Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دەعوەت لە نێوان خواردن و تەوقیت دا

هێمن عه‌بدولقادر


لە هەموو دنیا کە ئەچیت بۆ دەعوەت مێزێکی گەورە دانراوە و خواردنی لەسەرە و بێ هیچ زۆر لێکردنێک خۆت چەند و چیت بوێ تێی ئەکەیت و تەواو، نەکەس عەزیەت ئەیەیت و نە کەسیش ئیحراج ئەبێ، بەس لێرە ئەچی بۆ دەعوەت جارێ ئەوە مەجمووعەیەک لە ژن و پیاوی نەگبەت وەک بۆدی گارد دایمە بە پێوەن وەک زەمانی کۆیلایەتی هەر ئەبێت خزمەت بکەن و بۆشیان نیە نان بخۆن تا سفرە تەواو نەبێت، ئەمە چیە؟ تەنها لەبەر ئەوەی میوانەکان لێیان رازی بن. میوانەکانیش کێن؟ برا خۆ نەجیمی کارتەرە و نە هاری ترومانە و نە ئەبراهام لینکۆلنە، هەر ئەو خزم و رەفیقانەن کە ڕۆح بخەرە بەردەمیان یان پیتکێک لە خواردنەکە ئەدۆزنەوە یان هەر لە ناو سەیارەکە دەست ئەکەن بەزەم کردنت. 

لەهەموو دنیادا خەڵک ئەچێ بۆ دەعوەت لەفەیەک و کۆلایەکی بۆ بانگ ئەکەن و ئیتر خەریکی تەئەمولە و تێرامانانە لە شەپۆلی دەریا و خۆر ئاوا بوون، به‌ڵام لێرە برا سفرە راخراوە نیوەڕۆیە کارەبا نیە، چێشت هەڵمی لێ هەڵئەستێ پلەی گەرما گەشتۆتە ٤٥، پانزە مناڵ هاتووە بۆ دەعوەت ئەڵێی برا کۆنسێرتەکەی گورجوگۆڵە، هەر فریای ئەوە ئەکەوی بڵێی مەکە. 

یەکێک بۆ شیر ئەگری، یەکێک سێو لە قورگی گیراوە هاهاهاها بە پێنج سەرەو خواریان کردۆتەوە ئەڵێی ئەمنە سورەکەیە سیان ئەکێشێ بە پشتیا، دانەیەک خۆی پیس کردووه‌، دانەیەک لەسەر مەغسەلەکە لوتی پاک ئەکاتەوە فەوزایەکە هەر مەپرسە.

لە هەموو دنیادا بۆنە کۆمەڵایەتی و بانگهێشت کردنەکان بۆ خۆبەتاڵ کردنەوە و خۆ ریفەرێش کردنەوەیە، کەچی لێرە زۆرینەی بۆنە کۆمەڵایەتیەکان بە کارەسات یان بە شەڕە دەنوک و باسی سیاسەت یان بەزەمی هێوەر و خەس و دش کۆتای دێت. 

لە هەموو دنیا خەڵک کە لەدەعوەت ئەگەرێتەوە دەرگای حەوشە ئەکاتەوە و بۆینباخەکەی شل ئەکاتەوە ئەڵێ بەراستی شەوێکی خۆشمان بەسەر برد ، لێرە هەر ئەوەنە لەماڵی ساحێب دەعوەت هەڵسان خێرا ئەڵێ بمگەیەنە لای مزەمیدێک یان خەستەخانەیەک بازەختێکم بۆ بگرێت. 

ئەمەنەی تێکردووە لە تورتە و بریانی و کولیچە و دۆ و میوە و چەرەس و بستە ، قۆڵە بەگنی سوڕاوە ، نەوەڵا کام سەیارەی بەقوتە سێ نەوع بەنزینی (محسەن و نۆرماڵ و سوپەر)ی پێکەوە تێکە بزانە نۆزڵ و پلاک و مەسفی ناهێنێتە دەرەوە ، بابە کورد ئەڵێ :- (کا)کە هی خۆت نەبوو (کایەن)ەکە هی خۆت بوو. 

جا ئەو جوملە کۆمەڵایەتیەی کە لە عەلی حەسەن مەجید و ڕوداوەکانی هاتوچۆ و خواردنی ئێکسپایەر زیاتر خەڵکی کوشتووە و تا ئێستاش کەس باسی لێوەناکات:- ( تۆ ئەمەش بخۆ) یان (کورە بەم پارووەش هیچت لێنایەت) ئەم ئەو دوجملەیەیە کە زۆرترین خەڵکی کوشتووە. 

چۆن هیچی لێنایەت، مەکینەی سەیارەیەک سێ چارەک ڕۆن ئەگرێ ، تۆ وەرە پێنج ی تێکە بزانە گاسکێت و سلندەری ناهێنێتە دەرەوە، نەوەڵا چوار پاروو زیاتر بخۆ بازنە قنت نابێت بە دەمانچەی ئاوی ، لە دەعوەت هێیتەوە دا ئەنیشی ئەڵێی سۆندەی باخە قەترە ئەکات هاهاها، تۆ ئا ئەم ڕانەشم بۆ بکڕێنەوە هاهاها، برا خۆ من گەماڵ و پشیلە گورپە نیم، خۆم حەزم لێبێت ده ست رائه‌كيشم.  

جا ئەڵێن کابرایەک زۆر میوان دۆست و بە خولق و ماریفەت بوو، ماریفەتەکەی لە سنور دەرچووبوو، ڕۆژێک میوانی ئەبێت، میوانەکەی داوای سەر ئاو ئەکات، کابرای ساحێب ماڵیش خێرا بانگ لە مناڵەکانی ئەکات ئەڵێ ئاوەرە ڕۆڵە ئەو پیاوە ( سه رئاو ) ئەفەرموێ هاهاها. 

زیادەڕۆی لە هەموو کارێکدا خراپە، تەنانەت لە باشێتیشدا، نان دروست کراوە و دانراوە بۆ ئەوەی بخورێ ئیتر نە ئەم زۆر لێکردنەی ساحێب ماڵ و نە ئەم خۆ کوشتنەی میوان. 

جا ئەڵێن کابرایەک کاتی خۆی میوان بوو لە ماڵێک، ئەمەنەیان نان و قاورمەی گۆشت و برنجی کوردیان دەرخوارد دابوو بەزۆر، دوای نانخواردن وەزعی زۆر خراپ ئەبێت، حەوشە و ماڵی جارانیش شەرقی بوو، تەوالێت لە حەوشە بوو، مۆبایل و شتیش نەبوو بە ناوی تەلەفۆنەوە خۆتی پیا بکەیت، تەنانەت جاران دەست شۆرەکەشیان ئەهێنایە سەر سفرە هەر لەوێ دەستت دەشت، ئیتر کابرا هەرچۆنێک بێت خۆی ئەگرێت ،بەڵام پاش ماوەیەک زۆری بۆ دێت و دانەیەکی لێ بەر ئەبێتەوە، کابرای میوانیش وا هەست ئەکات کەس ئاگای لێنەبووە، خۆی تێک نادات ئەڵێ ئەوە سەعات چەندە بێ زەحمەت؟ 
ساحێب ماڵیش ئەڵێ :- (قوربان تۆ بۆ سەعات چەند تەوقیتت کردبوو ) هاهاهاهاها

ئه ها خواى گه وره خؤى ئه فه رموئ:-

(كلوا واشربوا ولا تسرفوا) بخۆن و بخۆنەوە بەڵام زیادەڕۆی مەکەن، بەزەییتان بە تەندروستی خۆتاندا بێتەوە خۆتان لە شوێنان عەیبدار مەکەن، زیادە ڕۆی کردن لە سازکردنی خواردن و خۆهەڵکێشان و زۆرکردن لە میوان و هەروەها زۆرخواردن تارادەی هێڵنج و لە دەست قەومان، ئاکاریەکی خێڵەکیانەیە گەرچی کۆمەڵگا لە فۆرمدا خۆشی زۆر بە مۆدێرن نیشان بدات. 

نوقتە سەری دێڕ. 


998 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە