Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گێژاوی هه‌ڵبژاردن

لەتیف فاتیح فەرەج

‌په‌یام

كاك فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتارێكی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ به‌ نێوی‌ "گێژاوی‌ هه‌ڵبژاردن" هه‌ڵبه‌ت من سه‌د ده‌ر سه‌د له‌ ته‌ك ناونیشانه‌كه‌دام كه‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له‌ عێراق و هه‌رێم به‌هۆی‌ ساخته‌كاری‌ و فرت و فێڵه‌وه‌ گێژاو زیاتر نیه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ تایبه‌ت قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ 5 ی‌ عێراق ده‌كات، هه‌ڵبژاردنێك كه‌ هه‌موو شێوازه‌كانی‌ ساخته‌كاری‌ و ساخته‌ چێتی‌ تیا په‌یڕه‌وكرا، تا ئه‌و راده‌یه‌ی‌ قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ كورسی‌ به‌ 20 ده‌فته‌ر دۆلار و 25 ده‌فته‌ر كڕدرابێت، كاك فه‌رید وتاره‌كه‌ی‌ تایبه‌ت نیه‌ به‌م ساخته‌كاریانه‌، ئه‌و له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی‌ پارله‌مانی‌ عێراقی‌ قسه‌ ده‌كات ئه‌و ده‌ڵێت "گومانی‌ زۆر له‌ یاسایی‌ بوونی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ئه‌م دوایانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا هه‌یه‌" به‌ڵام ناچێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ بۆچی‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ نرا، بۆچی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، یان وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت ناڕازیه‌كانی‌ نێو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌و كۆبونه‌وانه‌یان ده‌ستپێكرد، هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌و گومان و فێڵانه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌رچه‌یه‌ك نه‌دۆزرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ دواین هه‌ڵبژاردن له‌ عێراقدا به‌ڵام ناڵێت بۆ ده‌بێته‌ دوا هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو له‌ ترس و نیگه‌رانیدا ده‌ژین، هه‌موو ترسی‌ ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت لایه‌نه‌ شیعیه‌كان به‌ربنه‌ وێزه‌ی‌ یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌مه‌ ترسه‌ ، دیاره‌ موقته‌دا سه‌دریش تائێستا زۆر ئاوه‌زیانه‌و به‌ هێمی‌ سه‌یری‌ هه‌نگاوه‌كان ده‌كات ، واته‌ ترسه‌كه‌ جارێ‌ هه‌ر ترسه‌و هیچی‌ تر.

من بڕوام وایه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری‌ گه‌مه‌ی‌ دیموكراتی‌ بكه‌ین له‌ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ئه‌و په‌ڕی‌ دیموكراتی‌ ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌رنه‌درێته‌ كاره‌كه‌و گومانه‌كان بسه‌لمێنرێن، له‌ مه‌شه‌دا هیچ مه‌حاڵێك نیه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ ساخته‌كاره‌كان نه‌هێڵن هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بێته‌وه‌، یان بڕو بیانوو بدۆزنه‌وه‌، ئاخر من و كاك فه‌ریدیش گومانی‌ زۆرمان له‌ ساخته‌كاریه‌كان هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت براوه‌كانیش باسی‌ ساخته‌ كاری‌ ده‌كه‌ن.

ده‌رباره‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ توركیاو بێده‌نگی‌ عێراق، له‌ راستیدا پێویسته‌ به‌ر له‌ عێراق پارله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێم بخرێنه‌ به‌رده‌م پرسینه‌وه‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ئێستادا له‌ بری‌ داكۆكیكاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و خاكه‌كه‌ی‌ بێت له‌ زاری‌ وته‌بێژ و به‌پرسه‌كانیه‌وه‌ به‌رده‌وام ڕه‌وایی‌ به‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ توركیا ئه‌دات و په‌كه‌كه‌ تۆمه‌تبارده‌كات، ده‌ی‌ گریمان په‌كه‌كه‌ش به‌رپرسه‌ ئه‌ی‌ توركیا ئه‌ی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتی‌ سڤیلی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ تۆپ و فڕۆكه‌ی‌ توركی‌، كه‌ خۆمان قسه‌مان نیه‌ بۆچی‌ یه‌خه‌ گیری‌ خه‌ڵك بین.

ئه‌و باسی‌ بۆشایی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كات  گوایه‌ له‌ 1ی‌ 7ه‌وه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ دروست ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ پارله‌مان و حكومه‌تیش به‌ مه‌ترسی‌ ده‌زانێت، له‌ كاتێكا له‌ هه‌رێم چه‌ندینجار ئه‌و هه‌نگاوانه‌ نراو یه‌كێتی‌ هاوكارو پاڵپشتی‌ پارتی‌ بوو له‌و كاره‌دا، من وه‌ك خۆم له‌ ته‌ك درێژكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ پارله‌مان و حكومه‌تا نیم، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ كوردستان كراو پێده‌چێت له‌ عێراقیش بكرێت، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ ته‌ك دیموكراسیدا نایه‌ته‌وه‌.

راسته‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رچه‌یه‌ك زۆر گرنگه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ ته‌زویرو ساخته‌ ده‌رچه‌كان داده‌خه‌ن، ئێستا به‌ر له‌وه‌ی‌ بگه‌ینه‌ 1-7 ده‌كرێت هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و سه‌رۆكی‌ لیسته‌ براوه‌كان دابنیشن و ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌، ئه‌مه‌ بێئه‌وه‌ی‌ رێگری‌ له‌ هه‌نگاوه‌ دیموكراسیه‌كان بكرێت، له‌ راستیدا ئێمه‌ ئێستا پێویستمان به‌ لێبورده‌یی‌ و یه‌كتر قه‌بوڵكردن و به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵكردنه‌ نه‌ك هه‌نگاو گه‌لی‌ دیكه‌.





1027 جار خوێندراوەتەوە
23/06/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە