Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵبژاردن و هیوای گۆڕانكاریی

د. ئەیوب عەلی زەڵمی


د. ئەیوب عەلی زەڵمی


مه‌به‌ستمان به‌م ناونیشانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هەندێکجار ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌ هۆی بێ هیواكردنی ده‌نگده‌ران، به‌تایبه‌تی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.. 

زۆر جار هۆكاری ئه‌م بێهیوابونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند شتێك، له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: قبوڵنه‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كه‌له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌نجامه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی پێشبینی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وانه‌..
ئیتر ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات به‌رنه‌ده‌ن.. زۆرجاریش بۆیان ده‌چێته‌ سه‌ر!!

واته‌ ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی ئاشتیانه‌، هه‌ر وه‌ك قسه‌یه‌كی خۆش له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه‌و له‌واقیعدا به‌رجه‌سته‌ نابێت!!

دووه‌م: گزی و ساخته‌كاری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كان..

كه‌جاری وا هه‌یه‌ ساخته‌كارییه‌كه‌ به‌ڕادده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌، كه‌ یه‌كسان ده‌بێت به‌ده‌نگنه‌دانی جه‌ماوه‌ر..
واته‌ هیچ به‌هایه‌ك بۆ ده‌نگ و ڕای جه‌ماوه‌رو سندوقه‌كانی ده‌نگدان ناهێڵرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌روه‌ك پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجام نه‌درابێت، چونكه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناهێنێته‌ ئاراوه‌و ساخته‌كاریه‌كه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌د پێچه‌وانه‌ی واقیعه‌كه‌ نمایش ده‌كات!!
ئەمەش وەک ئەوەی کە ڕوویدا لە هەڵبژاردنی ۱۲ ی ئایار لە کوردستان و عێراقدا..

پرسیار:
ده‌بێت جه‌ماوه‌ری موسڵمان له‌ئاوا حاڵه‌تێكدا چۆن بڕوانێته‌ ئه‌م واقیعه‌ نه‌خوازراوه‌؟

ئایا هیچ هیوایه‌كی به‌هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكاری نه‌مێنێت و پاشه‌كشه‌ له‌پرۆژه‌ی چاكسازی و بانگه‌وازو مه‌بده‌ئه‌كانی بكات؟!
یان په‌نا به‌رێته‌ به‌ر توندوتیژی و كوده‌تاو وێرانكاری، یان چی بكات و ڕێگای دروست كامه‌یه‌و له‌كوێوه‌ ده‌ستپێبكات؟!

وه‌ڵام:
یه‌كه‌م: سه‌ره‌تا ده‌بێت جه‌خت له‌و ڕاستیه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئیمان و ئومێد دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕاون و هیچ كامیان بێ ئه‌وی تریانی ناكرێت..
واته‌ بێ هیوایی نامۆو نا ئاشنایه‌ به‌دڵی مرۆڤی بڕواداری ڕاسته‌قینه‌..چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رموده‌ش ئه‌م ڕاستیه‌یان سه‌لماندوه‌، وه‌ك ئایه‌تی: (لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا)، (كَڵّا إِنَّ مَعِێ رَبِّی سَێهْدِینِ) وچه‌ندینی تر..

 نموونه‌ی فه‌رموده‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی‌ الله علیه وسلم) توڕه‌بوو كاتێك كه‌ بینی هاوه‌ڵی به‌ڕێز (خَبَّاب بن الأَرَتّ) خه‌ریكه‌ هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت به‌سزاو ئه‌شكه‌نجه‌ی پیره‌ژنه‌ ئاغاكه‌ی، كه‌ ئاسنی سور ده‌كرده‌وه‌و ده‌یخسته‌ سه‌ر سه‌ری و داوای پاشگه‌زبونه‌وه‌ی له‌ئاینه‌كه‌ی لێ ده‌كردو وازی لێ نه‌ده‌هێنا هه‌تا ده‌بورایه‌وه‌!!..

به‌م حاڵه‌ پڕ له‌ ناسۆرییه‌وه‌ هاته‌ خزمه‌تی خۆشه‌ویستمان (صلی‌ الله علیه وسلم) و عه‌رزی كرد: (أَلاَ تَسْتَنْصِرُ ڵنَا، أَلاَ تَدْعُو اللَّهَ ڵنَا؟) نزامان بۆ ناكه‌یت خوا به‌هانامانه‌وه‌ بێت و سه‌رمان بخات  ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟!

پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان له‌م كاته‌دا فه‌رموی:
(كَانَ الرَّجُلُ فِیمَنْ قَبْڵكُمْ یُحْفَرُ ڵهُ فِی اڵ‌َرْچِ، فَیُجْعَلُ فِیهِ، فَیُجَا‌وُ بِالْمِنْشَاڕ فَیُوچَعُ عَڵی‌ رَأْسِهِ فَیُشَقُّ بِاپْنَتَیْنِ، وَمَا ێصُدُّهُ ژَلِكَ عَنْ دِینِهِ، وَیُمْشَگُ بِأَمْشَاگِ الحَدِیدِ مَا دُونَ ڵحْمِهِ مِنْ عَڤْمٍ أَوْ عَصَبٍ، وَمَا ێصُدُّهُ ژَلِكَ عَنْ دِینِهِ، وَاللَّهِ ڵیُتِمَّنَّ هَژَا اڵ‌َمْرَ، حَتَّی‌ ێسِیرَ الرَّاكِبُ مِنْ صَنْعَا‌وَ إِڵی‌ حَچْرَمَوْتَ، لاَ ێخَافُ إِلَّا اللَّهَ، أَوِ الژِّئْبَ عَڵی‌ غَنَمِهِ، وَڵكِنَّكُمْ تَسْتَعْجِلُونَ!!) (أخرجه البخاری فی صحیحه، كتاب: المناقب، باب: علامات النبوه‌ فی الإسلام،  رقم الحدیپ: (3612).)

واته‌:
له‌گه‌لانی پێشودا پیاو هه‌بووه‌ چاڵی بۆ هه‌ڵكه‌نراوه‌، دوایی خراوه‌ته‌ ناویه‌وه‌، پاشان مشارێك هێنراوه‌ له‌سه‌ر سه‌ری‌ دانراوه‌و كراوه‌ به‌دوو كه‌رته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نه‌بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ئایینه‌كه‌ی لابدات و پاشگه‌ز ببێته‌وه‌، به‌شانه‌ی ئاسن داماڵراوه‌و گۆشت و ده‌ماری له‌ئێسكی جیاكراوه‌ته‌وه‌، دیسانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش واینه‌كردوه‌ كه‌ له‌ئاینه‌كه‌ی لابدات و پاشگه‌ز ببێته‌وه‌..

سوێند بێت به‌ خوا، خوا ئه‌م كاره‌ هه‌ر سه‌ر ده‌خات به‌ڕادده‌یه‌ك كه‌سوار له‌سه‌نعاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ڕێ به‌ره‌و حه‌زره‌مه‌وت له‌خوا نه‌بێت و له‌گورگ كه‌ له‌مه‌ڕه‌كانی بخوات له‌هیچ كه‌س و شتێكی تر ناترسێت.. به‌ڵام ئێوه‌ په‌له‌ ده‌كه‌ن!!

سه‌رنج:
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ وێنای ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه‌:
- له‌و سه‌رده‌مه‌دا دوژمن زۆر ده‌سه‌ڵاتدارو دڵره‌ق بووه‌، به‌ڕادده‌یه‌ك كه‌ به‌شانه‌ی ئاسن و مشار موسڵمانانیان داهێناوه‌و كردویانن به‌دوو كه‌رته‌وه‌!!
- بڕواداران زۆر خۆڕاگرو دامه‌زراو بون و دانیان به‌خۆیاندا گرتوه‌و ئاماده‌ی گیان به‌خت كردن بون!!
- به‌ڵام بڕواداران هه‌ر دڵیان پڕبوه‌ له‌هیواو چاوه‌ڕێی میهرو به‌زه‌یی خوابون كه‌به‌شه‌هید وه‌ریان بگرێت و قبوڵی به‌رده‌رگانه‌ی ئه‌وبن!!
- خوا به‌ڵێنی داوه‌ هه‌ق سه‌ر ده‌كه‌وێت و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌ ده‌ست، به‌ڵام ئێوه‌ كه‌م هیوان و په‌له‌ ده‌كه‌ن!!
- فه‌رموده‌كه‌ به‌راوردی گه‌لانی پێشوو به‌حاڵی موسڵمانانه‌وه‌ ده‌كات و خاڵی لێكچونیان ده‌ستنیشان ده‌كات.
- داوا له‌ موسڵمانان ده‌كات بێ هیوا نه‌بن و په‌له‌یان نه‌بێت چونكه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ په‌یامی هه‌ق و ڕاستی هه‌ر سه‌ر ده‌كه‌وێت و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گرێته‌ ده‌ست..

دووه‌م: 
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ده‌ست له‌ هه‌ڵبژاردن بشۆین و هیچ هیوایه‌كی پێوه‌ به‌ند نه‌كه‌ین، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت یه‌كێك له‌م دوو ڕێگه‌یه‌ بگرینه‌ به‌ر:

1- ڕاده‌ستی ئه‌م واقیعه‌ ببین و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشین..
2- ڕێگای توندوتیژی و كوده‌تا بگرینه‌ به‌ر..
كه‌ یه‌كه‌میان پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌و دووه‌میشیان ڕێگای وێرانكاری و كوشتن و بڕین و تێكه‌ڵبونی هه‌ق و ناهه‌قه‌.. بێگومان ئه‌میش دیسانه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌یه‌ له‌ ئیسلامدا..
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنجی واقیعه‌كه‌ بده‌ین و چاو له‌ ڕاستیه‌كان نه‌پۆشین، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌: هه‌ڵبژاردن تا ڕادده‌یه‌كی باش  گۆڕانكاری هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ ئامانج نزیكی كردوینه‌ته‌وه‌..

ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌نمونه‌ وه‌ربگرین ده‌بینین كه‌:
1- به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 1992 له‌ كوردستان ڕۆشنبیری هه‌ڵبژاردن له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌..
2- به‌دامه‌زراوه‌ بونی ده‌زگا ئیدارییه‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی هاووڵاتیان به‌وان له‌بری هێزی خێڵ تا ڕادده‌یه‌كی باش په‌یدا بووه‌..
3- له‌په‌رله‌مان دا له‌دابه‌شبونی به‌سه‌ر دوو هێزی ده‌سه‌ڵاتداردا گۆڕاوه‌ بۆ به‌شداری چه‌ندین هێزو لایه‌نی تر..

ئه‌مه‌ش له‌ده‌رنجامی وه‌رگرتنه‌وه‌ی زیاتر له‌نیوه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان له‌ده‌ست ئه‌و دوو هێزه‌ بۆ هێزه‌كانی دیكه‌..

4- هێزه‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستان له‌ ڕێژه‌ی (5%)وه‌ زیادیان كردووه‌ بۆ ڕێژه‌ی (17%).
ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌و هه‌موو گرێ و به‌ندانه‌ی ده‌خرێنه‌ سه‌ر ڕێیان، گۆڕانكاریه‌كی تا ڕادده‌یه‌ك باشه‌و ده‌كرێ به‌خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ژیرانه‌و گرتنه‌ به‌ری ڕێ و جێی دروست ئه‌م ڕێژه‌یه‌ زیاتریش بكرێت..ئه‌مه‌ بۆ كوردستان.. 

خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌ گه‌وره‌كه‌ش بكه‌ین، ئه‌وا هه‌رگیز ناكرێت گۆڕانكاری گه‌وره‌ی ئه‌رێنی له‌دوو ووڵاتی گه‌وره‌ی وه‌ك توركیاو مالیزیا نادیده‌ بگرین، كه‌ به‌هۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌..

 كه‌ ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوایه‌، ئه‌وه‌ ده‌بوو توركیا ئێستاش هه‌ر كه‌مالیسته‌ دوژمن بە ئیسلامه‌كه‌ی ئه‌وسا بوایه‌و کوردیش هەر بە تورکی کێویلە ناودەبراو زمانی دایکی لێ قەدەغە دەبوو.. مالیزیاش هه‌ر وڵاته‌ دواكه‌وتوه‌كه‌ی جاران بوایه‌و هەر بەدەست هەژاری و کێشە جۆراوجۆرەکانیەوە بیناڵاندایە!!

سا با بەچاوی هیواوە بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی لە هەڵبژاردن بڕوانین و پەیامدارانە بڕوانینە ئەم پرۆسە چارەنوسسازەو وەک ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانی سەیری بکەین..

113 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە