Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆچی دەبێت دەنگ بدەین و کۆمەڵیش هەڵبژێرین؟

ئوسامە موحەممەد


هەڵبژاردنێک لە پێشەو گەرمترین باسیش لەنێو خەڵک و گەنجاندا باسی بایکۆتکردن و تێکەوەپێچانی هەموو لایەنەکانە بەبێ جیاوازی، یاخود بێ سودی لایەنەکان و بێئومێدبوونی خەڵک لە گۆڕانکاری دەسەڵاتدا، بۆیە ئێمەش لەو باسە دەرناچین و چڕتری دەکەینەوە و بە چاوێکی تیژ و یەکسان لێی دەڕوانین.

"هەڵبژاردن" چەمکێکی بەربڵاو و باوە و لە سادەترین پێناسەیدا بریتییە لە: هەڵبژاردنی ڕێکخراوەیی و میریانەی بەربژێرانی پەرلەمان یاخود جومگە سیاسیە گەورەکانی تری دەسەڵاتە بۆ بردنە سەرەوەیان یان لادانیان. لە هەرێمی کوردستانیش هەرچەندە پێشێلکاری لایەنە بەناو دیموکراتیخواز و نیشتمانیەکانیش پایەکانی ئەم سیستەمەیان لەقکردووە کە مافی خەڵک بووە بە درێژایی مێژووی سەردەمەکان، بەڵام بە جۆرێک بوونی هەر ماوەو شایەنی بە گرنگدانان و چاوتێبڕینی خەڵکی خەمخۆرە. 

"کۆمەڵ" کە حیزبێکی ئیسلامیە و ئیسلامیش بۆ هەموو فەلسەفە و ڕاو بیردۆزەکانە، هەر لە سەرەتایی دروستبوونیەوە، هەتا ئێستە هەستی بە ناڕێک و پێکی تاڵان و تاڵانکاری کردووە، دیارە ئەم پاوانکارییە هەر بەردەوامەو واقیعێکی ناخۆش و ناهەمواری بۆ هاونیشتیمانیان وەبەرهێناوە، بۆیە "کۆمەڵـ"ـیش هەر بەردەوامە و بە پێویست و واجبی دەزانێ کە بەرپرسیاریەتی گەورە بگرێتە ئەستۆ، چونکە ئەمە یاسایی ژیانە و هەموو پێغەمبەرانیش (علیهم الصلاە و سلام) بەو بارودۆخەو بارودۆخی سەختریشدا ڕۆیشتوون، خۆشبەختانە ئەگەر بێت و هەموو مێژووی مرۆڤایەتی هەڵبدەینەوە بۆمان دەسەلمێ کە هیچ دەسەڵاتێکی زاڵم تا سەر نەماوە و سەرونخوو بووە، بۆیە ناکرێ بڵێیت گۆڕانکاری ناکرێ، چونکە ئەم قسەیە ژیربێژی تێدا نییە و ئایەتەکانی قورئان و ژیانی پێغەمبەرانیش هەڵیدەوەشێننەوە. 

لە ڕوانین بۆ ڕێژە ئەوا مسوڵمان هیچ کاتێک بێ ئومێدی بۆ نەهاتووە، بە بەڵگەی ئەوەی لە هیچ شوێنێکی قورئاندا نەهاتووە، خوای مەزن فەرمووبێتی مسوڵمانان ئێوە بە ڕێژەیەکی زۆرەوە سەرکەوتن، بەڵکوو خوا فەرموویەتی: {كَم مِّن فِئَه‌ٍۢ قَلِیڵه‌ٍ غَڵبَتْ فِئَه‌ًۭ كَپِیرَه‌ًۢ بِإِژْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِڕینَ} البقرە/ "۲٤۹" (زۆر دەستەی کەم زاڵ بووە، بەسەر دەستەی زۆردا، بە فەرمانی خوا، وە خوا لەگەڵ خۆڕاگرانە).

مسوڵمان خاوەنی ئیرادەیەکی بەهێز و جێگیر و نەگۆڕە و هیچ کات و لە هیچ باروودۆخێک نییە بوونی نەبێت، لەبەر ئەوە مسوڵمان ئەرکی لەسەر شانە نەک ئەنجام، بۆیە پێغەمبەران بەشێکیان نەیانتوانیوە گۆڕانکاری چاک بکەن یان کوژراون یان گیراون یانیش دوورخراونەتەوە، بەڵام خوای گەورە بە بەرزترین شوێن پاداشتیان دەداتەوە لای خۆی، لە لایەکی ترەوە وەک پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێ: کاتێک لە شوێنێک تاوانێک ئەنجام دەدرێ، ئەو کەسەی لەوێ ئینکاری دەکات، وەک ئەوە وایە لەوێ نەبووبێ، بەڵام کاتێک کەسێکی تر ناچێت بەڕووی ئەو تاوانەدا، وەک ئەوە وایە بەشدار بێ لەو تاوانە. وە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) لە شوێنێکی تردا دەفەرموێ: ئەگەر مسوڵمانێک داوای لێکردی سەری بخەیت سەری بخە. وە لە شوێنێکی تردا دەفەرموێ: مسوڵمان برای مسوڵمانە، نە ستەمی لێ دەکات، نە ڕادەستی ستەمیشی دەکات؛ متفق علیە.

  بۆیە "بەشدارینەکردن" یاخود بایکۆت: تەسلیم بوون و بێ ئومێدی و هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی ئەو کەسە دەگەیەنێت، لە ڕووی ئاینیشەوە تاوانبارە، چونکە لەم شوێنە پڕ ستەم و خراپەکاریەدا کەسێک ئامادەی شایەتی و دەنگدانێک نەبێت، ئاخۆ چاوەڕێی چی لێدەکرێ...!؟ ئاخۆ کەسێک هەست بە هیچ نەکات لە (کوشتن، گرتن، لێدان، نەبوونی مافە سەرەتاییەکانی ژیان، سوکایەتی بە مامۆستا، بە کەمئەندام، بە پیرەکان، ئازار و ئەشکەنجەی زیندانیەکان، بێتاوانی بەشێک لە زیندانی کراوەکان، سوکایەتی بە مافی مرۆڤ، نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین، سوکایەتی بە خاکی نیشتمان، سوکایەتی قوربانیانی ڕێگەی ئازادی، هتد...)

هەست بەچی دەکات..!؟ وڵات بە کەسی خەمخۆر دەچێ بەڕێوە نەک بە کەسانێک، کە لەدوای بەشداری نەکردنی نەک ئەوەی هیچی بەدەستەوە نییە، بەڵکوو هیچ هەوڵیشی نەداوە بۆ شوێنپێگرتنەوەی ئەم باروودۆخە، نەک هەر ئەوە بەڵکوو ئامادە نییە بە قسەیەک بە خۆپیشاندانێک تەنانەت زۆر جار ناوێرێ لایک و کۆمێنتێکیش بۆ قسەیەکی حەق بکات، بۆیە بەشداری نەکردن درێژکردنەوەی تەمەنی زوڵمە، چونکە کاتێک تۆی ناڕازی دەنگ نادەیت، دەبێ ئەوە بزانیت کە موچەخۆرانی دەسەڵات دەنگ دەدەن، و بەم کارە ژمارەی زاڵمان زیاد دەکەیت و سەرکوتکردنی زیاتر دێتە ئاراوە. 

ئەگەر سەیری مێژووی بارودۆخی سیاسی هەر وڵاتێک بکەین، نابینین ستەمکاران بە جارێک و دووان لادرابن و گۆڕابن، لەبەر ئەوە هەڵدانی چەتری دادپەروەری هەروا ئاسان نییە، لەنێو گێژەڵوکەی زاڵمان و نەفامان، گۆڕانکاری پشوودرێژی و قوربانی دانی دەوێت، وە کەسانی خاوەن بەرنامەی تۆکمە، ئیرادەیان بەهێزە و بیرووباوەڕێکی وایان هەیە کە تەسلیمی زوڵم و زاڵمان نابن و چۆک دانانێن لەهیج باروودۆخێکدا، خۆ ئەگەر هەتباو گۆڕانکاری ئەستەم بوایا لە کوردستان، ئەوا لایەنێکی وەک "کۆمەڵـ"ـی ئیسلامی دەستی هەڵدەگرت و خۆی توشی گێچەڵ و داو و بە پیاوکوژ لەقەڵەمدان و ئەو هەڕەشە گیانی و کۆمەڵایەتیانە نەدەکردەوە.
 
خۆ ئەگەر هاتباو گۆڕانکاری دەنگ و سەدای نەبوایە، لە هەڵبژاردنی جاری پێشووی نوێنەرانی عێڕاق دزی لە دەنگەکان نەدەکرا و دەنگەکانی خۆیانیان لێکدانی چوار و هی ئێمەشیان دابەشی سێ و چوار نەدەکرد، یان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا لایەنەکانی دەسەڵات هەڕەشەی نانبڕینیان لە دەنگدەران نەدەکرد. کەواتە کاتێک زوڵمکاری زۆر دەبێت، مانای ئەوە نییە کە ئیتر ترووسکاری گۆڕانکاری نەماوە، بەڵکوو مانای ڕووخانی ئەو زوڵمەیە.

"گشتاندن" چەمێکی تری بیری مرۆڤەکانە، ئەوانەی بابەتەکان هەڵناسەنگێنن و قسە فڕێدراوەکان هەڵدەگرنەوە و دەیڵێنەوە، لە ئەنجامیشدا دڵ ڕەق دەبێت و حەق و نا حەق وەک و یەک دەبینرێت و ئەو ئایەتەی کە خوای مەزن دەفەرموێت: 

(وَإِژَا قُلْتُمْ فَٱعْدِلُوا۟ وَڵوْ كَانَ ژَا قُرْبَی‌ٰ ۖ وَبِعَهْدِ ٱللّهِ أَوْفُوا۟ ۚ ژَٰلِكُمْ وَصَّی‌ٰكُم بِهِۦ ڵعَلَّكُمْ تَژَكَّرُون) الانعام/ "۱٥۲" (وە کاتێک بۆ شایەتی دان و شتی تر، قسەتان کرد، دادوەر و ڕاست بن و با لەدژی خزمی نزیکی خۆشتان بێت، وە بەڵێن و پەیمانی خوا بەچاکی ببەنە سەر، خوا ئەو شتانەی بە ئێوە ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە) 


دەشێت، بەڕاستی ئەوانەی بێ ئاگاشن لە قورئان ئەگەر مژدەی خراپەیان پێ نەبێت چاوەڕێی چاکەشیان لێ ناکرێ، چۆن دەکرێ لایەنێک کە لە گیرفانی خۆی و ئەندامانی کۆی بکاتەوە و بیدات بە بێ باوکان و هەژاران، وەک و ئەوانە وابێ کە هی گیرفانی میللەتێک زەوت دەکەن و دەیبەن؟ ئەمە دەبێ چ جۆرە دادوەریەک بێت..!؟ لە بنەڕەتدا ئەم جۆرە گوفتارانە هی کەسی ژیر نین.

ئەگەر بپرسیت لە کەسانی خاوەن ویژدان و ڕاست، تەنانەت ئەوانەی لە دەرەوەی ئەو لایەنەشن دادوەری ئەوە دەکەن کە "کۆمەڵـ"ـی ئیسلامی لەوانی تر جیاوازە خاوەنی بەرنامەی تایبەت و تۆکمەن بە ئەندامان و خەڵکەکەشیەوە، گۆڕانکاری چاکیش بە خەڵکانی وا دەکرێ نەک کەسانێک هەر ڕۆژە و ئایدیا و فەلسەفەیەک و هەڵوێستێکی هەبێ، ئەمە مانای ئەوە نییە کە لایەنەکانی تر هەموویان هەر وا نەبن بەڵام مرۆڤی ژیر شوێن باشترین و گوێ لە باشترین دەگرێت.


377 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە