Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆچی مه‌رگه‌مووشی به‌غدا ده‌كرێته‌ ره‌چه‌ته‌ی هه‌رێم!

شوان هه‌ورامی


بیرتانه‌ خاوه‌نی كورسیی و پله‌و پۆستێكی به‌رزی هه‌ولێر – به‌ر له‌ ریفراندۆم – رایگه‌یاند : هیچ رایه‌ڵه‌یه‌ك ئێمه‌ نابه‌ستێته‌وه‌ به‌ به‌غداوه‌، ئه‌ندام و لایه‌نگری پارته‌كه‌شی بۆ نیشاندانی پشتیوانیی كوێرانه‌ و سه‌ری خۆ قه‌بڵاندن ، پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و پێناسی باری شارستانیی فۆرمی خۆراكیان دڕاند و سووتاند!

بیرتانه‌ كه‌ به‌غدا نرخی نه‌وت و به‌نزین و كاڵاكانی دابه‌زاند، ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیی به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی نه‌بادا بڕیاری سیاسیی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رییمان له‌كه‌دار ببێت ، رایانگه‌یاند كوردستان ناچێته‌ ژێر باری بڕیاره‌كانی به‌غداوه‌، به‌ڵام بۆ گران كردنی كارتی مۆبایل ملكه‌چی به‌غدا بوون و چاوپۆشییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسیی كرد ، چونكه‌ قازانجه به‌رده‌وامه‌‌كه‌ی ده‌چێته‌ گیرفانی كۆمپانیاكانی حیزبه‌ سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه‌‌!

به‌نزین له‌ كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌برێت بۆ كه‌ركوكی داگیر كراو، له‌وێ به‌ 450 دینار ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام هه‌مان به‌نزین بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ 750 دینار ده‌فرۆشرێت ، چونكه‌ مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسییمان به‌نده‌ به‌و ریسكه‌ كوردانه‌یه‌وه‌!

بیرتانه‌ نرخی ئینته‌رنێت له‌ به‌غدا دابه‌زیی، دووباره‌ بڕیاری سه‌ربه‌خۆی كوردانه‌ رێگه‌ی نه‌دا له‌ كوردستان جێبه‌جێ بكرێت؟!

ئه‌ی ده‌بێ ئێستا ئه‌م سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ چیی بێت، كه‌ چاوپۆشیی له‌ سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری دیموكراسییانه‌ی كوردستان ده‌پۆشرێت و له‌گه‌ڵ داخستنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی فه‌یسبوك و ئه‌نیستاگرام له‌ عێراقدا، هه‌ولێریش راسته‌وخۆ جێبه‌جێی ده‌كات؟!

گومانی تێدا نیه‌ ئه‌مه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئه‌و سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ی بازاڕی پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته‌ سته‌مكاره‌ی دوای داگیركردنی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ئه‌م وڵاته‌ی له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ مایه‌پووچ كردووه‌و له‌ رووی سیاسییشه‌وه‌ كردوویه‌تیه‌ مه‌یمونی ده‌ستی هێزه‌ ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان و گه‌لانی ئه‌م وڵاته‌شی چاره‌ڕه‌ش كردووه‌، كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌یبینین له‌ زاخۆوه‌ بۆ فاو، وڵات نقومی گه‌نده‌ڵیی و ده‌سه‌ڵاتی مافیایی بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ دیكتاتۆرانه‌یه‌ی به‌غدا بۆ دڵی مافیاكانی كوردستانیش وه‌كو ره‌چه‌ته‌ی شیفا وه‌رده‌گیرێت و ئه‌مان چاوپۆشیی له‌ كوردایه‌تیی و سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و بێ سڵه‌مینه‌وه‌و رامان، جێبه‌جێی ده‌كه‌ن!

124 جار خوێندراوەتەوە
18/07/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە