Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عومه‌ر گوڵپی



له‌ واقیعدا یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ دوو هێزی‌ دۆڕاون، شكستخواردوو له‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌‌و دۆڕاو له‌ ڕووی‌ سیاسی‌‌و سه‌ربازی‌ به‌رانبه‌ر به‌غداو له‌ سیاسه‌تی‌ نێو ده‌وڵه‌تیشدا، له‌ واقیعدا تۆ خه‌ڵكت برسی‌ كردووه‌ خۆت تێر، تۆ خه‌ڵكت لاوازو هه‌ژار كردووه‌ خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند، یاسات پێشێلكردووه‌، سیسته‌م‌و دامه‌زراوه‌ت په‌كخستووه‌، ئێسته‌ چۆن چۆنی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكت به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌؟

تۆ دڵی‌ خه‌ڵك پێ‌ ناكردرێت، به‌ڵام هاتووی‌ سیستمی‌ ده‌نگدان ته‌زویر ده‌كه‌ی‌؟ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ ماوه‌ی‌ 15 ساڵی‌ دوای ڕاپه‌ڕین (له‌ 1991 تا 2005) هه‌وڵیاندا هه‌ریه‌كه‌یان جێ‌ نفوسی‌ خۆی‌ له‌ ئیداره‌یه‌كدا ته‌زویربكات‌و واپیشانبده‌ن له‌و دوو ده‌ڤه‌ره‌ بێجگه‌ له‌ بیروڕای‌ سیاسی‌ خۆیان هیچ كه‌سێكی‌ تر بیر ناكاته‌وه‌و بیروڕای‌ جیاوازی‌ نییه‌، نه‌یانتوانی‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن‌و دواجار ته‌سلیمی‌ واقیع بوون، ئێسته‌ جارێكی‌ تر هاتوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌مان دابه‌شبوونی‌ ئیداری‌‌و جوگرافی‌‌و هه‌ریه‌كه‌یان له‌ سنوری‌ خۆی‌ گه‌وره‌ترین ته‌زویریان كردووه‌ بۆ خۆیان‌و بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ وه‌ك بووكه‌ڵه‌ ئه‌یانه‌وێت وا پیشابنده‌ن كه‌ ئۆپۆزسیۆنن‌و وه‌ك به‌دیل بۆ هێزی‌ ئۆپۆزسۆنی‌ ڕاسته‌قینه‌ پیشانی‌ ده‌ده‌ن.

بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ ده‌یان به‌ڵگه‌ به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی‌ له‌ ژێر فشاردا به‌ ده‌ست جیاكراونه‌ته‌وه‌ یان جیا ده‌كرێنه‌وه‌ ده‌زانین ته‌زویرێكی‌ گه‌وره‌ كراوه‌، به‌ به‌راوردیش به‌واقیع دیاره‌ چ فێڵیكی‌ گه‌وره‌ له‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك كراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ ته‌زویرو فێڵه‌كه‌ی‌ كردووه‌ هێنده‌ نه‌شاره‌زایانه‌و بێ‌ ویژدانانه‌ كردوویه‌تی‌ نه‌هاتووه‌ شتێك بكات تۆزێك زیاتر له‌ واقیع بۆ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ نه‌بێت به‌ ماندووبوونێكی‌ كه‌م به‌ناچاری‌ قه‌ناعه‌ت به‌ ڕایگشتی‌‌و لایه‌نه‌كان بهێنن كه‌ ئه‌وه‌ ڕاستیه‌كه‌یه‌.

ئه‌م دۆخه‌ش وه‌ك دۆخه‌كانی‌ تر تێده‌په‌ڕێت، خه‌ڵك ماندوو ده‌بێت‌و قوربانی‌ ده‌دات، ته‌نها خه‌جاڵه‌تی‌ بۆ كه‌س ‌وحزبی‌ ته‌زویرچی‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ڕاستی‌ هه‌ر پێویسته‌ سه‌ركه‌وێت، پێویسته‌ چاوه‌ڕێ‌ بكه‌ین بزانین كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غدا دوا بڕیاری‌ چییه‌! ئایا گه‌مه‌كه‌ به‌ به‌رنامه‌و له‌ به‌غداوه‌ به‌ كۆمسیۆن كراوه‌ یان به‌غدا ده‌نگی‌ ڕاسته‌قینه‌ ئه‌ژمارده‌كات‌و ته‌زویر پیشانده‌دات؟

376 جار خوێندراوەتەوە
13/05/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە