Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵ له‌و فشارو ناو زڕاندنه‌ گه‌وره‌تره‌

عومه‌ر گوڵپی




ئەوەی‌ پارتی‌ ناو به‌ناو به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ده‌یكات هه‌مان ئه‌و ڕه‌فتاره‌ چه‌وتانه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ توركیا به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی‌ مه‌ده‌نی‌ هه‌ده‌په‌و په‌كه‌كه‌ ده‌یكات.

هیچ كه‌س هێنده‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ئه‌زموونی‌ نیه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌وڵی‌ سڕینه‌وه‌ی‌ یه‌كترو تۆمه‌ت‌و ناوزڕاندن‌و به‌رپاكردنی‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌و توندو تیژی‌ هیچ به‌رهه‌مێكی‌ نییه‌و ناشیبێت، حه‌قه‌ پارتی‌ ده‌ستی‌ وه‌رگرتبێت‌ له‌و ئه‌زموونه‌و تێبگات له‌وه‌ی‌ باشترین وه‌سیله‌ بۆ داڕنینی‌ كۆمه‌ڵ‌و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌ خه‌ڵك، به‌رپاكردنی چاكسازی‌‌و باشكردنی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیان‌و چه‌سپاندنی دادگه‌رییه‌، نه‌وه‌ك شه‌ڕی‌ لابه‌لاو تۆمه‌ت‌ به‌خشینه‌وه‌و به‌كارهێنانی‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان بۆ دژایه‌تی‌ نه‌یاره‌ سیاسییه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاسا.

كۆمه‌ڵ له‌و فشارو ناوزڕاندنانه‌ گه‌وره‌تره‌و له‌سه‌ر ڕه‌وتی‌ شێلگیرانه‌ی‌ خۆی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و به‌ لێدوانی‌ به‌رپرسی‌ نابه‌رپرس شێوازی‌ كاری‌ خۆی‌ ناگۆڕێت‌و ئه‌و ڕه‌وته‌ ئاشتیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ له‌ كاركردن بۆ هیچ كه‌س و له‌هیچ دۆخێكدا ده‌ستبه‌رداری‌ نابێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردستان‌و خواست‌و ئیراده‌ی‌ گه‌له‌كه‌مانه‌.

354 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە