Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆڵی چیرۆکگێڕانەوە لە پێشڤەچوونی تواناکانی منداڵدا

هه‌ژار فه‌قێ سلێمان


لە دنیای نوێدا، یەکێک لەو بابەتانەی جەختی لێ دەکرێتەوە، ئەدەبی گێڕانەوە و چیرۆکگێڕانەوەیە بۆ منداڵ، کە پێدەر و درووستکەری کەسایەتییەکی هاوسەنگ و تەندرووست و دەرووندرووستە.

پەروەردەی ساغ دامەزێنەری کۆمەڵی ساغە، بێ ئاوڕدانەوە لە ئەدەبی مناڵ ئەستەمە بەتەمای کۆمەڵێکی ساغ بین. کارکردن لەسەر ئەدەبی مناڵ و بەگشتی و ئەدەبی گێڕانەوە بەتایبەتی، لەخۆوە و بەهەوانتە نابێت، بۆ ئەمە پێویستمان بە گێڕەرەوە، توێژەری دەروونیی و کۆمەڵایەتیی، تەندروستکار، ژینگەدۆست،  وێنەکێش، هاوکاتیش زمانناس دەبێت.

کاریگەری گێڕانەوەی چیرۆک لەسەر مناڵ، بە دیدی توێژەرانی پەروەردەیی لە خاڵگەلێکدا خۆی دەبینێتەوە، ئەوانیش:

۱-لەڕێگەی چیرۆکەوە، منداڵ توانای وێناکردن و خەیاڵکردنی زیاد دەکات، ئەنیشتاین دەڵێت: وێناکردن لە زانین گرنگترە.

۲-توانای زمانیی و دەربڕینی زیاد دەکات، هاوکات فەرهەنگی  وشە و ئاوەزیی دەوڵەمەند دەکات.

۳-لەڕێگەی چیرۆکەوە فێری بەها و ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت، وەک ڕۆحی هاوکاریی و ژینگەپارێزیی و ڕێزگرتن لە گیانداران و پاراستنی شتەکانی دەوروبەر و ...هتد.

٤-دەستکەوتنی وەڵامی پرسیارەکان لە ڕێگەی چیرۆکەوە.

٥-خوێندنەوە و کتێبی لا شیرین و خۆشەویست دەبێت.

٦-هەست بە ئاسوودەییکردن و دوورکەوتنەوە لە وەڕەسیی و بێزاریی، لەڕێگەی چێژبینین لە گاڵتەوگەپی نێو چیرۆکەکانەوە.

۷-ناسین و ئاشنابوون بە شتەکانی دەوروبەر.

۸-دەبێتە قسەکەر و گوێگرێکی باش.

۹-گەشەکردنی بیر و توانا و زوو دەرکردن و پەیوەندیکردن، هاوکات توانای لێکدانەوە و شیتەڵکردنیشی زیاد دەکات.

۱۰-جوڵاندنی هەست و سۆز و زیادکردنیان.

ڕۆژی جیهانیی منداڵان، پیرۆزە لە چاوگەشەکانی ئێوە و تەواوی منداڵانی جیهان.

611 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە