Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

لەتیف فاتیح فەرەج


به‌ پێی ده‌ستور سه‌رۆك كۆمار چه‌تری هه‌موو عێراقیه‌كانه‌و ناكرێ‌ لایه‌نگری گروپێك، ده‌سته‌یه‌ك ، تاقمێك بكات له‌ زیانی گروپ و ده‌سته‌و تاقمێكی تر، له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی 5دا ته‌زویرو ساخته‌ كاری به‌رباد كراوه‌، ته‌زویرو ساخته‌ كاریه‌ك كه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ نادیده‌ بكرێت، هه‌موو هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌ براوه‌كانیشه‌وه‌ باس له‌و ساخته‌كاریه‌ ده‌كه‌ن، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا پارله‌مانی عێراق، حكومه‌تی عێراق، ده‌یان ناوه‌ندو چاودێری نێو ده‌وڵه‌تی و نێو خۆی باس له‌و ته‌زویرو ده‌نگ دزینه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كراوه‌، بۆ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه‌ دوو هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتو ناوده‌بات و ئه‌وه‌یان من قسه‌م له‌ سه‌ری نیه‌، ئه‌وی تر هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆماره‌ كه‌ ژماردنه‌وه‌ به‌ ده‌ست " به‌ ناياسایی و ناده‌ستوری له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات ".

ئه‌م جۆره‌ له‌ قسه‌ كردن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن  لایه‌نگریه‌، لایه‌نگریه‌كی خه‌راپیش چونكه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌ نێوان فێڵلێكراو و فێڵبازدا، له‌ نێوان قوربانی و سته‌مكاردا، له‌ نێوان ده‌نگدزراو و ده‌نگدزا لایه‌نگری هێزو به‌ره‌ خراپه‌كه‌ ده‌كات، له‌ راستیدا بۆ سه‌رۆك كۆمار زۆر ئاسان بوو به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵێت پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق دڵنیایی ئه‌وه‌وه‌ربگرنه‌وه‌ كه‌ ساخته‌و ته‌زویر نه‌كراوه‌و ده‌بێ‌ كۆمیسیۆن وه‌ڵامی هه‌مووان بداته‌وه‌، ئه‌مه‌ی كردیا رۆڵی سه‌رۆك كۆماری خۆی ده‌بینی، كه‌ ئه‌مه‌ی نه‌كردووه‌ ،دێت تانه‌ له‌ بریارو راسپارده‌كانی پارله‌مانی عێراقیش ده‌دات ، ئه‌مه‌یان جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌.

ئه‌و شه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت ژماردنه‌وه‌ به‌ ده‌ست نایاسایی و ناده‌ستوریه‌، كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز باس له‌و ته‌زویرو ساخته‌كاریانه‌ده‌كات گوایه‌ له‌ موسڵ و شوێنگه‌لی دیكه‌ به‌ سودی لایه‌نێكی دیاری كراوی كوردی كراوه‌، كه‌ ناڵه‌كه‌ له‌ زاری به‌رپرسانی یه‌كێتیه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێت،  ئه‌ی ئه‌وه‌ خێره‌ سه‌رۆك به‌و جۆره‌ قسه‌ ده‌كات، تۆ بڵێی بیانوه‌كه‌ ئه‌وه‌ بێت ئه‌و سه‌رۆك كۆماره‌و ناكرێت لایه‌نگری بۆ لایه‌ك بكات، ئه‌ی تانه‌دان له‌ بڕیارو داواكانی پارله‌مان لایه‌نگری نیه‌، ئه‌مه‌ وه‌ك پرسیاربۆ سه‌رۆك كۆمارو ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ورو پشتین و نه‌یانتوانیوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وتو وێژی له‌ ته‌كا بكه‌ن.

861 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە