Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بایكۆتی هه‌ڵبژاردن، ئاو به‌ ئاشی پارتی و یه‌كێتی-دا ده‌كات

موحه‌مه‌د حسێن


كه‌تۆ ناچیت بۆ ده‌نگدان، راسته‌وخۆ ژماره‌ی كورسیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی زیاد ده‌كه‌یت. ئیتر له‌به‌رچی ناچیت و كێ توڕه‌و نائومێدی كردوویت ئه‌وه‌یان با هه‌ر له‌ دڵی خۆتدا بێت.

ئه‌زانم ئه‌وانه‌ی داوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ٣٠ی ٩ ده‌كه‌ن، هۆكارو پاساوی دروست و واقعیان هه‌یه‌ بۆ نائومێدی و نیگه‌رانیه‌كانیان. به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه‌و ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌م هاوكێشه‌ زۆر ساده‌یه‌.

كه‌ رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران كه‌مبوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی بۆ هه‌ر كورسیه‌ك پێویسته‌ دائه‌به‌زێت. بۆ نمونه‌ نرخی هه‌ر كورسیه‌ك له‌ ٢٠ هه‌زار ده‌نگه‌وه‌ دێته‌ سه‌ر ١٤ هه‌زار ده‌نگ. 

له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌نگه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، كه‌ زۆربه‌یان ده‌نگی معاشخۆر و كارمه‌ند و بندیوارن و وه‌ك ده‌نگده‌ری نه‌گۆڕی ئه‌وان ده‌مێننه‌وه‌.‌ئه‌وان‌ هه‌ر به‌ هه‌مان ده‌نگی نه‌گۆڕیانه‌وه‌ ژماره‌ی كورسیه‌كانیان له‌ په‌رله‌مان زیاد ده‌كات. 

له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌نگه‌ خۆڵه‌مێشیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌ بایكۆت ده‌كه‌ن، ده‌نگی لایه‌نه‌ ناڕازی و ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌. 

كه‌واته‌ به‌م بایكۆته‌ ئێوه‌ ده‌نگی لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆن و ناڕازیه‌كان كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه‌، هاوكات نرخی به‌ده‌ستهێنانی كورسی بۆ لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش هه‌رزان ده‌كه‌ن.

به‌كورتی بایكۆته‌كه‌ی تۆ خزمه‌تێكی به‌لاشه‌ بۆ پارتی و یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕاستی بڕواو متمانه‌ت به‌م دوو حیزبه‌‌ هه‌یه‌، ئه‌وا بایكۆت مه‌كه‌ بڕۆ راسته‌وخۆ ده‌نگیان بۆ بده‌. ئه‌گه‌ر لێیان توڕه‌یت و ئه‌ته‌وێت سزایان بده‌یت بڕۆ ده‌نگ به‌ ركابه‌ره‌كانیان بده‌.

له‌ كوردستاندا لانی كه‌م ٥ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی خاوه‌ن پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی جیاواز ركابه‌ری پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن. ناكرێت كاندیدێك نه‌بێت له‌ ناو ئه‌مانه‌دا شایانی متانه‌ی تۆ بێت.

هه‌ڵبه‌ته‌ گرنگه‌ پارتی یه‌كێتی-ش به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی ده‌نگده‌ره راسته‌قینه‌كانیان نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌بێت، به‌ڵام كه‌ ده‌نگده‌ره‌ خۆڵه‌مێشیه‌كان بایكۆتیان كرد، پارتی و یه‌كێتی ده‌بن به‌ زۆرینه‌یه‌كی زیاتر و گه‌وره‌تر له‌ قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان، به‌مه‌ش ناهاوسه‌نگی دروست ئه‌بێت. هاوكات به‌شێكی خه‌ڵكی كوردستانیش بێ نوێنه‌رایه‌تیكردن ده‌مێننه‌وه‌. ئه‌مه‌ مه‌ترسیداره‌و سه‌ر ئه‌كێشێت بۆ توندوتیژی و بۆڵه‌بۆڵی بێ ئه‌نجامی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

ئه‌زانم‌ بایكۆتكردنیش مافی تۆیه‌و یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانت، وه‌ك چۆن ده‌نگدان و به‌شداریكردنیش بژارده‌یه‌كه‌، به‌ڵام گرنگه‌ بزانیت ده‌ره‌نجامی بژارده‌و بڕیاره‌كه‌ت چی ده‌بێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كێ ده‌بێت. لێره‌دا ئه‌وی گرنگه‌ ده‌ره‌نجامی بایكۆته‌كه‌ی تۆیه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن و له‌ به‌ر چی تۆ ئه‌م مافه‌ی خۆت به‌كارده‌هێنیت. هاوكێشه‌ ساده‌و سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ پێمان ده‌ڵێت كه‌ ده‌ره‌نجامی بایكۆته‌كه‌ی تۆ ته‌نها ژماره‌ی كورسیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی زیاد ده‌كات.

سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌م و كوڕی و ناشیرینیه‌كانی، ئه‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مان به‌راورد به‌ خولی یه‌كه‌می ساڵی١٩٩٢، زۆر جیاوازه‌‌. راست نیه‌ ئه‌گه‌ر پێتوابێت په‌رله‌مان بون و نه‌بونی وه‌ك یه‌ك وایه‌ و هیچ رۆڵێكی له‌ ژیانی سیاسی كوردستاندا نیه‌. به‌ڵام ته‌واو هاوڕاتم ئه‌گه‌ر بڵێیت له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا نیه‌ و بۆته‌ په‌راوێزێكی په‌ل و پۆكراوی سیاسه‌ته‌كانی پارتی و یه‌كێتی.

تۆ به‌ده‌نگه‌كه‌ت لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌هێزبكه‌و دواتریش بچۆ یه‌خه‌یان بگره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی وه‌ك پێویست به‌ ڕۆڵی خۆیان هه‌ڵناسن.

په‌رله‌مان عاسای سحری نیه‌و چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ دنیامان بۆ بكاته‌ به‌هه‌شت، به‌ڵام په‌رله‌مانێكی چالاك و دوور له‌ ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن ده‌شێت یارمه‌تیده‌ر بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی زۆر له‌ كێشه‌كانی كوردستان.

121 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە