Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

لەتیف فاتیح فەرەج

 

كورد له‌ كه‌ركوك له‌ نیوه‌ زیاتره‌ ، ده‌نگده‌ری‌ كوردیش به‌ ته‌نیا له‌ ده‌نگده‌ری‌ توركمان و عه‌ره‌ب پێكه‌وه‌ زیاتره‌ ، واته‌ دۆخی‌ كورد له‌كه‌ركوك به‌و شێوه‌یه‌ وێران نیه‌ كه‌ هه‌ندێك ده‌ڵێن ، جگه‌ له‌وه‌ش عه‌ره‌ب و توركمانیش ئه‌وه‌نده‌ بارو دۆخێكی‌ باشیان نیه‌ ، كورد له‌ كه‌ركوك به‌ سه‌ر حزبه‌كاندا دابه‌ش بووه‌ ، به‌لاَم توركمان و عه‌ره‌ب به‌ سه‌ر مه‌زهه‌ب و حزبه‌كاندا ، باشه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌م خاڵه‌ ئه‌رێنیانه‌ بۆچی‌ پارتی‌ خۆی‌ له‌ كه‌ركوك دورخسته‌وه‌ له‌ كاتێكا ئه‌وان كه‌ركوكیان ناوناوه‌ دڵی‌ كوردستان و پارتیه‌كان ده‌ڵێن كاتی‌ خۆی‌ مه‌لامسته‌فای‌ بارزانی‌ شۆڕشی‌  ئه‌یلولی‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك دانا .

له‌ كه‌ركوكا زیاتر له‌ 900 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه‌ ، له‌و ژماره‌یه‌ نیوه‌ی‌ كورده‌ ، من پێشتر ژماره‌و داتاكانم بلاَو كردوه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌ركوك كورد ئه‌م لیستانه‌ی‌ هه‌یه‌ " یه‌كێتی‌ ، نیشتمان ، سۆسیالیست ، یه‌كگرتوو، شیوعی‌ ، نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ " ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ یه‌كێتی‌ و نیشتمان كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵ ، گۆڕان ، هاوپه‌یمانی‌ ، زۆر ترینی‌ ده‌نگه‌كان به‌رن ، به‌ تایبه‌ت لیستی‌ نیشتمان شانسێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌نگێكی‌ باش بێنێ‌ ، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مانا 15 لیستی‌ عه‌ره‌بی‌ و توركمانی‌ جیاجیا هه‌یه‌، كاندیدی‌ به‌ هێزی‌ نێو لیسته‌ عه‌ره‌بی‌ و توركمانیه‌كانیش بریتین له‌ " حه‌سه‌ن تۆران ، ئه‌رشه‌د ساڵحی‌ ، محه‌مه‌د ته‌میمی‌ ، خالید مه‌فره‌جی‌ ، وه‌سفی‌ عاسی‌ و ئه‌گه‌ر ئیسماعیل حه‌دیدیش خه‌راپ نیه‌ " به‌ پێی‌ سانتلیگۆی‌ هه‌موار كراو دوو لیستی‌ نیشتمان و یه‌كێتی‌ ده‌توانن نیوه‌ی‌ 12 كورسیه‌كه‌ به‌رن ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر كورد به‌شداری‌ كارایانه‌ بكه‌ن .

لیستی‌ نیشتمان وه‌ك تاكه‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ و پێكه‌وه‌یی‌ سێ‌ لایه‌ن جگه‌ له‌وه‌ی‌ چه‌ند ناوێكی‌ دیارو تازه‌و به‌ توانای‌ تیایه‌ بواری‌ ئه‌وه‌شی‌ له‌ به‌رده‌مدایه‌ زۆرترین ده‌نگه‌ ناڕازیه‌كانی‌ كه‌ركوك ، خه‌ڵكه‌ دڵشكاوه‌ كورده‌كه‌، له‌ خۆی‌ كۆبكاته‌وه‌ ، هه‌ڵبه‌ت هه‌م بۆ خه‌ڵكی‌ كه‌ركوك هه‌م بۆ لیسته‌كه‌ كاته‌كه‌ كاتێكی‌  گونجاوه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كورد بتوانێ‌ 6 كورسی‌ بێنێت كه‌واته‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ كورد ، له‌ راستیدا ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ زۆرترین كورد ئه‌و رۆژه‌ ده‌نگ بدات ، به‌ بڕوای‌ من میدیای‌ كوردی‌ به‌ تایبه‌ت میدیای‌ یه‌كێتی‌ و میدیای‌ سێ‌ لایه‌نه‌كه‌ی‌ نێو هاوپه‌یمانی‌ نیشتمان كه‌ سێ‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانیان هه‌یه‌ نه‌یانتوانیوه‌ تا ئێستا وه‌ك پێویست هانی‌ خه‌ڵكی‌ كه‌ركوك بده‌ن بۆ به‌شداری‌ كردن ، ئه‌و سه‌رنجه‌ له‌ نێو لایه‌نه‌كانیشدا وه‌ك ره‌خنه‌و گازنده‌ بوونی‌ هه‌یه‌ ، پێشتریش من هه‌مان بابه‌تم وروژاند ، به‌لاَم وه‌ك پێویست كاری‌ له‌ سه‌ر نه‌كرا .

ئێستا ئه‌گه‌ر چی‌ ماوه‌كه‌ زۆر كه‌می‌ ماوه‌ ، به‌لاَم ده‌كرێت ئه‌م ماوه‌كه‌مه‌ بقۆزرێته‌وه‌ بۆ هاندانی‌ كورد له‌ كه‌ركوك ، بۆ ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ لانی‌ كه‌م هه‌رسێ‌ كه‌ناڵه‌كه‌ دوو به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌ت بۆ كاندیده‌كانیان پێكه‌وه‌ له‌ شوێنێك رێكبخه‌ن و جه‌ماوه‌رێكیش ئاماده‌ بن، ئه‌مه‌ ببێته‌ هانده‌رێكی‌ باش ، لام وایه‌ باشترین شوێنیش بۆ به‌رنامه‌كان چیمه‌نی‌ شه‌هیدان یان یه‌كێ‌ له‌ باخچه‌كانی‌ كه‌ركوك بێت بۆنمونه‌ باخچه‌ی‌ قه‌لاَ

433 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە