Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆمەتی تیرۆر وەک تەونی جالجاڵوکە، دژ بە نەیارانی سیاسی

كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر


ئەوەی ئێستا لەپایتەخت دەگوزەرێ دەرخەری ئەو مەترسیەیە کە بەردەوام فراکیسۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان درکی پێکروە و داوای پەکخستنی یاسای تیرۆری کردوە ، چونکە کاڵایەکی حازر بەدەستی دەسەڵات بوە وەک تەونی جاڵجاڵۆکە بۆ گرتنی ئەندامانی حزب وهێزە ئۆپۆزسیۆنەکان.

کاتێک هەر ڕووداو و پێشهاتێکی نەخوازراوی ئەمنی ڕوودەدات بێ یەک و دوو چەند فیلمێکی لەسەر دروست دەکرێ بۆ تێوەگلانی کەسە کاریگەرەکانی کۆمەڵگە .

کاتێ بینای پارێزگا لەئەنجامی کەم وکوڕی ونەبونی بەرنامەیەکی تۆکمەی ئەمنی چەند کاتژمێرێک دەکەوێتە دەستی سێ هەرزەکاری نەعل لەپێ ، کێ لێی بەرپرسە؟ 

ئەو چەکانەی هەرزەکارەکان بەکاریان هێنا هی کێن؟ 

باوکیان لەکام حزب و دەزگای حکومەت کاردەکەن؟ 
بۆ دوای ڕووداوەکان پلانی ئەمنی بونی هەیە ؟ ئەدی پێش ڕووداوەکان چی ، مەگەر دەکرێ بینای بەرزترین یەکەی ئیداری کەپارێزگایە یەک پۆلیس پاسەوانی بێ؟ 

مەگەر لێدوان و ڕوونکردنەوە جیاوازەکانی بەرپرسانی ئەمنی  بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی ڕووداوەکانە ؟  یان لەئەنجامی بێ بەرنامەیی یانە؟

لەکۆتایی دا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەر پێشهاتێکی نەخوزراو بێ سەروبەری زیاتری حکومڕانی کوردیمان لەهەرێمی کوردستان بۆ ئاشکرا دەبێ ، ئیتر بەئومێدی کوردستانێکی ئارام و دوور لە تەنگەژەی ئەمنی وسیاسی .

486 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە