Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كی كارتۆنی، یا بلۆكێكیكی به‌هێز؟

هیوا عوسمان



دواجار واده‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ كۆتاییهات و چوار لایه‌نه‌ ناڕازاییه‌كه‌ش نه‌چوونه‌ ناو یه‌ك هاوپه‌یمانیی سیاسییه‌وه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و بژارده‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌ڵبژارد .

ماوه‌ی چه‌ند مانگێگ بوو به‌ تایبه‌تیش له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق كه‌ له‌ 12 ی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو و لایه‌نه‌كانی به‌و ساخته‌كارییه‌ گه‌وره‌ی له‌ ئه‌نجامه‌كاندا كرا توشی شۆك كرد، پرسی پێكهێنانی به‌ره‌ یان هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسیی له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌نگیان دزراوه‌ یان ساخته‌كاریی له‌ دژیان كراوه‌، ببوه‌ جۆرێك له‌ مشتومڕی ناوخۆ و گفتوگۆی نوخبه‌ی ڕۆشنبیر و ته‌نانه‌ت قسه‌ و باسی ناو چوار هێزه‌ ناڕازییه‌كه‌ش، به‌ڵام سه‌ره‌نجام كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ئه‌و ده‌رگایه‌ی داخست و به‌مپێیه‌ش هه‌ر لایه‌ك ڕێگه‌ی خۆی ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ گه‌یشتن دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌و كورسییانه‌ی كه‌ بڕیاری دیاریكردنی نه‌خشه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانی لێده‌درێت .

ئێستا كه‌ ده‌رگای پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی سیاسیی قوفڵی لێدرا، ته‌نها ڕێگه‌ له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كاندا بریتییه‌ له‌ لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌ پاڵ هاوپه‌یمانێتییه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌نراو له‌ پێناو كاری هاوبه‌ش له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا كه‌ نه‌خشه‌ی سیاسیی و پرۆسه‌ی په‌رله‌مانیی و حوكمڕایی بۆ چوار ساڵی دیكه‌ی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێت .

به‌بۆچوونی به‌شێك له‌ چاودێران، هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م و یه‌كگرتووی ئیسلامیی له‌ ئێستادا پێویستیان لێكتێگه‌یشتن و ڕێكه‌وتن هه‌یه‌ بۆ دوو قۆناغ، ئه‌وانیش قۆناغی بانگه‌شه‌ كه‌ سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات، له‌گه‌ڵ قۆناغی دوای 30 ی ئه‌یلول و ده‌ستبه‌كاربوونی خولی نوێی په‌رله‌مانیی له‌ پێناو پێكهێنانی بلۆكێكی به‌هێزی په‌رله‌مانیی كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی شه‌قامی كوردی و ده‌نگده‌رانی خۆشیان بێت .

ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ قۆناغی بانگه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌، پێویسته‌ ئه‌م هێزانه‌ خۆ دوور بگرن له‌ ململانێ و ڕكابه‌ری یه‌كتر و هه‌ر جۆره‌ به‌ریه‌ك كه‌وتنێكی نه‌خوازراو له‌گه‌ڵ یه‌كتر هیچ لایه‌کیش کاری ئیستیفزاز به‌رانبه‌ر یه‌ك و شه‌ڕی یه‌كتر له‌ ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چی له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی بێت، یان له‌ ئاستی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سۆشیال میدیا كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ زه‌قی هه‌بوو و به‌ زیانیش به‌سه‌ر خۆیاندا شكایه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پێویستیان به‌ پێكهێنانی لیژنه‌ و كۆمسیۆنی هاوبه‌شه‌ بۆ چاودێریكردنی وردی پرۆسه‌كه‌ و ڕێگرتن له‌ ساخته‌كاریی و یاریكردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ كۆتا ساتی پرۆسه‌كه‌ تا ده‌گاته‌ گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ده‌ستیی ده‌نگه‌كان .

ئه‌وه‌ی ئه‌م چوار هێزه‌ ناڕازییه‌ پێویستیان پێیه‌تی، بریتیه‌ له‌ خستنه‌ڕووی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی به‌دیل و خۆدوورگرتن له‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كتر و كاركردن له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر و بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییان و یه‌كخستنی هه‌موو ده‌نگ و تواناكان، له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ به‌دیهێنانی ئامانجێكی گه‌وره‌تر كه‌ ڕووخاندنی دیوارێكی ژه‌نگ گرتووی ئه‌ستوری 27 ساڵه‌یه‌ كه‌ له‌ سێبه‌ریدا هه‌رچی شكست و نه‌هامه‌تییه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان خولقێنراوه‌ .

هاوكات قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌بڕوای به‌شێك شرۆڤه‌كاران، پێكهێنانی فراكسیۆنێكی هاوبه‌شه‌ له‌نێوان هێزه‌ ناڕازییه‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بلۆكه‌ گه‌نده‌ڵییه‌ی ماوه‌ی 27 ساڵه‌ بۆ تاڵانكردنی سامانی وڵات و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان دروستیان كردووه‌ .

ئه‌و فراكسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌ پێویستی به‌ هێڵی گشتی و ستراتیژیی سیاسیی و پلان و به‌رنامه‌ی پێشتر ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌بێت و به‌ ده‌ردی لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاكسازیی نه‌چێت كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2009 دروستكرا و نه‌یتوانی له‌ په‌رله‌ماندا بۆ یه‌ك ڕۆژیش درێژه‌ به‌ ته‌مه‌نی خۆی بدا و هه‌ر زوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و هه‌رلایه‌ك سه‌رقاڵ بوو به‌ كاری خۆیه‌وه‌ .

ئێستا چوار لایه‌نی ناڕازیی به‌هۆی ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌رامبه‌ریان كراوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، جۆرێك له‌ كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه‌، ڕایه‌كی گشتیش له‌ناو هه‌ریه‌ك له‌و هێزه‌ سیاسییانه‌ دروست بووه‌، كه‌ پێویسته‌ بۆ داهاتوو درێژه‌ به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ بدرێت و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ به‌رگرتن له‌و گه‌نده‌ڵیی و شكستانه‌ی كه‌ دوو هێزی ده‌سه‌ڵات 27 ساڵه‌ به‌ زه‌بری هێز و پاره‌ی دزراو و له‌ژێر ناوی دیموكراسیه‌تێكی ساخته‌ ده‌یكه‌ن .


881 جار خوێندراوەتەوە
28/06/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە