Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

1

ئه‌ركان دارا


به‌ ئێستایشه‌وه‌ زۆرن به‌ ترەمپ ده‌ڵێن "شێت‌و سه‌ركێش" یان به‌ کیم جونگ ئون ـی سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوریان دەوت شێت‌و دیکتاتۆرو بکوژ، ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌یارو دوژمنی‌ سه‌رسه‌ختی‌ یه‌ك بوون؛ هه‌ره‌شه‌ی‌ بۆمبی‌ ئه‌تۆمییان له‌یه‌كتری‌ كرد؛ به‌ڵام هه‌موومان بینیمان كاتێ‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵك‌و وڵاته‌كانیان هاته‌ پێشه‌وه‌؛ ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ پێیان له‌ هه‌ره‌شه‌و رابردووی‌ خۆیان ناو له‌سه‌ر یه‌ك مێزكۆبوونه‌وه‌.


ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ نیشانیاندا "سیاسەت بە ئینکاری‌و کەلەرەقی‌و حساب بۆ رای کەس ناکەم‌و چی دەبێت با ببێت" نابێت، لە سیاسەتدا ھەمیشە ھێڵێک ھەیە بۆ گەرانەوە، ھەموو خاڵێک قابیلی گۆران‌و قسە لەسەرکردنە جگە لە "بەرژەوەندی خەڵک‌و خاک"، سه‌وابت له‌ سیاسه‌تدا نییه‌ چونكه‌ كاتێ‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵك‌و خاكه‌كه‌ت هاته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی‌ به‌ گه‌رانه‌وه‌و گۆرانكاری‌‌و په‌شیمانیش هه‌بوو ده‌بێت ده‌ستی‌ بۆ به‌ریت‌و هه‌ڵیبژێریت.

شه‌ش مانگ پێش ئێستا ئه‌مریكاو كۆریای‌ باكور عه‌رزی‌ عه‌زه‌ڵاتیان به‌رامبه‌ری‌ یه‌كتر ده‌كرد، هه‌ره‌شه‌ی‌ هاویشتنی‌ بۆمبی‌ ئه‌تۆمییان له‌یه‌كتری‌ ده‌كرد، كه‌چی‌ ئه‌مرۆ ته‌وقه‌یان كردو كۆبوونه‌وه‌و لاپه‌ره‌یه‌كی‌ نوێیان له‌ مێژووی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان وڵاته‌كانیان هه‌ڵدایه‌وه‌، ده‌ردی‌ كه‌له‌ ره‌قی‌‌و ئینكاریكردن‌و حساب نه‌كردن بۆ لای‌ به‌رامبه‌ریان نه‌گرت، نه‌یانوت ئێمه‌ ئه‌و كه‌سه‌ نین له‌ قسه‌و هه‌ره‌شه‌ی‌ خۆمان په‌شیوان ببینه‌وه‌و خۆمان روو زه‌رد بكه‌ین. كه‌ ئێستا میلله‌تی‌ كورد له‌ باشوری‌ كوردستان كوشته‌ی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌یه‌.

ئێستا دەبێت ھەموو دنیا بە دەسەڵاتدارانی کورد بڵێن، شێت‌و سه‌ركێش، چونکە ئەمان نیوەی خاکەکەی خۆیانیان فرۆشت و دۆراند، خەڵکەکەی خۆشیان برسی کردو تووشی نەھامەتی و دەردەسەرییەکی زۆر کرد، ئه‌وه‌ش بەھۆی کەلە رەقی‌و ئینکاری کردن‌و حساب نەکردن بوو بۆ رای خەڵکی تر، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد وتیان چی‌ ده‌بێت با ببێت ئێمه‌ له‌ قسه‌ی‌ خۆمان په‌شیوان نابینه‌وه‌.

ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وت‌و هه‌ڵه‌یه‌، میلله‌تی‌ كوردی‌ له‌ باشوری‌ كوردستان به‌م رۆژه‌ گه‌یاند، با سه‌یر بكه‌ین‌و بزانین سیاسه‌تی‌ دروستی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور چ فه‌رحانییه‌ت‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ك بۆ گه‌لی‌ كۆریای‌ باكور ده‌هێنێت.

550 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە