Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کێ مـەوقـیـفـەکـان تـۆمـار دەکـات

رێبوار حسێن


یەکێک لە بنەماکانی مێژوو بریتی یە لە تۆمار؛ تۆمار بە واتای هاوسەنگی و ڕاستبێژی حەق نوسین؛ تۆمارکردنی کارە جوان و ناشیرنەکانی هێزە سیاسیەکان و سەرکردەو شۆڕشگێڕەکان.

ئەوەی لە مێژووی ئێستای هێزە سیاسیەکان و سەرکردەکان دەبینرێ پێویستیەکی مێژووییە تۆمار بکرێ بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بزانێ و بەرچاو ڕوون بێ و مەوقیفەکانی سەرکردەو هێزە سیاسیەکان بەبێ ڕووپۆش کردن و ڕاستی مێژوو نوسان قەڵەمەکانیان بخەنە سەر کاغەزو بێ لایەنانە مێژووی ئەمڕۆ بنوسنەوە؛ بەڵام نەک لەبەر بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و ماددی ڕەش نەکرێتە سپی و سپیش نەکرێتە ڕەش.

قۆناغەکانی ئیستای کوردستان؛ مەوقیفەکان زۆر بەرزو نزمی بەخۆیەوە دیوە؛ هێزی سیاسی واهەیە مەوقیفی زۆر توند بووە ئیستا نەرمە؛ هی واش هەیە نەرم بووەو ئێستا توندە، هێزمان هەیە وەکو میوە وایە سەرو بنی وەکو یەکەو لە سەرەتا تاکو کۆتایی لەسەر مەوقیفەکانی ڕاوەستاوەو وەکو شاخ خۆڕاگرە. 

گوناهە ئەو هێزەی خاوەن مەوقیفە وەکو ئەوەی بێ مەوقیفە وەکو یەک باس بکرێن و مێژوو تۆماری بکات، گوناهە ئەوەی دژی خواستی خەڵکەو ئەوەش لە بەرەی خەڵکە وەکو یەک بن و پێکەوە بچنە ناو مێژووەوە.

ئەگەر مێژوو نوسانیش ویژدانی خۆیان نەخستە کارو تەڕو وشکیان پێوە نوسیەوە، ئەوا پێویستە هەمووان پێکەوە بۆ نەوەکانمان باسی مەوقیفی هێزەکان بکەین و پێیان بڵێین کامەیان خاوەن مەوقیفی جوان بووەو کامەشیان هەر ڕۆژەو مەوقیفیکی گۆڕیوە.

334 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە