Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌م جاره‌يان تيرۆر

نازم عه‌بدوڵا


بۆده‌ستنيشان كردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هه‌ردو پارتى ده‌سه‌ڵات دارى هه‌رێمى كوردستان به‌ چه‌ندين به‌ڵگه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كران بۆ سه‌ركه‌وتنى خۆيان و شكست پێهێنان به‌ لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزۆسيۆن په‌نايان بۆ ته‌زويريرو گزيكارى بردوه‌. 

وادياره‌ ئه‌مجاره‌ بۆ دروستكردنى كێشه‌و له‌مپه‌ر بۆ به‌رانبه‌ره‌كانيان، سيناريۆيى تريان به‌ ده‌سته‌وه‌ بێت، خۆ له‌ ئه‌گه‌رێكدا سه‌د له‌سه‌د ڕوداوى سه‌ر پارێزگاى هه‌ولێر ڕاست بێت بۆ ئه‌بێ يه‌كسه‌ر په‌نجه‌ى تۆمه‌تى تيرۆر بۆ چه‌ند مامۆستايه‌كى ئاينى ڕابكێشرێت، به‌تايبه‌ت كه‌ يه‌كێكيان چوارساڵى ڕابوردو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بووه‌! يان په‌نجه‌ى توهمه‌ت بۆ لايه‌نێك درێژ بكرێت كه‌ مێژويه‌كى هه‌يه‌ له‌ خه‌بات وپێكه‌وه‌ ژيانى سياسى! كه‌ به‌شێك له‌ چاودێرانى سياسى قه‌ناعه‌تيان وايه‌ ئه‌م  ڕووداوگه‌له‌ په‌يوه‌نديان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌يه‌.
 
له‌ كاتى هه‌ڵبژاردندا هه‌ندێك ململانێى سارد چاوه‌ڕوان كراوه‌ له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات ولايه‌نه‌كانى ئۆپۆزۆسيۆندا، به‌ڵام نه‌ك به‌ جۆره‌ تۆمه‌تێك هه‌رچى ده‌رگاكان هه‌يه‌ دايان بخات، به‌دڵنياييه‌وه‌ خاڵى هاوبه‌شى زۆر هه‌يه‌ له‌ نێوان هه‌ردو به‌ره‌دا ئه‌كرێت بيريان لێ بكرێته‌وه‌و هه‌مو سه‌ره‌داوه‌كان به‌ره‌ڵا نه‌كرێن. وه‌هه‌رێمى كوردستان به‌ حوكمى پێگه‌ى سياسى وجوگرافى تا ئێستا بۆ هيچ پارت وهێزێك يه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌، مادام ئێمه‌ له‌ هه‌رێمێكداين چاره‌نوسى هه‌مومان پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ ، باش وايه‌ ئه‌گه‌ر نێوانمان خراپ بوو به‌شى ئاشتى تيا بهێڵينه‌وه‌.

481 جار خوێندراوەتەوە
25/07/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە