Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

تۆفیق كەریم


دۆستێکی کتێبفرۆشم وەفاتی کردبوو، هاوپیشەیەکیم بینی تەلەفونی بۆئەو کتێبخانانە دەکرد كه‌وایدەزانی دۆستەمردوەکە قەرزاریانە یان گەردنی پێ ئازاد دەکردن یان قەرزەکەی دەخستە سەر خۆی.

ئاگاداری دەوڵەمەندێکم لەم رەمەزانەدا دەچێت بۆگەڕەکەکانی شارەکەم بەدوای هەژاراندا دەگەڕێت تاهاوکارییان بکات.

هەموو بەیانیەک کەلەمزگەوت دێمە دەره‌وه‌ دەبینم پێڵاوی نوێژخوێنان رێکوپێک ریزکراون، دوایی زانیم گەنجێک ئەمەی کردووه‌ە بەپیشە.

لەمزگەوتێک نوێژ دەکەم لەزۆرمزگەوت پاکو تەمیزترە، خادمیشی نیە خەڵکی گەڕەك خزمەتی دەکەن.

ژنانی گەڕەکێك لەناوخۆیاندا سندوقێکیان داناوە تالەم رەمەزانەدابەشێك لەگرفتاریەکانی کەمدەرامەتەکانی گەڕەکەکەیان چارەسەر بکەن. 

رەنگە ئەم نمونانە وردبن بەڵام جوانن ،بەڵگەیە کەخەڵکی ئێمە ئارەزوومەندی جوانی وچاکەیە باهاندەرو هاوکاریانبین. 

662 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە