Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پیشانی‌ بده‌ن ئه‌مە وێرانه‌یه‌ وێرانه‌!

عومه‌ر گوڵپی


باوه‌ڕم به‌ لامه‌ركه‌زییه‌ته‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردن، شێوازو مۆدێلێكی‌ نوێ‌و سه‌رده‌میانه‌یه‌ بۆ حكومڕانی‌، مرۆڤ پێكه‌نینی‌ به‌ سیستم‌و شێوازێكی‌ به‌ڕێوه‌بردن دێت كه‌ هاووڵاتییه‌كانی‌ له‌ كه‌لاره‌وه‌ به‌ شه‌قام و جاده‌و بانی‌ خراپدا بنێرێته‌ هه‌ولێر بۆ واژۆیه‌ك!

سیستمێك وێرانه‌یه‌ كه‌ بچوكترین بڕیار پێویستی‌ به‌ فه‌رمانی‌ وه‌زیر هه‌بێت‌و متمانه‌ی‌ به‌ قائیمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی‌ شاره‌كانی‌ نه‌بێت!

سیستمێك وێرانه‌یه‌ كه‌ له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیه‌كانی‌ پارێزگاو شارێك به‌شداربن له‌ بڕیاری‌ دروستكردنی‌ كام پڕۆژه‌ بۆ شاره‌كه‌یان‌و كام كاری‌ خزمه‌تگوزاری‌؟ کەچی‌ وه‌زیرو ستافێك له‌و سه‌ری‌ سه‌ره‌وه‌ بفه‌رموون منی‌ هاووڵاتی‌ له‌و زاخۆیه‌ چیم پێویسته‌؟!

ئاخر مه‌عقوله‌ من‌و تۆی‌ هاووڵاتی‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ بڕیارێكی‌ بچوك، كارێكی‌ بچوكی‌ ئیداری‌ 10 ژوورم پێ‌ بكه‌ن؟ سه‌رشانێك به‌ڵگه‌ نامه‌م پێویست بێت؟

سیستمێك پاره‌و ڕسومات‌و سزاو غرامه‌ی‌ (ئاو، كاره‌با، هات و چۆ، موڵك)ت لێ وه‌رگرێت‌و بینێرێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێرو دوایی‌ به‌ هه‌زار واژۆو پڕۆژه‌ به‌شێكی‌ بچوكی‌ وه‌رگریته‌وه‌ بۆ كارو خزمه‌تی‌ شاره‌كه‌ت؟

هه‌موو دونیا گۆڕا، كه‌چی‌ لای‌ خۆمان هێشتا وه‌زیفه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆمپیوته‌ر له‌ فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كاندا ته‌نها (نووسین - چاپ)ه‌! له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كاندا ئامێرو ته‌كنه‌لۆجیا كارئاسانی‌ بكات و یارمه‌تی‌ به‌ڕێوه‌بردن بدات‌و ئیشی‌ هاووڵاتی‌ پێش بخات‌و كار خێرا بكات!

لە وڵات و دونیای‌ مرۆڤی‌ سەردەمی‌ حکومڕانی‌ باش لەماڵی‌ خۆتەوە زۆر کاری‌ گەورە ڕایی‌ دەکەیت بەهۆی‌ ئینتەرنێت‌و تەکنەلۆجیاوە، كه‌چی‌ لە هەرێمی‌ خۆمان كه‌ ده‌چیته‌ سایتی‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌ ڕێگەی‌ وێبسایتی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانەوە، ئه‌وه‌ یان زۆرینه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان سایتیان هه‌ر نییه‌، یان كاتێك ده‌یكه‌یته‌وه‌ كۆتا هه‌واڵ‌و زانیاریی‌ ساڵێك له‌مه‌وپێش دانراوه‌!

له‌ هه‌موو دونیا به‌ڕێوه‌به‌رو وه‌زیره‌كان زمان ئه‌زانن، ئاشنای‌ كۆمپیوته‌رن، ئینته‌رنێت‌و ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ ده‌زانن به‌كاربهێنن، شاره‌زای‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ پێشكه‌وتوون، پلانیان هه‌یه‌و به‌ دواداچوونی‌ جیدی‌ ده‌كه‌ن، چاودێری‌ ده‌كه‌ن‌و سیتسم‌و یاسا جێ به‌جێده‌كه‌ن، له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ من‌و تۆی‌ هاووڵاتی‌ کەسی‌ وات بۆ ئه‌كه‌ن به‌ به‌ڕێوه‌به‌رو وه‌زیر هێشتا له‌ سه‌رده‌می‌ مه‌لیكدا ئه‌ژی‌!

كاكه‌ بیگۆڕن، هاووڵاتی‌ خۆشه‌ویست بیگۆڕه‌، ئه‌مه‌ وێرانه‌یه‌ ویڕانه‌، ده‌نگ ناده‌ن به‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵ‌و كاندیده‌كانی‌ كێشه‌ نییه‌، به‌ڵام بچنه‌ سه‌ر صندوقی‌ ده‌نگدان و بڵێن ئه‌مه‌ سیستم نییه‌، ئه‌مه‌ حكومڕانی‌ نییه‌، ئه‌مه‌ وێرانه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌م دوو حزبی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌به‌ن‌و ناتوانن یه‌ك هه‌نگاو بیگۆڕن‌و پێشی‌ بخه‌ن، به‌س تكایه‌ قبوڵی‌ مه‌كه‌ به‌مجۆره‌ به‌رده‌وام بێت! ڕێگه‌ مه‌ده‌ نه‌خوێنده‌وار وڵاتت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێت.


تێبینی‌: وێنه‌كه‌ به‌نده‌یه‌ له‌به‌رده‌م خوشك‌و براكانم له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، كه‌ له‌ ڕۆژێكی‌ ساڵی‌ 2016 وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ گشتی‌ متمانه‌ پێكراو له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ڕێزه‌وه‌، له‌سه‌ر خواستی‌ خۆم، چوومه‌ خزمه‌تیان بۆ لێپرسینه‌وه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ كاره‌كانمان‌و پشتیوانیكردنیان، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ باوه‌ڕی‌ ته‌واوم به‌ لامه‌ركه‌زییه‌ت.


667 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە