داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

با کورد بە نەخشە و پلانى تۆکمەوە بەغدا بەجێبهێڵێت

محه‌مه‌د حه‌كیم


محه‌مه‌د حه‌كیم

زۆرجار گلەیی‌ لە باوباپیرانی‌ خۆمان دەکەین کە بۆچی‌ و چۆن پلان و نەخشەی‌ زلهێز و وڵاتانی‌ دراوسێیان بە سەردا تێپەڕیوە؟ !بەڵام کە دەڕوانینە ئێستای‌ خۆمان، لەم سەردەمی‌ بەجیهانییکردن و بەردەستبوونی‌ ئەو هەموو تەکنەلۆجیایە و بوونی‌ شەفافیەت و زۆریی‌ سەرچاوەکانی‌ زانیاریی، سەرەڕای‌ هەموو ئەوانە، ئەوجا پلان و نەخشەی‌ زلهێزەکانیش وردە وردە بە سەرماندا جێبەجێ دەکرێن و بە خۆشمان نازانین .

ئیدی‌ بۆ گلەیی‌ لەوانەی‌ پێش خۆمان بکەین، کاتێک پێیان دەڵێین ئەوان بۆ یەک نەبوون تاوەکو بتوانن پێگە و مافەکانمان بپارێزن؟ !خۆ ئێستا خۆشمان نەیەکین و نە پلان و نەخشەشمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوی‌ خراپییەکانی‌ نەخشەی‌ داڕێژراو بۆ ناوچەکە و سوودوەرگرتن لە باشییەکانی، تاوەکو هەر نەبێت لە پاش (100 )ساڵ لە ڕێکەوتننامەی‌ شوومی‌ (سایکس بیکۆ)، ئێمەش گەر بە ئەندازەیەکی‌ دیارییکراویش بێت، بتوانین هەندێک لە مافە زەوتکراوەکان بۆ باشووری‌ کوردستان بگێڕینەوە. 

بۆیە ئەو بارودۆخەی‌ لە بەغدا دەگوزەرێت، بە ئەڵقەیەکیتری‌ بەرنامە داڕێژراوەکە دەزانم، بە مەبەستی‌ لێکترازانی‌ زیاتری‌ هەر سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی‌ وڵات، پێشموایە پێکهاتەی‌ شیعە هەست بەوە دەکات عێراقی‌ یەکپارچە بەرەو دابەشبوون دەڕوات، بۆیە بە لێزانیی‌ و وریاییەوە پێکهاتەکانی‌ کورد و بە تایبەتیش سوننە لە گۆڕەپانی‌ سیاسیی‌ دوور دەخەنەوە .

ئەگەر سەرنج بدەین، لە ماوەی‌ (48 )کاتژمێردا بەرنامە و هەوڵەکان بۆ لابردنی‌ عەبادی‌، گۆڕان بە ئاڕاستەی‌ لابردنی‌ سەلیم جبوری‌ سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران و هەردوو جێگرەکەی‌.

ماوەی‌ ڕابردوو زۆر گوێبیستی‌ ئەوە دەبووین کە باڵیۆزخانەی‌ بەریتانیا لە بەغدای‌ پایتەخت بە شێوەیەکی‌ گەرموگوڕ جموجوڵ دەکات و کاریگەریی‌ زۆریشی‌ دروست کردووە.

گومانم هەیە ئەو ئاڵۆزییەی‌ لە بەغدا هاتۆتە ئاراوە، ئاڵۆزییەکی‌ دروستکراو بێت، بۆ بەهێواشی‌ لێکترازانی‌ هەرسێ پێکهاتە سەرەکییەکە، کە ئەمەش بۆ کورد دەرفەتی‌ زیاتر دەڕەخسێنێت .کورد خزمەتی‌ زۆری‌ بە بونیاتنانی‌ عێراقی‌ نوێ لە جیاتی‌ بونیاتنانی‌ دەوڵەتی‌ سەربەخۆی‌ خۆی‌ کردووە.

ئێستاش کە مامەڵەی‌ بەغدا بەو شێوەیەیە، ئیدی‌ بۆ لە بەغدا بمێنینەوە؟ هەر نەبێت با نوێنەر و پەرلەمانتارەکانمان بگەڕێنەوە هەرێمی‌ کوردستان و کۆمەڵێک مەرج بۆ ناوەند جێبهێڵین، لە سەرووی‌ هەمووشیانەوە (مەرجی‌ پاراستنی‌ مافی‌ نەتەوەیی‌ کورد وەکو پێکهاتەی‌ دووەم لە عێراق ). 

ئەو کەسانەش کە دەڵێن لە هەرێم چی‌ بکەین و بۆ بارودۆخی‌ کوردستان بۆ خۆی‌ بارودۆخێکی‌ زۆر باشە؟! ئەم سەرنجەش لە جێگەی‌ خۆیەتی‌ و سەرنجێکی‌ ڕاست و دروستە، بەڵام ئەو بارودۆخە نوێیەی‌ بەغدا، دەکرێت بکرێتە دەرفەتێک بۆ باشکردنی‌ بارودۆخی‌ ناوخۆ و بەگەڕخستنەوەی‌ دامەزراوەکان و دانانی‌ نەخشە و پلان بۆ ئایندەی‌ هەرێم.

کە دەشوترێت لایەنە دەرەکییەکان ڕایان لەسەر سەربەخۆیی‌ کوردستان نییە و ئەوان لەگەڵ عێراقی‌ یەکپارچەدان، بۆ ئەوەش دەڵێین ئەو لایەنە دەرەکییانە لە سەرەوە ئەوە دەڵێن، ئەویش تەنیا بە قسەیە، بەڵام بە پەنهان و لە پشتی‌ پەردەوە و بە کردەوە، بەشبەشی‌ دەکەن .

هەرگیز چاوەڕێی‌ ئەوە مەکەن پێمان بڵێن فەرموون خۆتان سەربەخۆ بکەن، یان بڵێن بەڵێ با عێراق پارچە پارچە ببێت.

 هەر نەبێت لەبەر ڕای‌ گشتیی‌ عەرەبی‌ و ئیسلامیی‌ ئەوە ناکەن، بەڵام ڕاستییەکەی‌ ئەوەیە ئەوان نەخشە و پلانی‌ نوێیان هەیە، بە داخیشەوە کە بە خوێنی‌ ڕۆڵەکانی‌ ئەم وڵاتانە، ئەو نەخشانە دەخەنە بواری‌ جێبەجێکردنەوە.

هەرچەند ئێمە لە بنەڕەتدا لەگەڵ پلان و نەخشەی‌ ئەوان نین و پشتگیریشی‌ نین و بەشێکیش نەبووین لە نەخشەڕێژییەکەشی‌، بەڵام ئەگەر لەو پلان و نەخشانەی‌ ئەواندا بەشێکی‌ میللەتەکەمان بە مافی‌ ڕەوا و زەوتکراوی‌ خۆی‌ بگات، بە تایبەت لەم جیهانە قەیراناوییەدا، دەبێت لەگەڵی‌ بین و کاری‌ بۆ بکەین و خۆمانی‌ لێ سوودمەند بکەین.

1202 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2016

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە