Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كێن ئەوانەی‌ لە مزگەوت تۆقیون؟

مه‌روان گه‌ڵاڵی


ئەگەر چاو بەمێژووی‌ موسڵمانان دا بخشێنین، دەبینین ئەو سەركردانەی‌ كە پاك بوون دڵسۆزی‌ خاك و ھاوڵاتیانیان بوون لەگەڵ ئێش و ژانی‌ خەڵكەكەیان بوون، نەبوون بە ئەژدیھا و خەڵكی‌ خۆیان قوت نەدا، توڕەبونیان لەپێناو خەڵك بوە سینەیان فراوان بووە بۆ گلەیی خەڵك، خۆیان جیا نەدەكردەوە لەخەڵك، لەناو خەڵك دەژیان لەھەمان بازار شتیان دەكری‌، لەریزی‌ نوێژ خوێنان بەدی‌ دەكران خەڵكیان خۆش دەویست، خەڵكیش ئەوانی‌ خۆش دەویست، وە شانازیشیان دەكرد كە پەروەردەی‌ مزگەوتن، وە ھانی‌ خەڵكیشیان دەدا بۆ ئەوەی‌ پابەندبن بەمزگەوت بۆ ئەوەی‌ فێری‌ دلسۆزی‌ ببن بۆ خوداو پێغەمبەری‌ خودا، وەفێری‌ دلسۆزی‌ نواندن ببن بۆ براگەورەكان و سەرجەم ھاوڵاتیان.

ئەوانەی‌ لەمزگەوت تۆقیون پەروەردەی‌ زێرابی‌ خۆرئاوان كە جگە لە شتە قێزەونەكان ھیچی‌ تریان لێ فێرنەبوون، بۆیە ئەوانەی‌ دژایەتی‌ مزگەوت دەكەن ئاشنانین بەپەیامی‌ راستەقینەی‌ مزگەوت و دوریشن لە مزگەوتەكان، ئەگەر ئاوێتەی‌ مزگەوت بونایە ئەوكات بەجۆرێكی‌ تر باسی‌ مزگەوتیان دەكرد، بۆیە ئەگەر ئەمانە بەراورد بكەیت بەو پیاوانەی‌ مزگەوت دروستی‌ كردون 
ھەرناوەكەیان لەیەك دەچێ

204 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە