Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەم ترسە بۆچی؟!

عەبدولستار مەجید


ئەمڕۆ شاندێکی لیستی ١٩٤ ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، سەردانی ناحیەی کەلەکچیمان کرد و بڕیاربوو لەگەڵ خەڵکی خۆشەویستی ئەو دەڤەرە، لە چوارچێوەی کۆڕێکدا گفتووگۆیەک بکەین و بەرنامە و پرۆژەی خۆمانیان بۆ روون بکەینەوە.

بەڵام بەداخەوە بەر لە گەیشتنی ئێمە، ئاسایش چەکداریان لەسەر فەرعەکان دانابوو بۆ رێگریکردن لە چوونی خەڵک بۆ شوێنی کۆبوونەوەکەو هەوڵدان بۆ بڵاوەپێکردنیان.

تەنانەت بەڕێوەبەری ئاسایش، زیاتر لە نیو سەعات بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ یەکێک لە پیاوماقوڵان و ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە دەکات و فشار دەکات کە نابێ ئەو کۆڕ و کۆبوونەوەیە بکرێت و قەدەغەیە !

ئەگەرچی ڕێگەنەدرا کۆڕەکە سازبکەین، بەڵام دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان ئێمە و خەڵکی ئەو دەڤەرە، زۆر لەو فشارە حزبییانە گەورەترە و توانیمان ماڵ بە ماڵ بەسەریان بکەینەوە (هێندەی پێمان کرابێت).

ئەم ڕێگری و فشارانە لەبەرامبەر دەرکەوتنی ئێمە لەم ناوچەیە، ترسێکی گەورەی ئەوانەیە کە شارێک یان ناوچەیەکی دیاریکراوی کوردستان بە موڵکی خۆی دەزانێت.

ئێوە دەتوانن ڕێگە بگرن لە کۆبوونەوە و گردبونەوەیەکی جیاواز، بەڵام هەرگیز ناتوانن ئەو خۆشەویست و پشتگیریی و پشتیوانییەی خەڵک بوەستێنن کە خەڵکی کوردستان لە ئێمەی دەکات.

332 جار خوێندراوەتەوە
17/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە