Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

من و تۆ

عومه‌ر گوڵپی

من‌و تۆ زۆر شت هەیە پێکەوە دەمانبەستێتەوە، بەها باڵاکان پێکەوە دەمانبەستنەوە، بەها باڵاکان بۆ هەموو مرۆڤ‌و هەموو کەسێک بەبێ جیاوازی‌، من‌و تۆ هەردووکمان ڕاستگۆیمان دەوێت بۆ خۆمان و خانەوادەو گەل و وڵاتمان، دەستپاکی‌ و ئەمانەت پارێزیمان دەوێت بۆ سەروەت و سامانی‌ وڵات ...

من‌و تۆ شەفافیەت و دادگەری‌ و سیستمێکی‌ پێشکەوتوو کۆماندەکاتەوە بۆ سیستمی‌ حکومڕانی‌ ...

خۆشەویستنی‌ نیشتیمان و چاکەو چاکەی‌ گشتی‌ ئەو بەها گەورەیەیە کە هەموو سنورەکان دەبەزێنێت و ئەوپەڕی‌ ئیسلامی‌ بۆ ئەوپەڕی‌ عەلمانی‌ ئەتوانن پێکەوە لەسەری‌ کۆببەوە، مسوڵمان و مەسیحی‌ لەسەری‌ تەبابن، کوردو تورک پێکەوە هاوڕابن ...

من‌و تۆی‌ هاووڵاتی‌ دەتوانین پێکەوە بین، پێکەوە لەسەر بنەمای‌ ویژدان کۆببینەوە، ویژدان هێندەی‌ فراوانی‌ نێوان زەوی‌ و ئاسمان دەرفەتی‌ تێدایە تا دەستمان لە لە دەستی‌ یەک بنێت بۆ خزمەتی‌ هەژارەکان، منداڵەکان، ژنانی‌ وڵاتمان.

من‌و تۆ زۆر شت کۆماندەکاتەوە، من و تۆ مرۆڤین، مرۆڤ لە هەر شوێنێکی‌ سەرزەوی‌ بێت، رەشپیست یان سپی‌ پیست، ژن یا پیاو، ئایندار یان بێ ئاین، مرۆڤبوون کۆماندەکاتەوە ...

من‌و تۆ دەیان و سەدان ڕەهەندی‌ تر، بەهای‌ تر، پێکەوە کۆماندەکاتەوە، ئەوانەی‌ جیامان دەکاتەوە کە من کەم، زۆر تایبەتن، زۆر سنوردارن، خوای‌ گەورە من و تۆی‌ پێکەوە لەسەر ئەم بەهایانە کۆکردەوە تا سەرزەوی‌ ئاوەدان بکەینەوە، تا تۆوی‌ ئاشتی‌ بچێنین، تا دوور کەوینەوە لە ڕق و کینە، تا پێکەوە بژین ...

تێبینی‌: ئەم تێکستە هەست و بڕواو قەناعەتی‌ بەندەیە، بەرانبەر ئەو خۆشەویستانەی‌ لە دەرەوەی‌ کۆمەڵ پشتگیریی‌ ئەم بەندەی‌ خوایەو کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ کوردستان دەکەن، خوایاربێت لە ئاست متمانەو دەنگتاندا دەبین و لە هەر ئەرک بەرپرسیارێتیەکدا بین بەم بڕوایەوە دەمێنینەوە .

382 جار خوێندراوەتەوە
18/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە