Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسیارێتی تاكی مسوڵمان له‌ ئێستادا

فاروق عه‌لی‌







تاکی مسوڵمان، پێویسته‌ پێش هه‌رکه‌سێکیتر هه‌ڵوێستی هه‌بێت و له‌به‌رامبه‌ر سته‌م و بێدادی ڕاوه‌ستێت.


 حه‌یفه‌ خۆت پێ مسوڵمانبێت و به‌شێک نه‌بیت له‌گۆڕانکاریی، چ مانایه‌ک بۆ مسوڵمانییه‌تیه‌که‌ت ده‌مێنێته‌وه‌، گه‌ر له‌کاتی ده‌رفه‌ت ته‌نها سه‌یرکه‌ربیت، پاساو مه‌هێنه‌ره‌وه‌و له‌ماڵه‌وه‌ دانیشیت، هه‌سته‌و پشتیوانی برامسوڵمانه‌کانت بکه‌، به‌ده‌نگه‌که‌ت ئایینده‌ی باشتر بۆ خۆت و نه‌وه‌کانت دیاری بکه‌.


 گه‌ر نه‌ڕۆشتیت بۆ ده‌نگدان، سبه‌ینێ گله‌یی له‌خۆت بکه‌، گه‌ر چوار ساڵی ئایینده‌ی هه‌رێم وه‌ک ڕابردوو وابوو.


 لیستی ١٩٤ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌و لیسته‌یه‌ له‌کاتی متمانه‌پێدان، پشتیوان به‌خودا لێی په‌شیمان نابیت، به‌ربژێره‌کانی که‌سانی شایسته‌و ئه‌زموون کراون، ویژدانت ئاسوده‌که‌و پشتگیری له‌م لیسته‌بکه‌.


 له‌مێژووی چه‌ند ساڵی هه‌ڵوێست و کاره‌کانی ڕابمێنه‌و ئاینده‌تی پێبسپێره‌، ئه‌وه‌بزانه‌ مسوڵمانیه‌تی ته‌نها ئه‌نجامدانی نوێژوو ڕۆژوو په‌رستشه‌کانی دیكه‌ نییه‌، ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سته‌م، پایه‌یه‌کی گرنگی مسوڵمانیه‌تییه‌، به‌شێک مه‌به‌ له‌چه‌سپاندنی سته‌م، هه‌سته‌و له‌گه‌ڵ برامسوڵمانه‌کانتدا به‌، به‌ده‌نگه‌که‌ت دیواری سته‌م و سته‌مکاران ڕابماڵه‌.

131 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە