Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

عەبدولستار مەجید


دوای ئەوەی دەسەڵاتی حزبیی هەرێم گەیشتە کۆتایی و لە زۆر ڕووەوە شکستیهێنا، دواجار پەنای بردە بەر دزینی ئیرادەی خەڵک و ساختەکاری کردن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە پێناو درێژەدان و مانەوەی خۆیان لە دەسەڵات و سزادانی زیاتری خەڵکی کوردستان.

ئەوەی ساختەچێتی بەرامبەرکراوە و ئیرادە و دەنگی دزراوە بەتەنها لایەنەکانی ئۆپۆزسین نین، بەڵکو ئەم دوو حزبە ئەوەندە دژ و ناکۆکن لەگەڵ یەک، کە ڕێگەنادەن هیچ کامیان لەژێر دەسەڵات و هەژموونی ئەوی دیکەدا سەر دەربهێنێ و ئەم لێرە و ئەویش لەوێ، دەنگی یەکتر دەدزن تا ئەوەی پێیدەوترێ زۆنی سەوز و زەرد و نەتیجەی شەڕی نەگریسی ناوخۆی ئەم دوو حزبەیە وەک خۆی بمێنێتەوە و هتچ دەلاقەیەکی ئومێد بەخش بەڕووی خەڵکدا نەکرێتەوە.

دیقەت بدە پارتی کە خۆی بەدەسەڵاتداری ڕەهای هەولێر و دهۆک دەزانێت، لە سلێمانی کەمینەیەکی بچوکە و بە هەزارحاڵ یەک کورسی دەهێنێت، بەهەمان شێوە بۆ یەکێتیش هەر ڕاستە و لە هەولێر بەزۆر دەنگەکانی دەگاتە کورسییەک و لە دهۆک بەلای کورسیشدا تێناپەڕێت! 

جا بەوەو ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ

۱ــدەنگی ڕاستەقینەی ئەو دوو حزبە هەر ئەوەیە کە لە شارەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی خۆیاندا هێناویانە و ئەوەی تر هەمووی بەهۆی تەزویر و خۆ سەپێنیە.

۲ــ یان دەبێ بڵێن هیچی دەنگی ڕاستەقینەی خۆمان نیە چونکە هەردوکمان وێڕای دسکاری کردنی دەنگەکانی خۆمان ڕێگەمان نەداوە هێزی بەرامبەریشمان لە ژێر دەسەڵاتی ئێمە لە کورسیەك زیاتر بێنێ! 

هیچ هێزێک ناتوانێ تاسەر بە بۆیاخی شەرعیەتی ئینتیخابیی درۆینە و دزینی دەنگ و ئیرادە و ساختەکاریکردن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بمێنێتەوە، ئەمەی ئەم دوو هێزە دەیکەن جگە لەوەی ناشیرینترکردنی خۆیان و لاوازترکردنی پێگەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لەسەر ئارامیی و ئۆقرەیی ناوخۆ، موسەکینێکی کاتییە و ئەو فرتوفێڵە تا ماوەیەکی کەم دەردیان تیمار دەکات ئەی دوای ئەوە چی ؟!

1054 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە