Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دژه‌ تیرۆر راگه‌یاندن و شتی‌ تر

لەتیف فاتیح فەرەج

1
ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر ڕوویدا به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێ‌ نه‌پایته‌ختی‌ هه‌رێم و نه‌هیچ كوێ‌ ئارام نیه‌ ، شتێك نیه‌ ناوی‌ ئارامی‌ و ته‌ناهی‌ بێت مادام هه‌ر ڕۆژ روداوێك ڕووبدات، ناكرێ‌ هیچ ده‌زگایه‌كی‌ ته‌ناهی‌ ئه‌و رووداوانه‌ بۆ ئامانج و مه‌به‌ستی‌ دیكه‌ به‌ كار به‌رێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و روداوانه‌ ببنه‌ هۆیه‌ك بۆ لێدانی‌ كه‌سانی‌ تر، یان بكرێنه‌ بابه‌تی‌ ته‌م و مژاوی‌ جێگومان و له‌وێوه‌ بیر له‌ شتی‌ تر بكرێته‌وه‌، زۆر جار ده‌زگاكانی‌ ته‌ناهی‌ خۆیان قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ناكرێ‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌گه‌ر و گومان شت دروست بكرێت، له‌و بابه‌ته‌ی‌ ڕوویدا ناو بردنی‌ سه‌لیم شوشكه‌ی‌ و هاولاَتیه‌كی‌ دیكه‌ به‌ هه‌ر مه‌به‌ستێك كارێكی‌ زۆر ناچیزو خراپه‌، هه‌ر نا شوشكه‌یی‌ ئه‌ندامی‌ پارله‌مان بووه‌و ئێستاش جاری‌ دیكه‌ بۆ عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌، ناوهێنانه‌كه‌ی‌ به‌ پێی‌ یاسا لێدانه‌ له‌ كه‌سایه‌تی‌ ئه‌و بۆیه‌ ئه‌مه‌ ده‌رگا به‌سه‌ر شتی‌ دیكه‌دا ده‌كاته‌وه‌.

2

له‌ دوای‌ روداوه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌زگای‌ دژه‌ تیرۆری‌ كوردستان راگه‌یاندنێكی‌ بلاَو كرده‌وه‌ به‌ ناو نیشانی‌ " بۆ هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن بێ‌ جیاوازی‌ " له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هێرشی‌ زۆر كراوه‌ته‌ سه‌ر ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن، من چاوه‌ڕوان بووم سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری‌ میترۆ و په‌رله‌مانتاران له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌یه‌ بكه‌ن، نه‌یانكرد راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ده‌ڵێت " كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن به‌ هیچ جۆرێك مافی‌ ئه‌وه‌یان نیه‌و نابێت نزیكی‌ شوێنی‌ روداو بكه‌ون و روماڵی‌ رووداوه‌كان بكه‌ن " هه‌روه‌ها جۆری‌ روماڵه‌كه‌ به‌ " خزمه‌تكردن به‌ تیرۆریستان " ناوده‌بات، ده‌ڵێت " كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن زۆر ناپڕۆفیشنالاَنه‌ كارده‌كه‌ن و ره‌چاوی‌ باری‌ ئه‌منی‌ ناكه‌ن " هه‌موو سه‌باره‌ت روداوه‌كه‌ی‌ هه‌ولێره‌و رۆژی‌ دواتر راگه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام ده‌زگاكه‌ ناڵێ‌ ناپڕۆ فیشناڵیه‌كه‌ چی‌ بووه‌و هه‌ڵه‌كه‌ له‌ كوێدا بووه‌و ئیتیك له‌ كوێدا به‌ كار نه‌هاتووه‌، بۆ ده‌زگایه‌كی‌ وا هه‌ستیار زۆر گرنگه‌ به‌ڵگه‌بخرێته‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ میدیاكاران بزانن ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ له‌ چیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌.

3

له‌وه‌ گه‌ڕێن ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ چیان پێبوو وه‌ك چه‌ك، چیان له‌ پێدا بوو، بۆ ئه‌مه‌یان كرد، ئه‌مانه‌ دابنه‌ن بۆ ده‌زگاكانی‌ ته‌ناهی‌ و ئه‌وانه‌ی‌ له‌وبواره‌دا كارده‌كه‌ن، پرسیاری‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن چۆن ده‌كرێت په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ توند ڕه‌وانه‌ به‌ری‌ پێنه‌گیرێت كه‌ مناڵی‌ كورد به‌ره‌و ئاقاره‌ به‌رێت و بیكاته‌ قوربانی‌، فكری‌ توند ڕه‌وی‌ له‌ مێژووی‌ كوردا نیه‌و ئه‌وه‌ی‌ له‌ دوای‌ راپه‌ڕینیشه‌وه‌ لێره‌و له‌وێ‌ سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ له‌ دوو خاڵ به‌ ده‌ر نیه‌، یان له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ توندڕه‌وی‌ ده‌ره‌كیدا بووه‌، یان كاردانه‌وه‌بووه‌ به‌رانبه‌ر نادادی‌ و سته‌م، هه‌ردوو خاڵه‌كه‌ هی‌ ئه‌وه‌ن قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت و رێگری‌ له‌ ته‌شه‌نه‌كردنیان بگیرێت، كورد ئه‌گه‌ر توندڕه‌وی‌ تیابوایه‌ له‌ دیرۆكا ده‌بوو نمونه‌ی‌ قانعی‌ شاعیرو شێخ ره‌زاو دڵدارو بێكه‌س هه‌موو تیرۆر كرابان ئه‌وان ده‌ستیان بۆ زۆر بابه‌تی‌ هه‌ستیار بردووه‌.

573 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە