Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمێنتی‌ ئەو و قسەیەکی‌ من!

عومه‌ر گوڵپی





خۆشەویستێک بە کۆمێنت ئەم پرسیارەی‌ ئاراستەکردووین، لەبەر زۆر دووبارەبوونەوەی‌ پرسیارەکە وەڵامەکە بڵاودەکەینەوە:


+ ئامادەی نیوەی موچەی پەرلەمانتاریت ببەخشیت بە خاوەن پێداویستی تایبەت؟ یان کەسوکاری شەهیدان؟ یان منداڵانی بێ باوک ؟


ـ وەڵام: کاک .... گیان، من دەزانم تۆ لە دڵسۆزیتەوە ئەو پرسیارە دەکەیت، بەڵام من پێم وایە ئەبێت بە یاساو دامەزراوە ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و کەس و کاری‌ سەربەرزی‌ شەهیدان بەجۆرێک باش بکرێت کە نەوەک پێویستیان بە صەدەقەو خێری‌ بەشێک لە مووچەی‌ من‌و هاوشێوەی‌ من بێت، بەڵکو منەتیان بە هیچ بەرپرس و سەرمایەدارێك نەبێت، مردن بۆ من و هەموو پەرلەمانتارو سەرۆک و وەزیرو گزیرەکان کە لە وڵاتێکدا بژین و بەرپرسیاربن کە کەس و کاری‌ سەربەرزی‌ شەهیدەکانی‌ و کەمئەندامانی‌ چاوەڕوانی‌ خێرو صەدەقەی‌ ئەم و ئەو بکەن!


ئەوە بێجگە لەوەی‌ بڕوای‌ تەواوم هەیە بە نزیککردنەوەی‌ مووچەی‌ پلە باڵاکان لەگەڵ ئاستی‌ گشتی‌ موچە خۆران بەجۆرێک لە دادگەرییەوە نزیک بێت، بۆ ئەو بڕواو قەناعەتەش کار دەکەم، من ئەم وەڵامە لە کاتێکدا دەدەمەوە کە نزیکەی‌ چوار ساڵە هاوڕێی‌ بەردەوامی‌ کەمئەندامانم و هەژارەکانی‌ وڵاتەکەمم و ئاگاداری‌ ژیانیان هەم، هەروەک دوو براشم شەهیدی‌ سەنگەرن و دایک و باوکم بە سەربەرزییەوە لە کەس و کاری‌ شەهیدانن، من ئامادەم خوێنی‌ خۆمیان بدەمێ ئەزیزم نەوەک بەشێک لە مووچەکەم.


دڵسۆزتان: عومەر گوڵپی‌، کاندیدی‌ ژمارە ( ٨ ) لە لیستی‌ ١٩٤ی‌ کۆمەڵ.

177 جار خوێندراوەتەوە
22/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە