Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ھاوبەشیی دەسەڵات و ھاوپەیمانێتی ئەوانی تر !

عەبدولستار مەجید



لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ھەرێمی کوردستان کە زەمەنێکی زۆریشە لەوادەی خۆی دواکەوتووە، پرسی پێکھێنان و دروستکردنی ھاوپەیمانێتی لەنێوان ئەو ھێز و لایەنانەی دەستیان لە تێکدان و گەندەڵیی و شکستی ٢٧ ساڵەی حوکمڕانییدا نیە، خەریکە دەبێتە قەناعەتێکی ناوخۆیی ئەو ھێزانە و خواستی شەقامیش .

ئەوەی ڕوونە و ھەمووان لەسەری کۆکن (مەبەستم ئۆپۆزسیۆنە) و خاڵی ھاوبەشی نێوانمان و ڕایەڵی گشتی کاری پێکەوەییمانە، دژایەتی گەندەڵیی و ڕاستکردنەوەی پرۆسەی سیاسیی و حوکمڕانیی و گێڕانەوەی شکۆ بۆ دامەزراوە نیشتمانییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ ھاونیشتمانییانی کوردستان، کە ژیان و سەلامەتی و ئایندەیان ڕۆژ دوای ڕۆژ لەژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیدا بەرەو خراتپرین دۆخ دەچێت !

ئەگەر ئەم دۆخە لە ھەر وڵاتێکی دیکە بوایە کە دامەزراوەکان لە جێی خۆیان بونایە و یاسا داوەری نێوان لایەنەکان بوایە، ئەوا ھاوپەیمانێتی سیاسیی و پێکھێنانی بەرەیەکی ھاوبەش لەنێوان ھێزە چاکخوازەکاندا دەبوو بە ئەرک!
بەڵام لە ھەرێمێکدا کە حزب و چەک و میزاج حوکمدەکات و خەڵکەکەی شەکەت و ماندووکراوە و خاوەنی تەنانەت دەنگی خۆشیان نین، ئایا ھاوپەیمانێتی نێوان ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان چی لە دۆخەکە دەگۆڕێت و دەتوانێت چی بکات ؟!

دەسەڵات کە ھەموو ڕێگەیەکی ساختە دەگرێتەبەر بۆ ھێشتنەوەی خۆی لەدەسەڵات، ئایا دەتوانرێت یارییەکی مەدەنیانە و ململانێنیەکی دیموکراسییانەی نا توندوتیژیی لەگەڵ بکرێت لەپێناو ئاڵوگۆڕی دەسەڵات، یان خۆیان وتەنی یەک کورسیش بێنن ئەوان ھەر دەسەڵاتن و شەرعیەتی شۆڕشگێڕییان ھەیە ؟!
ئایا ئەو (١١) کورسییەی کەمە نەتەوەکان لە پەرلەمانی کوردستان، چی ڕۆڵێک دەبینن لە یەکلاکردنەوەی ھاوکێشە و دەرەنجامەکە ئەگەر ھاتوو لە دوای ھەڵبژاردنەکان بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە ڕووی دەنگ و کورسییەوە جۆرێک لە ھاوسەنگییان ھەبوو؟

ئایا ئەو کەمە نەتەوەییانە کە بە زەبری ھێز و ئیمتیازات نەبوونەتە بەشێک لە ئەجێندای ھێزەکانی دەسەڵات و لە ڕابردوودا ئەمە لە واقیعدا نەبینراوە، دەتوانن پشتیوانیی خەڵک و ئۆپۆزسیۆن بکەن و بڕیاری دروست بە ئاراستەی گۆڕانکارییدا بدەن، یان ھاوشێوەی ڕابردوو دەبنەوە دارشەق بۆ ھێشتەوەی ئەمەی ئێستا ھەیە ؟

بێگومان ئەمانە مەترسیی جدین لە پاڵ مەترسی ساختەکاریی، مەترسیی بێھیواکردنی خەڵک لە پرۆسەی دەنگدان، مەترسی کورسی کەمینەکان، ئایا لە حاڵێکدا ئەم ھەموو مەترسییە ھەبێت، ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و ئەو لایەنانەی خەونی ئایندەیەکی باشتریان لەمەی ئێستا ھەیە، چۆن دەتوانن ببنە ھاوپەیمان و دەستەبەری بردنەوەش بکەن !؟

ئایا ئەگەر ببینە ھاوپەیمان، پرۆژەمان تەنھا باسکردنی خاڵە لاواز و شسکتەکانی ڕابردووی ھێزە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێمە، یان پرۆژەی سیاسیی و ئابوریی و دارایی خۆمان دەبێت و لەسەر ئەساسی ئەو پرۆژەیە دەبینە ھاوپەیمان و داوای پشتیوانی خەڵک دەکەین ؟!

پرسیارێکی گرنگتر لە ھەمووی دێتە پێش، ئەویش ئەوەیە "ئەگەر ھاوشێوەی ڕابردوو دەنگ و ئیرادەی خەڵک دزرا و ساختەکارییەکی زۆری بێ ڕەزا لە دژمان کرا، ئایا کاردانەوەی ئێمە چی دەبێت ؟ ئایا تەنھا داوا دەکەین و کۆدەبینەوە و بەیاننامە دەردەکەین، یان بە فیعلی دەتوانین جیاواز لە ڕابردوو کارتی بەھێزمان ھەبێت و بەدەر لە کۆبوونەوە و بەیاننامە بەرگریی لە خۆمان و دەنگی خەڵکیش بکەین ؟!"

ئەمە واقیعی ساحەی سیاسیی و ژینگەی دەسەڵات و حزبایەتی ھەرێمی کوردستانە بەبێ ڕەچاوکردن و لێکدانەوە و حسابکردن بۆ ئەو مەترسییانەی سەرەوە، ھاوپەیمانێتی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان شتێکی وا لە دۆخەکە ناگۆڕێت و کۆتاییەکەی ھەمان ئەنجام دەدات بە دەستەوە کە بە جیا بین یان پێکەوە بین وەک یەک دەبێت !

بەڵام چوونە ناو ئەو پرۆسەیە بە شێوەی پلانسازیی پێشوەختە و دانانی بەدیل بۆ ھەریەک لەو مەترسییانەی سەرەوە کە ئاماژەم پێکرد، ئەنجامی یارییەکە پێچەوانە دەکاتەوە و دۆخێک دەخولقێت کە ھەموو خەڵکی کوردستان ئاواتی پێدەخوازن و دەتوانین بە واقیعی ببینە بەدیلی شکستی ٢٧ ساڵ حوکمڕانیی .

بەھەر حاڵ ھاوپەیمانێتی ئێمەمانان، ئەو ھێزانەی ئۆپۆزسیۆن کە وەڕسن کە لە ساختەکاریی و گەندەڵیی و بێ یاسایی، زەرەورەتە و من بە "بەرەی گۆڕانکاریی" ناویدەھێنم، بەڵام تەئکیددەکەمەوە بە پلان و خۆئامادەکارییەوە ھەنگاو بنێین، چونکە ھیچ بڕیارێکی عاتیفی ئەنجامێکی گەورەت ناداتێ !

1069 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە