Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەڵبژاردن و هەڵوێستی كۆمەڵ

عه‌باس محه‌مه‌د


كۆمەڵی ئیسلامی هێزێكی سیاسی خاوەن مەبدەئی چەسپاوو نەگۆڕی خۆیەتی لەوانەش كاركردن لەپێناو سەروەری یاسا و گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵك لە ڕەواییدان بە دەسەلاتەكانی یاسادانانو جێبەجێكردن. 

لە ئێستادا ئەگەر مەترسی تەزیرو بەلاڕێدابردنی ئەنجامەكانی هەلبژاردن هەبێت ، ئەگەر مەترسی بێ ئومێدی خوڵك و كەمی گوڕوتینی بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا لە ئارادابێت، ئەگەر پەرتەوازەیی ناوخۆیی و خواستی دەرەكی هەبێت بۆ دواخستن، هیچ كام لەم گومان و گرفتانە لەلای كۆمەڵی ئیسلامی بارتەقای سازش كردن نیە لە مافی ڕەوای خەڵك لە دەنگدان و بەشداریكردنی لە پرۆسەی سیاسی و دیاریكردنی دەسەڵات بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەم داواكاریە داوای هێزە دەسەڵاتدارەكانە یان ئۆپۆزیسیۆنەكان.

لەلای كۆمەڵی ئیسلامی بەردەوامی پرۆسەی سیاسی و وەڕگرتنی شەرعیەتی دەسەڵات لە خەڵكەوە (بە هەبونی سەرنج لە ساختەكاری و كەمو كورتەكان) تاكە ڕێگەی بونیادنانی ئێستاو ئایندەی هەرێمەكەمانە لە هەمو بوارەكانەوە. 

434 جار خوێندراوەتەوە
30/08/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە