Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەرێم و پەرلەمان..

سه‌لیم كۆیی




ئاشکرایە خەونی لەمێژینەی کوردبەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ، پێکهێنانی دەسەڵاتێکی خۆجێیی وسیستەمێکی پەرلەمانی بوە ، تا ئاستێک بتوانێ ئاواتەکانی دانیشتوانەکەی تیادا بەدی بێ ، هەموولایەک لە ژێرسایەو سێبەریدا سەقامگیر بێ و هەوای ئازادی تیادا هەڵمژێ  .

باشوری کوردستان لەدوای نەهامەتی و ڕشتنی خوێنی هەزارەها ڕۆڵەی دلسۆزوخۆشەویست
لەپێناو بەدیهێنانی حکومڕانیەکی خۆماڵی و پەرلەمان ، لەپێناو ڕزگاربون لەژێر نێزەی زوڵم وستەمی بێگانە،
لەقۆناغی ئێستادا دوای بەڕێکردنی چوار خولی پەرلەمان ،کەچی  تا ئێستا (پەرلەمان) دەسەڵاتی یاسادانانمان  نەیتوانیوە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵک بێ و بەئەرکی  خۆی هەڵسێ لەدەرکردنی یاسا لەبەرژەوەندی گشتی و چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن (حکومەت) ٫
نەیتوانیوە دۆخێک بێنێتە ئاراوە تا هاووڵاتی  بتوانێ دەنگ بە حکومەتێک بدات کە یاساکانی پەرلەمان جێ بەجێ بکات و ڕێز لە پەرلەمان بگرێ کە بەرزترین موئەسەسەی ئەم هەرێمەیە .

 پەرلەمان لەهەمووووڵاتانی پێشکەوتوو ڕێز لێ گیراوەو هەیمەنەی تەواوی هەیە بەسەر دەسەڵات ودامەزراوەکانی تر ، هەروەها  ئەندامانی پەرلەمان بەهۆکاری ئەوەی هەڵبژێردراوی گەلن بەپێی یاسا پارێز بەندیان هەیە بۆ ئەوەی هیچ کەس ولایەنێک نەتوانێ ڕێگری لەو دەسەڵاتەو  وبڕیارەکانی بکات ، بەڵام پەرلەمان لەهەرێمەکەی ئێمە خاوەنی بودجەو موچەیەکی لەڕادەبەدەرە لەسەر حسابی داهاتی گشتی و لەسەر شانی میللەت ، جگە لەوەی خاوەنی چەندین لیژنەو دەیان ڕاوێژکارە لەسەرجەم سێکتەرو  بوارەکان دا، کەچی چوار خولی پەرلەمان مان بەڕێ کرد تا ئێستا نەتوانراوە دەستی حزب لە حکومەت دور بخرێتەوە ،
نەتوانراوە خاوەنی داهات وبودجەی دیارو سەربەخۆ بین ، 

پەرلەمان نەیتوانیوە لێ پرسینەوەلەگەل هیچ وەزیر و بەرپرسێکی حکومەت بکات ، بەجۆرێک کەسێک شارەزای گوزەرانی خەڵکی هەرێم نەبێ وادەزانێ هیچ کەم وکوڕیەکمان نیە ، بەڵام خۆمان باش دەزانین هیچمان بەسەر هیچەوە نیە. 

 ڕێکخراوەکان و خەڵکی  لێقەوماو هاواری زۆریان بۆ بردن و چونە بەردەمی پەرلەمان بەڵام دیارە ئەوەی جێگای چاوەڕوانی خەڵک بوو نەهاتەدی تا کار گەیشتە ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان وسکرتێرو ئەندامانی پەرلەمان هەڕەشە لێکردنیان ، لە ئێستادا فراکسیۆن و ئەندام وحزبەکانیش لەبەردەمی هەڕەشەی گەورەتردان وشەڕ  بەردەرگای پەرلەمانی گرتوەو تاوانبار دەکرێن بە داعش وڕاوەدونانیان .

لە ئێستادا دوای ڕووداوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەبینای پارێزگای هەولێر پەڕلەمان  لەڕێگەی لیژنەی ناو خۆوە نەتوانێ ئەو تۆمەتانە ساغ بکاتەوە و ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر ئاخۆ ڕاستە یان نا ، ئەی چ باس وپرسێک بەئەرکی خۆی دەزانێ ؟ پێم وایە پەرلەمان بەرپرسیاری یەکەمە لە یەکلایی کردنەوەی ڕوداو و پرسە هەستیارەکان ، ئێستا لەبەردەمی هەڵبژاردنین بۆ خولی نوێ ، ئەگەر وەکو خولی ئێستا و خولەکانی ڕابردوو بێ

کاتێ پەرلەمان لیژنەی پەروەردەی هەیە و مامۆستا شەقی تێهەڵدەدرێ ، کاتێ لیژنەی ئەوقافی هەیە و زانایان ڕووبەڕووی ڕاگواستن و لادان لەسەر مینەبەر و سوکایەتی دەبنەوە ،
کاتێ لیژنەی دەست پاکی هەیە و سامانی  بەرپرسان  لەوپەڕی ناڕوونی دایە ،
کاتێ لیژنەی نەوت وسامانی سروشتی هەیە و داهاتی نەوت کەس نایزانێ ، 
کاتێ لیژنەی دارایی هەیە و هەر ڕۆژێ چین وتوێژێک بۆ موچە لەخۆپیشاندان دایە ،
کاتێ لیژنەی مافی مرۆڤ هەیە و هاووڵاتیان بەسواڵکردنیش لەبەردەرگای حکومەت
ماف یان بۆ دەستەبەر نابێ، 
کاتێ لیژنەکانی پەرلەمان لەگەڵ ئەوهەموو فەزاحەتە دوای بەدواداچون و ماندوبونێکی زۆرهیچیان بۆ ناکرێ، 
 کەواتە جگە  لە خۆماندو کردن بەولاوە شتێک بۆ خەڵک نامێنێتەوە .

498 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە