Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەمای سیاسەت و گاڵتەجاڕی سیاسی

كه‌مال ئه‌سكه‌نده‌ر


هێنایان وبردیان، ڕستیان و چنیان و کردیانەوە بەخوری، دوایان خست وسڕیان کرد ، پێشیانخست و دوایانخست، کردیانەوە و دایانخست، دەیانکرد ونەیان کرد، ئیتر ئەو دەردەسەریانە لەماوەی کەمتر لەشەش ساڵی ڕابردوو ئەو گاڵتەجاڕیانە بوو کەحزب وسیاسەت و دەسەڵات لەبەرچاوی هاووڵاتیان بەرامبەر پڕۆژەیاسا و یاسا وپەرلەمان و هەڵبژاردن کردیان، ئیتر گەیشتین بەو خاڵەی خەریکە سیاسەتی سیاسیە گیرفان گەورەو  تێرنەخۆرەکان هەموو شتێک بەگاڵتەجاڕی تێ دەپەڕێنێ.

سەرنج بدەن لەهەرێمی کوردستان شتێکیان نەهێشت بەناوی متمانە و بەهای مرۆڤ بون ومافەکانی تاک و دیموکراسیەت و هاووڵاتی بون و سیاسەتی دروست و مەسولی بەرپرس و دادگەری و چی وچی.

ئەرشیف هەڵدەنەوە و سەرنج بدەن پەرلەمان و یاسا و پڕۆژە یاساو هەڵبژاردن هەمووی پەکخرا، ئەوەی مایەوە دانیشتن و کۆبونەوەی دوولایەن و سێ لایەن و چوار و پێنج بوو، ئەوەی مایەوە ڕێچکەی ئۆتۆمبێڵی بەرپرسان و زەردەخەنەی سیاسیانەی بەردەم کامێراکان بوو، ئەوەی مایەوە پاشەکەوتی موچەو گرانی نرخی بەنزین و کەمی کارەبای نیشتمانی و گرانکردنی نرخی کارەبای ئەهلی بوو، زۆریان کرد لەبەرتەسکردنەوەی ئازادی و خۆپیشاندان و ئەزیەتدانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.

ئیتر لەم مەملەکەتە هەموو ڕێگەیەک بۆ مانەوە گیراوەتەبەر، جوان لێی ڕامێنن بەرژەوندیە حزبیەکان چۆن مەبدەئەکان دەکات بەسەراب، جوان لێی وردبنەوە دەزانن دەردەسەری میللەت و فێڵی بازرگانە سیاسیەکان چەند ڕێک وڕاست هاوتەریب بەیەکەوە ڕۆژو مانگ وساڵ و تەمەن تێدەپەڕێنن، هەستناکەن مێژوو چۆن لەسەلەی شاشەو میدیاکان چەند ئاڵۆز وەک زبڵ وخاشاکی بەردەم ماڵی هەژارەکانی نیشتمان ڕەنگاو ڕەنگ دێتە بەرچاو! 

لەوە تێناگەن بیست وحەوت ساڵە کات لای ئێمە هەر دەڵێی وەستاوە، هەمان دەردو قەیران و کۆمەڵێک روخسار سواوی سیاسی بەیەکەوە لەگیانی میللەت ئاڵاون، ئەوەی گۆڕاوە تەنها زۆربونی ڤێللاو کۆشک، گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێڵ و زیدبونی کەناڵی میدیایی بێ سود و دابەزینی ئاستی زانست و هەژاربونی زیاتری میللەتە لەسایەی سەری سیاسەتی نادروست و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تەسکی کەسی وحزبی.

ئیتر ئەوەی ماوەتەوە تێڕوانینە حەقیقیەکەی مەحوی یە کەدەڵێ: "ئەوەی ئەمڕۆ بەدەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلوق لەدەوری نەعشیا سبحەی دەبینی وەلوەلەی  مەخلوق."

544 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە