Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆپ له‌ پێی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیسیۆندایه‌

لەتیف فاتیح فەرەج


1
راستیه‌هاشاهه‌ڵنه‌گره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ خۆیان زۆر باش ئاگاداری‌ قۆپێ‌ و ساخته‌كاری‌ یه‌كترن، هه‌ر خۆیشیان یه‌كتر به‌ قۆپێ‌ و ساخته‌كاری‌ تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، واته‌ئه‌مه‌ خه‌ڵكی‌ تر بیڵێت یان نا راستیه‌كه‌و له‌ مه‌سعودبارزانی‌ و كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه‌ تاخواری‌ خواره‌وه‌ ده‌یزانن ، قۆپیه‌ی‌ گۆڕینی‌ هه‌قیقه‌ت، قۆپێی‌ هێنانی‌ خه‌ڵكی‌ تر، قۆپیه‌ی‌ دروستكردنی‌ هه‌ویه‌ی‌ باری‌ شارستانی‌ و ره‌گه‌زنامه‌و ده‌نگدانی‌ خه‌ڵكی‌ ترو هتد..، كۆمیسیۆن ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌ركێكی‌ ئاكاری‌ قورسه‌وه‌، یان ده‌بێت واژوو له‌ سه‌ر قۆپیه‌ بكات یان ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی‌ مه‌ردانه‌ی‌ هه‌بێت، له‌مه‌ به‌ده‌ر نیه‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیسیۆن هه‌مان ئه‌و مامۆستایانه‌ن كه‌ زیره‌ك و ته‌مه‌ڵه‌كان، قۆپیا كه‌رو ماندوه‌كان له‌ یه‌كتر جیاده‌كه‌نه‌وه‌و خۆیان ڕووزه‌ردی‌ مێژووخه‌ڵك ناكه‌ن.

2

كۆمیسیۆن با پرسیاری‌ ئه‌وه‌ بكات ئه‌وه‌ بۆچی‌ پارتی‌ و یه‌كێتیش یاسكالاَ تۆمار ده‌كه‌ن یان هاواریان لێبه‌رزده‌بێته‌وه‌ ، خۆ ناشێ‌ له‌ كۆیه‌و بارزان كۆمه‌ڵ و گۆڕان قۆپێیان له‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كردبێت، ئه‌رێ‌ ئه‌وه‌ خێره‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك دهۆك 25تا 30كورسی‌ بۆ پارتی‌ ده‌بات و ده‌نگی‌ پارتیش كه‌متر له‌ ده‌نگده‌ری‌ دهۆكیشه‌ كه‌ ده‌یهێنێت، ئایه‌ ئه‌مه‌ هیچ پرسیارێك لای‌ كۆمیسیۆن دروستناكات، دیاره‌ میكانیزمه‌كه‌و یه‌كبازنه‌ی‌ خه‌له‌لێكی‌ گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام ته‌زویرو قۆپیه‌ش هه‌موو ئه‌نجامه‌كان ده‌گۆڕن.
3
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی‌ كۆمیسیۆنیش قسه‌یان نه‌بێت به‌ هۆی‌ شوناسه‌ حزبیه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، له‌ ڕووی‌ ئاینی‌ و  ئاكاری‌ و له‌ ڕووی‌ به‌رپرسیاره‌تیانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر ده‌نگده‌رانی‌ كوردستان ده‌بێت قسه‌ی‌ جدیان هه‌بێت و واژوی‌ سه‌ر ئه‌و هه‌موو نادادی‌ و سته‌مه‌ نه‌كه‌ن كه‌ كراوه‌، بونی‌ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌ی‌ ساخته‌كاریه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ قه‌بوڵنه‌كرێت.

جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌تۆپه‌كه‌ له‌ پێی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیسیۆندایه‌، ئه‌ركی‌ لایه‌نه‌ناڕازی‌ و سته‌ملێكراوه‌كانیشه‌، كه‌ زۆر ترینی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌و قۆپیانه‌ وه‌ربگێڕن و بیده‌نه‌ كونسڵگه‌ری‌ و باڵیۆزخانه‌كان و ئه‌و هه‌موو ساخته‌و گزیه‌ له‌ قاوده‌ن، ناشرینیه‌كی‌ له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ره‌ مرۆڤ ئه‌م هه‌موو دزی‌ و فزیه‌ قه‌بوڵبكات، له‌ كاتێكا ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئیراده‌و چاره‌نووسی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌.

156 جار خوێندراوەتەوە
04/10/2018

هەموو وتارەکانی ئەم نوسەرە