Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسلامیی و "مەلای تیرۆریست"

تۆفیق كەریم


هەر کە تەقەیەک دەکرێت، تەقینەوەیەک روودەدات، دەبێت ئێمە کە ناونراوین ئیسلامیی، یان پێمان دەوترێت: "مەلا"، دەستمان بخەینە سەر دڵمان و یاخوا یاخوا بکەین کە ئێمەی پێ تۆمەتبار نەکەن!

ئیسلامییەکان چونەتە پەرلەمان، بوونەتە بەشێک لە حکومەت، بەڕاشکاوی دژایەتی هەموو بیرۆکەیەکی توندڕەویان راگەیاندووە، بەشدارن لە دامەزراندنی سەدان رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیداو .. هتد.

کەچی هەر ئەوەندە دڵیان لێیان رەنجا، تۆمەتە ئامادەکراوەکە سەرهەڵدەدەنەوەو هەڕەشەی پێدەکەن، ئەم پرۆسەیەش هەموو ناو بەناوێک زیندوو دەکرێتەوە، کە تازەترینیان ئەوەی هەولێرەو تۆمەتبارکردنی مەلایەکی ئیسلامییە کە "لەدەستی یاساهەڵاتووە"! مەلایەکەش کەسێکە چوار ساڵە ئەندامی پەرلەمانەو جەماوەری هەولێریش متمانەی چوار ساڵی دیكه‌یان بۆ تازە کردووەتەوە!

پرسیارەکە ئەوەیە، ئێمەی ئیسلامی، هەموو رێگایەکی مەدەنیمان گرتووەتەبەر بۆ خزمەتی خاک و خەڵکی خۆمان، ئایا ئیدی تۆمەتبارکردنمان خۆتان ناخاتە ژێر پرسیارەوە؟ ئایا دەکرێت هەر ئەوەندەی لەگەڵ لایەنێک ساردی کەوتە نێوانتان، خێرا ئەو کوتەکەی لێ بەرزکەنەوە؟ کە گەرمیش بوونەوە، سەرجەم تۆمەتەکان بڕەوێننەوە؟ 

کەواتە دادگا و ئاسایش و پۆلیس و سەرجەم دەزگائەمنیەکانی دیکە، لەم حاڵەتانەدا چەندە متمانەیان دەمێنێت؟ چۆن دەتوانرێت وەک سەربەخۆ و پیشەیی لێیان بڕوانرێت؟

809 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە