Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

حه‌سه‌ن مه‌حمود حه‌مه‌ كه‌ریم



لەم قۆناغە نوێیەدا، پێم خۆشە ئەو ڕاستیە بدرکێنم، کە ماوەیەکە کەناڵی‌ ئاسمانی‌ (پەیام) پێشکەوتنی‌ بەرچاوی‌ بەخۆوە بینیوە، ئاستێکی‌ بەرزی‌ هونەری‌ و ئەتەکێتی‌ کۆمەڵایەتی‌ و راستگۆیی‌ بڕیوە، لە ناو کەناڵە ئاسمانییە کوردیەکاندا پلەیەکی‌ بەرزی‌ هەیە، خەریکە زیاتر لە جەماوەری‌ کوردی‌ بە گشتیی‌ نێزیکتر دەبێتەوە، کەناڵی‌ پەیام، رۆڵێکی‌ جوان دەبینێت لە بەرزکردنەوەی‌ هەستی‌ پاکی‌ ئیسلامی‌ و پەروەردەیەکی‌ دروست و روونکردنەوەی‌ بنەما رەسەنەکانی‌ ئیسلام، بەرگریکارە لە مافە نەتەوەییەکانی‌ گەلەکەی‌، پارێزەری‌ مافەکانی‌ خەڵکە، تەنانەت هەندێك لە سنووری‌ ئیسلامییەکەشی‌ بڕیوەو خەریکە بە تەواوی‌ دەبێتە دەنگی‌ شەقام و جەماوەر.

 من شەوانی‌ رەمەزان چاودێری‌ وردی‌ هەردوو کەناڵی‌ پەیام و سپێدەم کرد، هەڵسەنگاندنێکی‌ تەواوم بۆ ئەو دوو کەناڵە ئاسمانییە ئیسلامیە کرد، ویستم ئاستیان بزانم و خوێندنەوەیان بۆ بکەم، خاڵە بەهێزو لاوازەکانیان دیاری بکەم، ویستم بزانم ئەوان لە مانگی‌ ڕەمەزان و جەژنی‌ ئاینی خۆیاندا، دەتوانن چی‌ بە جەماوەری‌ ئیسلامی‌ و کۆمەڵگەی‌ خۆیان ببەخشن، لەوەدا دوو کەسایەتی‌ جیاوازم بینی‌، مەنهەجییەت و واقع بینی‌ و نوێگەریم بە کەناڵی‌ پەیامەوە دی، گلەییم لە قۆناغی‌ پێشوی‌ پەیام هەبوو، بەڵام ئەم قۆناغە نوێیەی‌ بەرز دەبینم، بەرنامەیان بۆ هەموو لایەنەکانی‌ ژیان هەیە، بەشی‌ هەموو کەسیان داوە، تەواوی‌ چینەکانی‌ کۆمەڵگەیان بەشدارکردوە، کەناڵی‌ پەیام بوەتە فێرگە، تواناکانی‌ تاک و کۆی‌ کۆمەڵگەی‌ کوردی‌ بەهێزکردوە، دەتوانێت گەل پەروەردە بکات، پێشکەشکارەکانی‌ لە رووی‌ کاری ڕاگەیاندکاری و زانستی‌ و سیاسیەوە بەهێزو زاڵن، دەتوانن جوان میوان بەڕێبکەن و بدوێنن و بە پرسیاری‌ جدی‌ بیانوروژێنن و هەڵوێستەیان لا دروستبکەن.

 پەیام جوان کار لەسەر کەسایەتییە رۆشنبیرو فکری‌ و سیاسی و چالاکوانە ئیسلامییەکان دەکات و دەیانناسێنێت، هەست دەکەم رۆشنبیرو کادیرە راگەیاندکارەکانی‌ (پەیام) چالاکن، ئەستێرەیان لە باڵاو بەرزیدایە، زانیاری‌ نوێ و گەرماو گەرم و دەگوازنەوە، لە ناخی‌ کۆمەڵگەکەیاندا دەژین، داهێنانیان زۆرە، هیوای‌ هەنگاوی‌ گەورەترو بەرەوپێشچونی‌ زیاترو نزیکتر لە واقیع و شەقام و جەماوەریان بۆ دەخوازم. 

هەموو کاریکی‌ جدی‌ بە ڕەخنە گەشەتر دەکات و پێش دەکەوێت، مۆسیقاو گۆرانی‌ بەشێکی‌ گەورەی‌ سەقافەی‌ ئیسلامی‌ و نەتەوەیی لەسەر بەندە، داخوازی‌ و پێویستی‌ کۆمەڵگەی‌ ئەمڕۆمانە، چێژی‌ تایبەتی‌ هەیە، بزواندنی‌ ناخ پێکدێنێ، ئیمامی‌ غەزالی‌ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەحیادا فەرمویەتی‌ (ئەوەی‌ بەهارو گوڵەکانی‌ و عودو ژێیەکانی‌ نەیبزوێنێ، ئەوە میزاج و دەرونی‌ تێکچوەو چاریشی‌ نییە) خۆزگە پەیام بەو دیوەشدا دەکرایەوە، کەمێ زیاتر لە ئەدەب و هونەرو مۆسیقاو گۆرانی‌ نزیکتر دەبویەوە، خۆزگە خۆیان لە رووی‌ تەڕو پاراوی‌ ئافرەت و خەت و خاڵی‌ شیرینی‌ بەحورمەتی ئەوان زۆر لانەدەدا، خۆزگە پەیام مرۆڤی‌ سروشت توندی نەدەدوان، ئەوانەی‌ کە بەناوی‌ ئایینەوە هەڕەشە دەکەن و توڕە دەبن و ڕیشە درێژەکانیان دەجوڵێنن، ئەو شێوازانە بە ئاستی‌ کۆمەڵگەی‌ ئەمڕۆ ناخۆن.

ئێستە پەیام لە ناوچەی‌ سلێمانی‌ کەناڵی‌ دووەمە دوای (ئێن ئار تی‌) پێشی‌ هەموو کەناڵەکانی‌ تری‌ داوەتەوە، ئەگەر بیتوانیایە ئەو سنوورانە بشکێنێ، دەبووە کەناڵێکی‌ جەماوەری‌ گەرمی‌ پرۆفیشناڵ.

کەناڵی‌ سپێدەش ماوەیەکە لەقۆناغی‌ خۆ نوێکردنەوەدایە، هەرچەند هەنگاوەکانی‌ سست و لاوازن، سروشتی‌ نین، بەڵام جارێ زووە بۆ هەڵسەنگاندنی‌ ئەم قۆناغە نوێیەی‌ سپێدە، هیوادارم ڕێچکەکانی‌ پەیام بگرێ و، تەنسیق و زانیاری‌ و ڕاگۆڕینەوەیان هەبێت.

807 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە