پێشێلكردنی ماف‌و كهرامهتشكاندنی مرۆڤ
عومه‌ر گوڵپی
عومه‌ر عه‌بدولا گولبی
دوور خستنه‌وه‌ی وتاربێژه‌كان به بڕیاری حزب‌و له ژێر چه‌پۆكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا كه له‌م كابینه‌یه‌دا مافی گۆڕانه‌و كادرێكی پارتی دوور له یاسا‌و پڕه‌نسیپی په‌یڕه‌وكراو پڕیكردووهتهوه ته‌نها بێڕێزی نییه به‌رانبه‌ر مزگه‌وته‌كان، به‌ڵكو بێڕێزییه به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی هه‌ولێر، له درێژه‌ی هه‌موو بێڕێزییو پێشێلكردنه‌كانی ماف‌و كهرامهتشكاندنی مرۆڤ‌و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته ...
باسه‌كه ئه‌وه نییه مامۆستای ئاینی هه‌ڵه‌و كهمو كوڕی نییه‌و نابێت هیچ كات هیچ مامۆستایه‌كی مزگه‌وت ئیجرائاتی به‌رانبه‌ر بكرێت، به‌ڵكو باس باسی بێده‌نگكردن‌و بێڕێزیكردنو هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وته، ئه‌مه چه‌نده‌مینجاره دووباره ده‌بێته‌وه له‌پێناو دروستكردنی دۆخێكی پڕ له ترس‌و تۆقاندن ...
ئاخر چۆن ده‌بێت له‌نێو ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه وشیارو زانا‌و دانا‌و یاساناسه‌ی كوردستان، دوو كادریی حزبێك پێمان بڵێن كامه توندهرهوییهو كامه قسه‌و وتاره له به‌رژوه‌ندی وڵاته؟ له كاتێكدا هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته ئاڵێنراوه له به‌رژه‌وه‌ندی حزب‌و بنه‌ماڵه‌و خێزانێك ...
1717 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2016
هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە