Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چی بکرێت له‌ به‌رامبه‌ر"ساخته‌چیی"ه‌کاندا؟

فاروق عه‌لی‌


پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، له‌ هه‌رێمی کوردستان، ساخته‌کاری و دزی به‌شێوه‌ی سیستماتیک له‌ پرۆسه‌ی هه‌ژماری ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق کرا، پێشنیارو بۆچوونی زۆر گه‌ڵاڵه‌ ده‌بن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌ولایه‌ن و پارتانه‌ی ساخته‌یان به‌رامبه‌ر کراوه‌، زۆربه‌ی پێشنیاره‌کانیش ئاماژه‌ به‌ بایکۆت ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، بایکۆتی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان بکرێت، ئه‌ڵبه‌ته‌ پێش هه‌رهه‌نگاوێک پێویسته‌ ئه‌م پارتانه‌ هه‌موو رێگایه‌ک بگرنه‌ به‌ر بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان و ئابڕوو بردنی ئه‌ولا یه‌نانه‌ی ساخته‌که‌یان کردووه‌و ئه‌وانه‌ش هاوکاریان کردوون بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌کارییه‌که‌، وه‌نابێت ماندووببین تائه‌وکاته‌ی ده‌نگه‌کانمان وه‌ده‌ست ده‌خه‌ینه‌وو له‌چنگی ساخته‌کاران ده‌ریان ده‌هێنین، به‌ڵام کاتێک قسه‌ دێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دواجار کۆمیسیۆن نه‌چوه‌ ژێرباری ئه‌وڕاستیانه‌و دادگای فیدڕاڵیش کۆتا بڕیاری له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئه‌نجامه‌کان داو پێکهاته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌وشێوه‌یه‌ بوو که‌ڕاگەیەنراون، له‌وکاته‌دا چی بکرێت باشه‌؟

به‌ بۆچوونی من، گه‌ر بچینه‌ ژێرباری ئه‌وه‌ی بایکۆتی په‌رله‌مانی عێراق بکرێت و به‌شدار نه‌بین، ئه‌وه‌ ئه‌وکاره‌یه‌ که‌ "ساخته‌کارودەنگ دزەكان ده‌یانه‌وێت، چونکه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ به‌ هه‌موو لایه‌کی بسه‌لمێنن كه‌ ته‌نها ئه‌وانن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵک ته‌نها متمانه‌ی به‌مان هه‌یه‌!

به‌پێچه‌وانه‌وه‌، پێویسته‌ لایه‌نه‌کانی تر به‌هاوهه‌ڵوێستی بڕۆنه‌ به‌غداد و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌م دوولایه‌نه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان، ئایینده‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ بکه‌نه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌شه‌خسی و حزبیه‌کانیان..

بایکۆتکردن، یانی خۆدابڕین له‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌ سیاسی و دیبلۆماسیه‌کان، یانی به‌ده‌ستی خۆمان هه‌موو هێلکه‌کانمان خسته‌ سه‌به‌ته‌ی ساختەكارانەوە، ده‌بێ له‌ به‌غداد بین، له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێریان بکرێت، دڵنیابن هه‌رچی ئه‌وان کردیان، نوێنه‌رانی ئێمه‌ پێچه‌وانه‌که‌ی بکه‌ن ده‌چێته‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانه‌وه‌.

هه‌رگیز رێگه‌ مه‌ده‌ن گۆڕه‌پانه‌که‌ بۆ ئه‌وان یه‌کلایی بێته‌وه‌، خه‌باتمان زۆرکرد تا به‌وه‌ گه‌شتوین، نابێ ئه‌وهه‌نگاوه‌ بنێین که‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت .. گرنگه‌ هه‌ماهه‌نگی و یه‌کهه‌ڵوێستی له‌نێو فراکسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته‌ ساخته‌کاره‌ هه‌بێت، بیر له‌ پێکهێنانی یه‌ک فراکسیۆنیش مه‌که‌نه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وکات ته‌نها یه‌ک که‌س ده‌توانێ له‌ کۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کاندا به‌شدار بێت، بۆیه‌ باشتره‌ فراکسیۆنه‌کان وه‌کو خۆیان بمێننه‌وه‌، به‌ڵام هاوکارو ته‌بابن له‌ نێوان خۆیانداو وەك یەك بەرە پێكەوەكاربكەن.

‎لێرەدامەبەستم بەشداری پەرلەمانە نەك حكومەت،بەپێچەوانەوە بەپێویستی دەزانم ئەم لایەنانەی ساختەیان لەبەرامبەركراوە بەهیچ شێوایەك لەحكومەتی ئایندەی بەغداد بەشدارنەبن و وەك ئۆپۆزسیۆن بمێننەوە.

‎تێبینی:دەزانم لەئێستادا بۆچونەكەم نەیاری زۆرە بەڵام دڵنیام ئەوە ڕێگەڕاستەكەیەو نوسینەكەشم گوزارشت لەسەر ڕای خۆم دەكات بەتەنها.

306 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە