Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرزەنشتی‌ خۆت بکە

دیاری محه‌مه‌د


ئەگەر بەشداریکردن لەهەڵبژاردن بۆ هەر حزبێکی‌ سیاسی‌ ئەرک بێت وه‌ك رێگایەک بۆ گەیشتنە دەسەڵات، ئەوا بۆ هاوڵاتی‌ هەم ئەرکەو هەم مافە، ئەگەر وای‌ دابنێین ئەرکە ئەوا پێویستە هەموو تاکێک کەگەیشتبێتە تەمەنی‌ یاسایی بچێت بۆ دەنگدان و بەشداری‌ بکات، ئەگەریش وای‌ دابنێین مافە ئەوا دەکریت لەکاتێکدا هاوڵاتی‌ بەشداری‌ بکات و لەکاتێکی‌ تردا بەشداری‌ نەکات.

 پرسیار لێرەدا ئەوەیە کەئایا لەم بارودۆخە ناهەموارەی‌ کوردستاندا دەنگدان مافێکەو دەتوانین لێی‌ خۆشبین بۆ کەسانێکی‌ تر، یاخود ئەرکە لەسەرشانی‌ هەموومان کە بە گوڕو تینی‌ گەورەوە هەنگاوی‌ بۆ بنێین و خۆمان لەم دۆخە رزگار بکەین.

هاوڵاتیانی‌ کوردستان بەحوکمی‌ دابەشکارییە حزبیەکە، ئێستا دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا، بەرەیەکیان کەسودمەندبوون لە دەسەڵات لەدامەزراندن و موچەو پۆست و ئێستا موچەخۆرو ئەندامی‌ ئەو حزبانەی‌ دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە، ئامادەن بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی‌ لەو حزبانە بکەن و لەکاتی‌ هەڵبژاردنەکانیشدا تائاستی‌ لەسەدا سەدیان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و دەنگی‌ خۆیان بدەنە حزبەکانیان، ئەوەی‌ دەمێنێتەوە هاوڵاتیانی‌ ناڕازین لەبارودۆخی‌ تایبەتی‌ خۆیان و دۆخی‌ گشتیی سیاسی‌ و ئابوری‌ و کۆمەڵایەتی‌....و سەرجەم بوارەکانی‌ دیکەی‌ ئەم هەرێمە، جا ئەوانە ئەندامانی‌ حزبە ناڕازیەکان بن یان هەر هاوڵاتیەکی‌ ئاسایی بن یاخود فەرمانبەرێکی‌ حکومی‌ بن.

ئەوەی‌ کاردەکاتە سەر ئاست و رێژەی‌ گۆڕانکاری‌ لەهەڵبژاردندا بریتییە لەو هاوڵاتیانەی‌ کەپێیان دەوترێت ناڕازی‌، بەڵام بەشێکی‌ زۆریان پێیانوایە باشترین کاردانەوەو چالاکی‌ سیاسی‌ ئەوان بۆ ناڕازیبوون لەبارودۆخەکە بریتییە لەبایکۆتکردنی‌ هەڵبژاردن و نەچوون بۆ دەنگدان، کە هەڵەکە لێرەوە دەستپێدەکات. 

دەپرسین ئایا نەچوون بۆ دەنگدان مانای‌ ناڕازیبوونە لەدەسەڵات یاخود بەپێچەوانەوە مانای‌ رازیبوونە لەدەسەڵات؟!

ئەگەر سەیرێکی‌ هەڵبژاردنی‌ رابردوو بکەین بۆ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق دەبینین رێژەی‌ بەشداریکردن لەهەرێمی‌ کوردستان زۆر نزیکە لەو وڵاتانەی‌ کەهاوڵاتیەکانی‌ خۆشترین ژیانیان هەیەو لەوپەڕی‌ خۆشگوزەرانیدان، واتا ئەو دەنگدەرانە دەزانن بەچوون و نەچوونیان بۆ دەنگدان ژیانی‌ پڕلە رەفاهیەتیان گرەنتی‌ کراوە.

بەڵام کاتێک لەبارودۆخی‌ کوردستان دەڕوانین دەبینین لەهەموو روویەکەوە زۆرینە گلەیی هەیەو ناڕازییە، بارودۆخی‌ دارایی و ئابوری‌، پەروەردە، موچە، تەندروستی‌، ئاستی‌ بژێوی‌، سیاسی‌، کۆمەڵایەتی‌ و ..هتد لەوپەڕی‌ خراپیدان بەبەراوردکردن بەو داهاتەی‌ لەوڵاتدا هەیە، بەلام زۆرینەی‌ دەنگەکانیش لای‌ ئەو حزبانەیە کەبوونەتە هۆی‌ ئەم بارودۆخە ناهەموارە.

بۆیە بەرلەوەی‌ سیستم و دەسەڵات بگۆڕین دەبێت سەرەتا بیرکردنەوەی‌ خۆمان بگۆڕین و لەبری‌ ئەوەی‌ دەنگ نەدەین و دانیشین لەماڵەوەو لەشاشەکانەوە تەماشای‌ سەرکەوتنی‌ دووبارەو چەندبارەی‌ دزو گەندەڵکاران بکەین و دیسان هەمان گلەیی و بۆڵەبۆل روومان تێبکات بۆ چوار ساڵی‌ تر، پێویستە خۆمان هەستین بەئەرکی‌ گۆڕانکاری‌ و لەناخی‌ خۆمانەوە دەستپێبکەین بەگۆڕینی‌ ئاراستەی‌ دەنگەکانمان بۆ ئەو لایەنانەی‌ متمانەمان پێیان هەیەو پێشتر تاقیکراونەتەوەو سەرکەوتوو بوون لەتاقیکردنەوەکەیاندا، تا لەکۆتاییدا پەشیمانی‌ روومان تێنەکات (ولا تلومونی ولوموا انفسكم)


249 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە