Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەبارەت بە ئەنجام و ژمارەی دەنگی پاڵێوراوان

هاوژین عومەر کەریم


سەبارەت بە ژمارەی دەنگ و ئەنجامی پاڵێوراوان، زۆرێک ئەندام و دۆست و خەمخۆر، خزم و کەس پەیوەندییمان پێوە دەکەن و هەواڵ دەپرسن.. لە پاش سوپاس و پێزانین و دەستخۆشیی زۆرمان بۆ یەک بە یەکی ئەو ئازیز و خۆشەویستانە، ئەم چەند خاڵە بۆ بەرچاوڕوونیی هەموو لایەک دەخەینە ڕوو:

یەکەم: ئێمە بەردەوام لەسەر خەتین لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و سەنتەری داخڵکردنی داتا و ئامارەکان، ئەوان تا ئەم ساتەوەختەش هیچ فۆرمێکی پاڵێوراوان و ژمارەی دەنگەکانیان جیا نەکردۆتەوە و داخڵ نەکردووە، ئەوان تا ئێستاش سەرقاڵی داخڵکردنی ئەنجامی قەوارە و لیستەکانن، بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگەکان لە زووترین کاتدا. هەربۆیە تا ئێستا هیچ داتایەکی زانستی و سەرتاسەریی ڕاستەقینە سەبارەت بە دەنگی پاڵێوراوەکان لەبەردەستی لیست و قەوارەکان نییە.. بەشێک لەو ئەنجامانەشی بڵاو کراونەتەوە، راست و دروست نین.

دووەم: هەر ئەنجامێک کە تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە، ئەنجامی بازنەیەکی بچووک، یان جوگرافیایەکی سنووردار بوون و سەرتاسەریی نین، هەربۆیە نابێت بە مایەی دەرچوون، یان شکستی پاڵێوراوێکیان بزانین.. هەرێمی کوردستان هەمووی یەک بازنەی هەڵبژاردنە، واتە دەنگی کاندید و لیستەکان لە شاری زاخۆوە تا شاری کفری ڕۆڵی خۆیان دەبینن.. ئەگەر پاڵێوراوێک لە ناوچەیەکی دیارییکراو کەمی هێنا بوو، یان زۆر، مەرج نییە لە سەرتاسەری هەرێمیش دەنگەکانی بەوشێوەیە بن، ئەنجامی کۆتایی و زانستییانە ئەوەیە کە سەرتاسەریی دەبێت. هەربۆیە ئەوەی دەیەوێت لە دەنگی ڕاستەقینەی خۆی دڵنیابێت، پێویستە گوێ بەو ئەنجامە لۆکاڵییانە نەدات و وانەزانێت لە ئێستاوە دەرچووە، یان بە پێچەوانەوە، بەڵکو پێویستە چاوەڕوان بێت تا کۆمیسیۆن ئەنجام و ناوی کاندیدان بڵاو دەکاتەوە.

سێیەم: وەرگرتنی ژمارەی دەنگ و ئەنجامی پاڵێوراوان، لە ناو بنکەکانی دەنگداندا، هاوشێوەی وەرگرتنی ئەنجامی لیستەکان نەبووە و پڕۆسەیەکی ئاڵۆز و گران بووە، ئەوکات پێویست بوو فۆرمی ئەنجامەکان وێنە بگیرێت، نەک کۆپییەکی لێ وەربگیرێت، ئەوەش بۆ زۆرێک لە بریکار و چاودێرەکان ئەستەم بووە.

چوارەم: ئێمەی پاڵێوراوان پەیمانمان داوە، سەربکەوین یان نا، لە هەر پێگە و پۆستێکدا بین، ئامانجمان خزمەتکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و گەندەڵی و ناعەدالەتییەکانە، ئەم کارەش تەنها پێویستی بە پەرلەمانتاربوون نییە، بەڵکو دەتوانرێت لە هەموو جومگە و کایەیەکدا پەیڕەو بکرێت. ئێمە ئەگەر متمانەی دەنگدەرانمان بەدەست بهێنین یان نا، سەربازێکی دڵسۆز و بەوەفای ڕابوون و پڕۆژەی ئیسلامیی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەبین، سەرکەوتنی بەرچاوی لیستی ١٩٤ی کۆمەڵ، سەرکەوتنی هەموومانە و شانازیی پێوە دەکەین..

ئەم سەرکەوتنە گەورەیەمان، سەرەتا سوپاسی خوای گەورەی دەوێت، پاشانیش سوپاسی تەواوی دەنگدەران و هەموو ئەندام و دۆستانی کۆمەڵی ئیسلامیی، زۆر بە تایبەتیش تیمی ناوەندی هەڵبژاردن و کارگێڕانی هەڵبژاردنی مەڵبەند و ئۆرگانەکان، کە لێبڕاوانە و وەکو سەرباز ئەرکەکانیان بەجێ هێنا.


1780 جار خوێندراوەتەوە
03/10/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە