Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

لەتیف فاتیح فەرەج


پارتی‌ و یه‌كێتی‌ خۆیان به‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌زانن، به‌ پێی‌ كورسی‌ و ده‌نگیش براوه‌ن، به‌ڵام بردنه‌وه‌یه‌ك  كه‌ خودان ریفراندۆمه‌كان و بانگه‌شه‌كارانی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ خاوه‌نی‌ بن، ئه‌وپه‌ڕی‌ سوكایه‌تیه‌ به‌ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی‌ خۆیان كه‌ ده‌نگیان داوه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باوه‌شی‌ عێراق، ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ هێشتا هاش و هوشه‌كه‌ی‌ 25ی‌ 9ی‌ 2017 له‌ گوێیاندا ده‌زرنگێته‌وه‌، چ شوره‌ییه‌كه‌ له‌ 25ی‌ 9 په‌نجه‌ بكه‌یته‌ مه‌ره‌كه‌با بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ و بڕیار بده‌ی‌ 26ی‌ 9 ده‌وڵه‌ت دروستبكه‌یت، كه‌چی‌ ئێستا لات وابێ‌ براوه‌یت و ده‌چیته‌وه‌ باوه‌شی‌ به‌غدا.

بردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رانبه‌ر نائومێدكردنی‌ خه‌ڵك و سوكایه‌تی‌ كردنا بێت به‌ خه‌ونی‌ خه‌ڵك، نه‌بردنه‌وه‌یه‌ نه‌نیشانه‌ی‌ ته‌ق و تۆق و كه‌ش و فشی‌ سه‌ركه‌وتن، من هیچ كێشه‌م نیه‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ باسی‌ ته‌زویرو ساخته‌و پیلانگێڕی‌ رێكخراو ده‌كه‌ن، به‌ڵام خودان ریفراندۆمه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌غدای‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ماده‌ی‌ 140 و به‌غدای‌ بڕینی‌ قوت و موچه‌و به‌غدای‌ داگیركردنه‌وه‌ی‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان و به‌غدای‌ حه‌سه‌ن پلایس و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌.
بردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ هه‌ردووبراوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان یه‌كتر به‌ ته‌زویرو ساخته‌چی‌ تاوانبار ده‌كه‌ن و له‌ ئاستی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ به‌یه‌ك ده‌ڵێن دزو ته‌زویر چی‌، بردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ بری‌ خۆیان ئێران و توران سه‌ریخستون و ئه‌وان ته‌قه‌ به‌سه‌ر هاونیشتمانیانی‌ خۆیاندا ده‌كه‌ن، چ شوره‌ییه‌ به‌و جۆره‌ بیبه‌یته‌وه‌و لات وابێت براوه‌ی‌.

ئاخر بردنه‌وه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر ركاربه‌ره‌كانتان، نه‌ك هه‌ر خۆتان، نه‌ك ده‌رو دراوسێ‌ ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاو ئه‌وروپاش بزانن بردنه‌وه‌یه‌كی‌ شاخته‌و شه‌رمه‌زارانه‌یه‌، ده‌بێت چ چێژێكی‌ هه‌بێت، سه‌یری‌ ئه‌و بردنه‌وه‌ پڕ شه‌رمه‌، نیوه‌ی‌ ده‌نگده‌ر به‌شداری‌ پرۆسه‌كه‌ی‌ كردووه‌، نیوه‌ی‌ نائومێدكراوه‌و بڕوای‌ به‌ چڕوچاوی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نیه‌، كه‌چی‌ خۆی‌ پێ‌ براوه‌یه‌، ئاخر قوربان تۆ له‌ نێو نیوه‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ میله‌تا كه‌ 50%كه‌متره‌ به‌ ساقیتی‌  و ساخته‌ براوه‌ی‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تا كۆی‌ پرۆسه‌كه‌ جگه‌ له‌ دۆڕان هیچی‌ تر نیه‌، ئیتر ئه‌م قاقاو حیلكه‌ حیلكه‌ت له‌ چی‌.

بردنه‌وه‌یه‌ك پارتی‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر بێت پشتی‌ كردبێته‌ كه‌ركوك و هه‌ڵپه‌ی‌ موسڵی‌ بێت، یه‌كێتی‌ دڵی‌ به‌وه‌ خۆش بێت  به‌ كه‌متر له‌ ده‌نگه‌كانی‌ پێشوو نیوه‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بردووه‌، له‌ كاتێكا ده‌نگی‌ كورد بێ‌ ته‌زویرو ساخته‌ له‌ ده‌نگی‌ عه‌ره‌ب و توركمان له‌و شاره‌ پێكه‌وه‌ زیاتره‌ خۆبادان و سه‌مای‌ ناوێت، گریانی‌ ده‌وێت براده‌ر.
راسته‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی‌ و ته‌نانه‌ت یه‌كگرتوش دۆڕاون، به‌ڵام دۆڕانێكی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه‌، بیرتانه‌ رۆما چه‌ند شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ به‌رانبه‌ر لێڤه‌رپول دۆڕا، دۆڕاوی‌ راستی‌ له‌م نێوانه‌دا پارتی‌ و یه‌كێتین و كه‌سی‌ تر نا.


901 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە