Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە خەونەوە بۆ واقیع

عەبدولستار مەجید


گرنگیدان بە کەرتی تایبەت وەک بازاڕێکی گرنگ بۆ دەستی کاری ناوخۆیی و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر کەرتی گشتی بەتەنھا بە قسە و دروشم ناکرێت، ململانێ و ناکۆکی سیاسیی و دروشم و قسەی بێ ناوەڕۆک خەریکە وڵات وێران دەکات. 

بۆ نمونە ئێمە لە چوار ساڵی ڕابردوودا پرۆژەیەکی گرنگمان ئامادەکرد کە ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لە دۆزینەوەی کار بۆ دەرچوانی پەیمانگە و کۆلێژە کشتوکاڵییەکان، ئەویش لە ڕێگەی پێدانی پارچەیەک زەوی پێیان تا بتوانن لە بواری وەبەرھێنانی کشتوکاڵییدا کاربکەن و بەرھەمی خۆماڵی بخەنە بازاڕەوە.

پرۆژەکە وردەکاریی ھەبوو، ھەموو لایەنە ئابوریی و یاساییەکانی تێدا جێکرابوەوە، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ململانێی سیاسیی و ئەو ڕووداوانەی بەسەر پەرلەماندا ھات، بووە کۆسپی گەورە لەبەردەم ئەو پرۆژە گرنگەدا.

بەجێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە چەند ئامانجێکی گرنگمان دەپێکا کە بریتی بوون لە:

١. ژمارەیەکی زۆر دەرچووی پەیمانگە و کۆلێژە کشتوکاڵییەکان دەبوونە خاوەن کار.

٢. بە پلان و پرۆژە وامان دەکرد کە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان کەمترین چاویان لەسەر دامەزراندن بێت لە کەرتی گشتی.

٣. زەویە کشتوکاڵییەکانی ھەرێمی کوردستان سەرجەمیان دەبوونە زەوی وەبەرھێن.
 
٤. بەرھەمێکی زۆری ناوخۆیی دەخرایە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەمەش کشتوکاڵی خۆماڵی قۆناغێکی گرنگ دەچووە پێش کە وردە وردە بەرەو ئەوە دەچووین کە پێویستمان بەو بەرھەمە بیانیانە نەبێت کە کەس نازانێ چۆن بەرھەم ھاتووە و تا پێگەیشتووە چی مەوادێکی کیمیایی مەترسیداری تێدابەکارھێنراوە. 

٥. ئەو پارەیەی لە کڕینی بەرھەمی بێگانەدا دەڕواتە دەرەوەی ھەرێم، دەگەڕایەوە ناو بازاڕەکانی خۆمان و بەھۆی دەستاودەستکردنی ئەو پارە زەبەلاحەوە، بازاڕ بەتەواوی دەبوژایەوە.

لەکاتێکدا سیستمی پاراستنی بەرھەمی خۆماڵیمان سەپاندبوو، جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە گرنگە، ھەرێمی کوردستانی دەبردە قۆناغێکی زێڕینی کشتوکاڵییەوە.

ئەمە پلان و پرۆژە و بەرنامەی ئێمەیە، تەمەننا دەکەم لە ئایندەیەکی نزیکدا دۆخێکی ھێندە سەقامگیری سیاسیی و داراییمان ھەبێ کە بتوانین ئەم خەونە بکەینە واقیع و چیتر بۆ ژێرخانی ئابوریی ھەرێمی کوردستان بەتەنھا پشت بە نەوت نەبەستین کە ھیچ گرەنتی و دڵنیاییەکی ئابوریی نیە. 

خەون بەوەوە دەبینم کە بتوانم ئەو پرۆژەیە بکەوێتە بواری کرداریی و کوردستان بکەینە خاوەنی بەرھەمێکی کشتوکاڵیی وا ناوازە، کە بەرھەمی "زانست و ئەزمون و ماندوبوون"ـی دەرچوانی زانکۆ بێت.

617 جار خوێندراوەتەوە
30/08/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە