Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جگەرە و مامۆستا عومەر گوڵپی‌

عوسمان عه‌بدوڵا گوڵپی

بەیانیەکی زووی جەژن کە تازە لە نوێژی جەژن هاتبوینەوە، م.عومەر وتی: وەرە لەگەڵم با سەردانێکی ماڵی‌ بەساڵاچوان بکەین، چوین‌و ئەو لەوێ چووە ژوورەوە، بەڵام من لە حەوشەکەدا وەستام، لە سێبەرێکدا لەسەر کورسیەك پیاوێكی‌ بەساڵاچوو دانیشتبوو، دوای جەژنە پیرۆزە کەوتە باسی گەنجی‌و جارانی جەژن، لەو کاتەدا م عومەر هات بۆ لای و جەژنە پیرۆزەی لێ کردو باسی خواردن‌و خزمەتەکانی کرد، بۆ ئەوەی‌ بزانێ گلەییان هەیە یان نا؟ زۆر نەوەستاو ڕۆیشت بۆ لای ئەوانیتر، کە م.عومەر رۆیشت، وتی: " ئەزانی‌ ئەم عومەرە زۆر پیاوە" ،نەیزانی برامە، چونکە نەیبینی کە پێکەوە هاتبووینە ژوور.

ئیتر وتم بزانم چی وایکردووە وا بە م.عومەر بڵێ، ئیتر باسی ئەوەی کرد کە لێمان دەپرسێتەوە‌و زوو زوو دێت‌و لە خواردن و جلوبەرگ و خاوێنی‌و تەندروستیمان دەپرسێتەوە ...

وتی من تازە هاتبوم و موچەم نەبوو کە پارەیەکی کەمە بۆ خەرجیەکی ڕۆژانە، وتم: کاك عومەر من هیچم لێت ناوێ تەنها یەك شت زوو ئەو پارەیەم بۆ بخەرەوە سەر ڕێ کە وابزانم وتی مانگانە پەنجا هەزارێکە، وتی پێی وتم بۆ چیتە؟ ئەوە خواردن و خەو و هەموو شتت لێرە هەیە ئیتر پەلەت نەبێ تا ئەوە چارەسەر دەکەین.

وتم کاکە عومەر من سی و پێنج ساڵە جگەرە ئەکێشم و بەبێ جگەرە ئیدارە ناکەم و ئێستا بەس پارەی جگەرەم هەبێ لێرە لە هیچم کەم نیە، وتی ئەم کاکە عومەرە وتی خەمت نەبێ جگەرەکەت لەسەر من تا موچەکەت بۆ رێكدەخەینەوە ناهێڵم پێویستت بە هیچ بێ، گیرفانی من و تۆ یەك گیرفانە، ئیتر ماڵی ئاوابێ قسەکەی بردەسەر و چەند مانگێ نەی هێشت موحتاجبم و ساحێبی وەعدەکەی بوو کاکی مەسول .

کە هاتینەوە ناو سەیارەکە، بە سوعبەتەوە بە م.عومەرم وت: مدیر عامی کۆمەڵ جگەرە بۆ خەڵك دەکڕێ؟!

وتی: من ڕاستە لەسەر پشکی کۆمەڵ مدیر عامم، بەڵام وەزیفەکە گشتیە‌و ئەبێ ئەوە بکەم کە ئەوان ئەیانەوێ نەك ئەوەی بەدڵی خۆمە، ئینجا من پێم وت جگەرە بۆ تەندروستیت زۆر خراپە کەمی بکەرەوە‌و تەرکی بکە، بەڵام ئەوەی ئەرکی منە وەک مودیرعامێک ئەوەیە چیم پێ بکرێ بۆیان بکەم و بۆیان دابینکەم، ئیتر ئەو کەسە هەرچی هەیە و نوێژگەرێك و مەشروب خۆرێك وەك یەك حەقیان لەسەرم هەیە.

۱۲ی٤ی۲٠۱٦

1850 جار خوێندراوەتەوە
25/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە