Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چەند سەرنجێک دەربارەی سیستەمی زانكۆلاین

سەعدی مستەفا


وەرگرتنی قوتابی و خوێنکاری دەرچووی پۆلی (١٢) ی ئامادەیی لە زانكۆو پەیمانگا حكومیەكان بەڕێگای ئەلیكتڕۆنی چەند ساڵێكە كاری پێدەكرێت كە لەبنەڕەتدا كارێكی باش و مۆدێرنانەیە،  بەڵام پێویستە بەردەوام داهێنان و نوێكاری لە سیستەمەكەدا بكرێت كە لە بەرژەوەندی و سوودی قوتابیان و خوێندكاران تەواو بێت، بەڵام بەداخەوە دەبێت ئەو پەندە كوردیە بڵێینەوە کە دەڵێت: ( ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار). بۆیە لە ڕوانگەی هەست كردنمان بە بەرپرسیاریەتی و بە هیوای چاككردن و بەرەو پێشچوونی سیستەمەكە، ئەو چەند تێبینیەی خوارەوە دەخەمە ڕوو وەكو لەسەر سیستەمەكە:

١-هەر لەسەرەتای وەرگرتنەوەی دەرەنجامی خولی یەكەمی قوتابیان ئەوەبڵاوكرایەوە كەوا (%٧٠) كورسی خوێندنی ئەمساڵ لە زانكۆو پەیمانگاكان تەرخانکراوە بۆ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی دەرچووی خولی یەكەمن و لە (%٣٠) بۆ خولی دووەمە ، كە ئەمەش قوتابیانی خولی دووەمی تووشی دڵەڕاوكێ كرد، بۆیەپێویستە ئەم بڕیارە پێداچوونەوەی  زانستیانەی تێدا بكرێتەوە.

٢-لە بەرنامەی وەزارەتە بۆ ئەم ساڵی خوێندنی پۆلی(۱۲) ی ئامادەیی،  هەر قوتابیەك لە خولی یەكەم دەرنەچێت بۆی نەبێت خولی دووەم تاقی كرنەوە بكات و بچێتە ناو سیستەمی زانكۆلاین و وەربگیرێت لە زانكۆو پەیمانگاكان بەڵكو دەبێت ئەو ساڵە دابنیشێتەوە ،كە ئەمەش ستەمێكی گەورەترە لە قوتابیان و خوێندكاران دەكرێت، چونکە ئەگەر قوتابی بەهەر هۆکارێک بێت نەیتوانی لە وانەیەك یاخود چەند وانەیەک تاقیکردنەوە ئەنجام بدات چۆن دەبێت بێبەش بێت لە وەرگرتنی لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئەگەر هاتووم لە تاقیکردنەوەش ناجیح بووبێت.

‌‌‌۳-جێبەجێکردنی سیستەمی پارالێل، کەلەو سیستەمەدا خوێنکارو قوتابی بەپارە دەخوێنێت لەبەرامبەرداشکانی جەند نمرەیەک، لە هەمان کات و شوێنی قوتابی تر کە بەبێ پارە دەخوێنێت ،بۆ ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتن یاخود کورسی تەرخانکراولە زانکۆو پەیماگاکان بۆ هەندێك بەش دەگاتە (٥۰٪)ی کورسی  بەشەکە، کە ئەوەش ڕێژەیەکی زۆرەو زانکۆو پەیمانگا حکومیەکانیش وەکو ئەهلی لێدەکات،  وێرای دیارنەبونی کرێی خوێندن کە تا ئێستا بڵاویان نەکردۆتەوە و بە نادیاری ماوەتەوە.

‌‌‌٤- دەبوایە وەکو ساڵانی پێشوو ڕێبەری زانکۆو پەیمانگاکان بەدیاری پێشکەشی قوتابیان و خوێندکاران کرابایە، ئەگەر نا بە شێوازێك لە پەیچی سەرەکی زانکۆلاین داندرابایە بە یەك پاکێج نەك بە چەند بەشێك وەکو ئێستا هەیە کە فێرخوازەکە سەری لێشێواوە.

٥-دەبوایە وەکو ساڵانی پێشوو ڤیدیۆی فێرکاری تایبەت بە چۆنیەتی پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین داندرابایە لە پەرەی سەرەکی زانکۆلاین، بۆ ئەوەی قوتابی و خوێندنکار سودی لێوەرگرتبایە.

‌٦- سەبارەت بەو کۆلیژانەی کە تاقیکردنەوەی پێشەکی بە مەرجی پێشوەختەی بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێندکار دانایە. 

دەبوایە کاتی تاقیکردنەوەو چاوپێکەوتنەکە لە ئێستادا بکرایە،چونکە زۆربەی قوتابیان بەوە نازانن کە ئەو کۆلێژانە دەبێت پێشتر سەردانیان بکرێن و تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام بدەی ئەوجا دەتوانی لە سیستەمەکە  کۆلیژەکە هەڵبژێری و مافی وەرگرتنت هەبێت.

۷-دەبوایە وەکو ساڵانی پێشوو چەند ناوەندێکی هۆشیاری سەر بە وەزارەت لە شارو شارۆچکەکان کرابایەوە ، بۆ یارمەتیدانی قوتابیان بۆ پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و چارەسەرکردنی کێشەی سیستەمەکە، کە لە غیابی ئەو ناوەندانە دەیان سەنتەرو ڕێکخراوو شوێنی وا دروست بوون، کەهەندێکیانبەداخەوە تەنها وەکو کاسبی فۆڕم پڕدەکەنەوە بەبێ ئەوەی کەسی شارەزایان هەبێت بۆ چۆنیەتی دانانی باشترین ڕیزبەندی زانکۆو پەیمانگاکان.

٨. تازە تاقیکردنەوەکانی قوتابیان و خوێنکارانی خولی دووەم تەواو بوە،  قوتابی و خوێنکار نازانێت ئەنجامەکەی چۆن دەبێت ، چۆن دەبێت ئێستا قوتابی و خوێندکاری خولی دووەم فۆرم پڕبکاتەوە، ئەوەلەکاتێکدایە کە بۆ هەریەک لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان مەرجی تاییبەتی ڕێژەی  نمرە هەیە بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێنکاران، یاخود ئەگەر فێرخوازەکە لە تاقیکردنەوەکە دەرنەچوو ئەوە چۆن دەبێت زانکۆلاین پڕبکاتەوە.

۹.پێویستە ڕێکخراوە قوتابی و خۆێندکاریەکان و لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمان و چالاکوانانی رێکخراوکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەو کەم و کوڕیانە بێنە دەنگ  بۆ ئەوەی بەزووترین کات چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ئەو سیستەمە بکرێت،چیتر قوتابی وخوێنکار نەکرێتە قوربانی‌‌ هەڵەو کەم و کوڕیەکانی سیستەم.

559 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە