆژنامەنووس تیرۆردەكەن، مامۆستا شەقباران دەكەن، تەقە لەخۆپیشاندەر دەكەن.
ئەوان تاوانبارە گەورەكان دەخەنە بەر رەحمەتی لێبوردنی تایبەتی‌و تاوانبارە بچوكەكان لەكونجی زیندان توند دەكەن و زیندانی نهێنی بۆ رۆڵەكانی نیشتمان دروستدەكەن.
ئەوان دیلێکی‌ سویدی‌ لەئۆپەراسیۆنی‌ تایبەتدا ئازاددەکەن و بەبەرچاویشیانەوە دیلە پێشمەرگەکان سەردەبڕدرێن. 
ئەوان لەپێناو حەزە دەسەڵاتخوازەكانی خۆیان كارتی سەدەیەك خەباتی كورد بۆ دروستكردنی دەوڵەت دەسوتێنن‌و دەوڵەتداری لەگەڵ تاڵان‌و بڕۆیی هاوتا دەکەن.

بەڵام کۆمەڵ کێیە ؟ 
کۆمەڵ هەرلە سەرەتاكانی راپەڕینەوە لەبەرەی گەلدا بووەو وەك گەل ژیاوە، وەك گەل لەكۆڵانە هەژارنشینەكانەوە دەركەوتووەو سەری هەڵبڕیوە، بەداخەوە هەندێك لەبەناو رۆشنبیرانی سەربە دەسەڵات كاتێك هیچ جوانییەكی خۆیان پێنامێنێت بۆ خەڵكی بخەنە ڕوو دێن (كۆمەڵ) لەكەداردەكەن بەتۆمەتگەلێك كەخۆیان تیایدا سەرمەشقن‌و ئێمەش لێی بێبەرین. 
نەیارەکان لەپێش دۆستانەوە گەواهی‌ دەدەن کەکۆمەڵ لەساڵانی رابردووشدا هەموو ئیغراو ئیمتیازەكانی دەسەڵاتی خۆسەپێن‌و ستەمكاری رەتكردەوە كەزۆر كەسی تری خستە تۆڕەكەوەو كردنیە شەریك ، بەڵام كۆمەڵ لەسەر هەموو ئاستەكانی حزب‌و حكومەت‌و پەرلەمان‌ هەر بەرەی گەلی هەڵبژارد. 
كۆمەڵ لەم ساڵانەی دواییدا هێندە دۆستی هەژاران‌و ماڵە قوڕینەكان بووە، دەسەڵاتی نیگەران‌و سەرسام كردووەو بەسەرسامییەوە پرسیویانە كۆمەڵ چی دەوێ‌؟! 
ئەوانەی دەسەڵاتدارانی كوردی لەدوای راپەڕینەوە هەژاریان كردن، كۆمەڵ خزمەت‌و دەستگیرۆیی كردن، كۆمەڵ فرمێسكی چاوی ئەو هەتیوانەی سڕی، كەباوكیان بوونە سووتەمەنی شەڕی براکوژی‌ و شەڕی دابەشكردنی دەستكەوت‌و ناوچەو زۆنەكانی ئەوان.
لەکاتێکدا ئەوان سەرقاڵی‌ بازرگانی‌ داوو دەرمان بوون بەسەر هەژارانەوەو دەرمانی‌ بێ کوالیتی‌ و ئێکسپایەریان بەسەردا ساغ دەکرنەوە، کۆمەڵ نەخۆشخانەی‌ بنیات دەنا بۆ چارەسەری‌ نەداران.
کۆمەڵ بەشێك لەموچەی پەرلەمانتارەكانی دەگێڕایەوە بۆ چارەسەركردنی قوربانیانی كیمیاییبارانی هەڵەبجە، لەكاتێكدا ئەوان لەهەوڵی بردنەدەرەوەی پارەو سامانی ئەم وڵاتە بوون بەرەو بانقەكانی هەندەران.
بۆیە جێی خۆیەتی بڵێین ئەوان کێن و ئێمە کێین؟

528 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە