Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

9/30 رۆژێكه‌ داهاتوومانی پێوه‌ به‌نده‌

محه‌مه‌د حه‌كیم

 

زۆر جار له‌ ژیانی ئاسایی و سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆماندا بینیومانه‌ كه‌ له‌كاتی خۆیدا و له‌ ده‌رفه‌تێكدا بۆمان هاتبێته‌ پێش بڕیارمان نه‌داوه‌، دواتر په‌نجه‌ی په‌شیمانیمان گه‌ستووه‌ و سه‌د خۆزگه‌مان خواستووه‌ كه‌ بگونجایه‌ زه‌مه‌ن به‌ره‌و دوا بگه‌ڕێته‌وه‌ و بڕیاری گونجاومان بدایه‌. 

بۆ هه‌ڵبژاردنیش ئه‌مه‌ ڕاسته‌:

- ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ت هه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات به‌نه‌چوونت بۆ ده‌نگدان، دڵنیابه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ‌ڕه‌خنه‌ت لێی هه‌یه‌ پاش هه‌ڵبژاردن به‌هێزتر و به‌پێزتر دێته‌ مه‌یدان. 
- ئه‌گه‌ر دواتر شۆك ئه‌بی به‌لاسه‌نگیی نوێنه‌رایه‌تی پارێزگا و ناوچه‌كانی كوردستان له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌وا بچۆ بۆ ده‌نگدان تاكو هاوسه‌نگی جێی لاسه‌نگی بگرێته‌وه‌. 
- ده‌نگده‌ری به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ناڕه‌حه‌تی ئێستا به‌ ده‌رچوونی هه‌ندێ كاندیدی حیزبه‌كه‌ت، بچۆ بۆ ده‌نگدان و ده‌نگی خۆت به‌و كاندیده‌ بده‌ كه‌پێت وایه‌ خزمه‌تی زیاتر ده‌كات و دواتر په‌شیمان مه‌به‌. 
- ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ری ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ دژی سته‌م و گه‌نده‌ڵی ڕاوه‌ستابوون ئه‌وا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێی جا هیچیان پێ نه‌كرا! بڕۆ ده‌نگه‌كه‌ت بده‌ چونكه‌ به‌لاوازیی ئه‌وان ئه‌و ده‌نگه‌ش لاواز ئه‌بێ كه‌ به‌ر به‌ سته‌م و گه‌نده‌ڵی ده‌گرێ. 
- ئه‌گه‌ر دڵت خۆشه‌ به‌ هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت وكاری بانگخوازیی و خێرخوازیی و ڕێكخراوه‌یی كۆمه‌ڵ و پێت وایه‌ خزمه‌تێك به‌ دین و ڕه‌وشت و گه‌ل و نیشتمان ئه‌كات، ئه‌وا دڵنیابه‌ به ‌ده‌نگی تۆ ئه‌پارێزرێ و تا زۆرتربین له‌ناو په‌رله‌مان به‌هێزتر ده‌بین، به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌توانین كاری زیاتر ئه‌نجام ب‌ده‌ین و لێی كه‌م نه‌كه‌یه‌وه‌. 
بۆیه‌ زۆرجار ئاینده‌، بڕیاری تۆ له‌ ئان و ساتی خۆیدا دروستی ده‌كات، گه‌ر به‌هیوای ئاینده‌یه‌كی گه‌شتری با هه‌موو به‌شداربین له‌ ده‌نگدان. 
لیستی ژماره‌ (194)ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕوانی ده‌نگی تۆیه‌.

309 جار خوێندراوەتەوە
27/09/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە