Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دبلۆماسیەتى کۆمەڵ

دیاری محه‌مه‌د


لەدواى ئەو شکستانەى لەڕووە جۆراوجۆرەکانەوە رووبەڕووى هەرێمى کوردستان بووەوەو پاشئەوەى حزبە دەسەڵاتدارەکانى هەرێم لەڕێگاى جۆراوجۆرى ناشەرعى خۆسەپاندن و ساختەکارى لەهەڵبژاردندا، حزبەکانى دیکە کەلەهەوڵى دۆزینەوەى دەرچەیەکدان بۆ رزگاربوونى هەرێم و خەڵکەکەى پێویستیان بەبەخۆداچوونەوەیەکى جدى هەیە لەشێوازى کارکردنیاندا.

بەشێک لەخەڵکى پێیانوایە بایکۆتى پرۆسەى هەڵبژاردن بکرێت، هەندێکى تر پێیانوایە پەنا بۆ دروستکردنى هێزەى چەکدارى برێت بۆ دروستکردنى هاوسەنگى هێز.

ئەوەى بەلاى ئێمەوە گرنگە ئەوەیە کاتێ هێزە دەسەڵاتدارەکان لەڕێگاى نوێنەرایەتیەکانى حکومەتەوە ناتوانن ببنە دەنگ و رەنگى خەڵکى هەرێمى کوردستان و قەوارەکەى و نوێنەرایەتى حزبەکانى خۆیان دەکەن. 

هاوکات ئەو پەیوەندیانە بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان لەناوخۆدا بەکاردێننەوە، گرنگە کۆمەڵى ئیسلامیش بیر لەدروستکردنى پەیوەندى بەهێز بکاتەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەى جیهانى خۆراوابەتایبەت ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنسا، لەلایەکى دیکەشەوە تورکیا، وەک وڵاتانى بەهێزو خاوەن نفوزى عیراق و ناوچەکە.

لەئێستادا چەند کەس و لایەنێک گرتنى وێنەیەک لەگەڵ بەرپرسێکى ئەمریکى بۆ خۆبادان و کارتێکردنى سیاسى لەناوخۆدا بەکاردێنن بۆیە ناکرێت گرنگیەکى وەها لەلایەن کۆمەڵى ئیسلامیەوە بەهەر بیانوویەک لەبیربکرێت و کارى بۆ نەکرێت.

لەئێستادا کۆمەڵ پێویستە چەند تیمێکى شارەزاو پسپۆڕ لەبوارى پەیوەندییە دبلۆماسیەکان ڕەوانەى هەریەک لەو وڵاتانە بکات تا لەنزیکەوەو لەزمانى خۆمانەوە خۆمان بناسێنین بەو وڵاتانەو کارو پرۆژەى خۆمان بخەینەڕوو، بۆیە زۆر پێویستە ئەو خاڵە لەبەرچاو بگرن و کارى جدى لەسەر بکەن بۆئەوەى کۆمەڵ لەو قاڵبە ناوخۆییە دەربازبکرێت و پەیوەندیەکانى بەجیهانى دەرەوە بکاتە چەکێکى بەهێز لەبەرامبەر ئەو هەڵمەت و تۆمەتە ناڕەوایانەى جارجارە لەبەرامبەریدا سەرهەلدەدەنەوە.

241 جار خوێندراوەتەوە
26/07/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە